نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
رێككەوتنی یەكێتی و پارتی لەچارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان رۆڵی دەبێت؟
ئا/ یانەی هەواڵ


یانەی هەواڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی واتس ئاپ، سێ پرسیاری رۆژنامەوانی سەبارەت بە رێكەوتنی یەكێتی و پارتی ئاراستەی بەشداربووانی كرد بەوەی(رێكەوتنی یەكێتی و پارتی تا چەند خزمەت بە پرۆسەی سیاسی هەرێم دەكات؟ رێكەوتن لەسەر دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دەتوانێت دۆخی كەركوك ئاسایی بكاتەوە؟ ئایا ئەو رێكەوتنە جارێكی تر پێگەی كورد لە بەغدا بەهێز دەكاتەوە؟)، وەڵامی بەشداربووانیش بەمشێوەیە بوون.

ئاشتی دروشمی یەكێتییە 
ئاشتی یەكێكە لە دروشمەكانی یەكێتی، هەر بۆیە ئاشتی لە قازانجی كوردە، ئەگەر رێكەوتنكەش جێبەجێ بكرێت خزمەتی زۆری كورد دەكات.
مەلا شاخی، سەبارەت بە رێكەوتنی یەكێتی و پارتی نوسیویەتی:”یەكێك لە دروشمەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشتییە، بۆیە بێگومان ئاشتی لەقازانجی یەكێتی و كوردە، ئەم رێكەوتنە ئەگەر جێ بەجێ بكرێت، خزمەتی زۆر دەكات”.
شاخی دەشڵێت:” ئەگەر رێكەوتن لەسەر پارێزگاری كەركوك نەكرایە، دانیشتنەكان ئەنجامی نابوو، لەویش گرنگتر پابەندبوونی پارتییە، ئاسایی كردنەوەی كەركوكیش كاتی دەوێ”.
پێشوایە رێكەوتنەكە پێگەی كورد لە بەغدا بەهێز دەكاتەوە”.

پارێزگاری كەركوك پێش یاخود دوای حكومەت
پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكەوێتە دوای پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، یان تەنها وەعدێكی بارزانی بووە، هەست ناكەن شتێكی شاراوە لەو بابەتە هەیە؟
هەوراس شوانی، لەبارەی رێكەوتنەكە دەپرسێت و دەڵێت:”ئایا یەكێتی و پارتی لەسەر دانانی یەكێتییەك رێكەوتون بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك؟ دانانی پارێزگار دەكەوێتە دوایی پێكهێنانی حكومەت؟ ئایا رێكەوتن لەسەر كەركوك كراوە یان تەنها وەعدێكی مەسعود بارزانی بووە؟”.
شوانی دیسانەوە دەپرسێت:” هەست ناكەن شتێكی شاراوەو غموز لەو بابەتە هەیە؟”. 

با رەشبین نەبین
حەربی خالد، لە وەڵامێكدا بە كورتی سەبارەت هەمان بابەت بۆ هەوراس شوانی نوسیویەتی:” حەزناكەم، رەشبین بین، بەڵام راست دەكەیت، منیش هەست بە غامزی دەكەم با پەلە نەكەین”.

بە دیلی رێكەوتن هەر رێكەوتنە
بەدیلی رێكەوتن هەر رێكەوتنە لە نێوان یەكێتی و پارتی، دانانی پارێزگارێكی كورد لە ناو كوردیشدا بەشێك لە كێشەكانی كەركوك چارەسەر دەكات.
نەجات محەمەد، نوسیویەتی:”بەدیلی رێكەوتن هەر رێكەوتنە لە نێوان یەكێتی و پارتی، پێشموایە خزمەتی پڕۆسەیی سیاسی هەرێم دەكات”.
باسی لەوەشكردووە:” دانانی پارێزگارێكی كورد لە ناو كوردیشدا بەشێك لە كێشەكانی كەركوك چارەسەر دەكات “.
دەشڵێت:” بە یەك دەستی و یەك گوتاری كورد مافەكانی كورد زیاتر بە دەست دێت، لە رابردووش ئەوە سەلمێنراوە، نمونەی زیندووش.لە رابردوو دوو كابینەی حوكمەتی عێراق لە هەرێمی كوردستان تەشكیل بوو”.

رێكەوتنەكە بێ عەیبە
دكتۆر نازم جەبار، بە گەشبینییەوە دەڕوانێتە رێكەوتنەكەو دەنوسێت:”بەراستی رێكەوتنەكە عەیبی نییە، بەهیوای باشتر بۆ خەڵكی كوردستان و كەركوك”.

زەرەر لە نیوە بگەڕێتەوە قازانجە
كەس خۆی بە دۆڕاو نازانێت، هەمووی پێیوایە براوەیە، كەمێ بە وردی لێكی بدەینەوە و بزانین چیمان لە دەستداوەو چەند پاشەكشەمان كردووە.
شوان داودی، نوسیویەتی :” گرنگ كەس خۆی بە دۆڕاو نازانێت، هەمووی پێیوایە براوەیە، لە راستیدا كەمێ بە وردی لێكی بدەینەوە و بزانین چیمان لە دەستداوەو چەند پاشەكشەمان كردووە، دەردەكەوێ كە هەموومان دۆڕاوین، كورد وتەنی زەرەر لە نیوە بگەڕێتەوە قازانجە”.
بای بێ و باران هەر لە بەفر كەمدەبێتەوە
ئەمیر فەخرەدین، بە كورتی نوسیویەتی:”ئەگەر یەكێتی بدۆڕێ یا پارتی، واتا هەر كوردێك دۆڕاوە، واتا لە پێگەی كورد كەم بۆتەوە”.

ناوەڕۆكی رێكەوتنەكە
شێرزاد حەسەن رەزا، باس لە ناوەڕۆكی رێكەوتنەكە دەكات و دەڵێت:”بەپێی زانیارییەكان رێككەوتنی یەكێتی و پارتی لەسەر ئەم خاڵانەیە:
۱-پۆستی پارێزگاری كەركووك بۆ یەكێتی بێت.
۲-وەزارەتی دادی عێراق بۆ یەكێتی بێت.
۳-یەكێتی بەشداری لەكۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان بكاتەوەو كاندیدەكانی بۆ پۆستە وەزارییەكان ئامادە بكات و سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێتەوە.
٤-یەكێتی و پارتی لەگەڵ حزبە كوردییەكانی دیكە هەوڵی درووستكردنی لیستی هاوبەش بدەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك.
٥-ئەم رێككەوتنە بۆ ماوەی چوار ساڵ كاری پێدەكرێ.

گرەنتی جێبەجێكردن چییە
هەوراز شوانی بۆ شێرزاد حەسەن نوسیویەتی دەڵێت:"ئەگەر رێكەوتنەكە بەو شێوەیە بێ خراپ نییە،بەڵام گرەنتی جێبەجێكردنی چییە؟لەم بارەیەوە یەكێتی ئەزمونی لەگەڵ پارتی زۆرە".

شیری كەركوك بە كەركوكییەكان نادرێت
ئێستا شیری كەركوك بە دەدۆشرێت و بە سیسیش بەشی خەڵكەكەی نادەن، هەقە وەك كەركوكی مەرج و پڕۆژەمان هەبێت بۆپارێزگار.
ستار حاجی، دەڵێت:"لەساڵانی رابردوو یەكێك لەسەركردەكانی خۆمان وتبوی حیزب بۆتە مانگاو كەركوكییەكان دەیدۆشن، لەوكاتە رۆژنامەی (هەواڵ) هاتەدەنگ و بابەتێكی لەسەر وتەی ئەو سەركردەیە بڵاوكردەوە، هەڵاو ناڕەزاییەكی خەڵكی كەركوكی بەدوای خۆیدا هێنا".
باس لەوەشدەكات:" پاشان بۆمان دەركەوت پێچەوانەكەی راستە، بەوەی كەركوك مانگای شیردەرەو حیزبەكان دەیدۆشن و بە سیسیش بەشی خەڵكی كەركوك نادەن، مەبەستم ئەوكاتیش پارێزگاری كەركوك كورد بوو". 
ئاماژەی بەوەشدەكات:" لەماوەی دووساڵی رابردوو حزبە كوردیەكان بۆیان دەركەوت كە كەركوك ساحێبی دیكەی بۆ پەیدابوو، كەئیتر شیرەكەی خەڵكی دیكە دەیبات، هەستان بە ئەنجامدانی پرۆسەی بۆ ئێمە بەدناوی ریفراندۆم وەك قوماركردن لەسەر كەركوك، ئەوەبوو باجەكەی بۆ ئێمە ماڵوێرانی بوو، ئێستا بەڕای من دووبارە قومار لەسەر كەركوك دەكرێت و خەمیشیان خەڵكەكەی و خاك نیە، بەڵكو دیسانەوە شیرەكەیە، جا هاوڕێیان ماوەیەكە خۆتان سەرقاڵ كردووە بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد، بەڕای من هەقە وەك كەركوكی مەرج و پڕۆژەمان هەبێت بۆپارێزگار، بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كەركوك، نەوەك پارێزگاكانی هەرێم".

جار هەیە دوو لیست باشترە لە لیستێك
یەك لیستی بەبێ وردبوونەوە لەسیستەمی هەڵبژاردنەكەو ژمارەی كورسیەكان و شێوازی دابەشكردنی كورسیەكان بڕیارێكی هەڵەیە، جاری وا هەیە وا دەخوازێت حزبێك دوو لیستی هەبێت.
عەلی شوانی، بۆ شێرزاد حەسەن نوسیویەتی:"سەبارەت بەیەك لیستی بەبێ وردبوونەوە لەسیستەمی هەڵبژاردنەكەو ژمارەی كورسیەكان و شێوازی دابەشكردنی كورسیەكان بڕیارێكی هەڵەیە، پێویستە رەچاوی لایەنی هونەریش بكرێت، جاری وا هەیە وا دەخوازێت حزبێك دوو لیستی هەبێت، بەلێكدانەوەی من كورد دوو لیستی هەبێت باشترە لەوەی یەك لیست بێت یان فرە لیست".

باوڵی زەرد و باوڵی كەسك
هەرچەند هێشتا زووە باس لە رێكەوتنەكە بكرێت، بەڵام خۆمان پێ ناگیرێت پێویستەو دەبێت هەر شتێك بڵێین.
شاخەوان سەعید، دەڵێت:"پێدەچێت ئەم رێككەوتنەی یەكێتی و پارتی زۆر باش بێت، هەرچەند هێشتا زووە مرۆڤ بڕیاری لێ بدات، بەڵام خۆمان پێ ناگیرێت پێویستەو دەبێت هەر شتێك بڵێین،گرنگیەكەی لەودا دەیبینم كە زۆر شت باس ناكرێت (المعنی فی قلب الشاعر) هەر لەوەدا دیارە كە هەمووی لوغزە و باس ناكرێت، زۆر باشە، چوونكە پێدەچێت بایەخ یان دابێت بە مەسەلەی (باوڵی زەرد و باوڵی كەسك)".
دەشنوسێت:"وا پێدەچێت هەرچی بۆڕی ژەنگن و چەكل و پەكل هەیە هی نەوت لە ئاڤاناو بای حەسەن هەمووی (دراوەو لە دێر زەمانەوە و دەدرێت)بە پارتی، پێدەچێت یەكێتی نەیەوێت سەرئێشە بۆ خۆی دروست بكات، ئیشێكی گەورەی لە كۆڵی خۆی كردۆتەوە هەر وەك جاران چاوەڕوانی كاشە!".
پێشیوایە:"دواتریش هەروا دەبێت پشیلە هەرە چاو جوانەكە و سەگە هەرە دڕەكان بۆ یەكێتی و هەموو ئەسپە چەمووشەكانیش بۆ پارتی، هیوادارم ئێمە هەڵە بین".

تا هەڵبژاردن گۆڕانكاری بەسەر كەركوك نایەت
پۆلا عومەر نوسیویەتی:"دڵنیابن كەركوك تا مانگی 11 هیچ گوڕانكارییەكی بەسەردا نایات، واتا كەركوك تەنها وەك كارتی فشار بە كارهێنرا، ئەوە من قسەی خۆم كردووە، ئەمجارەش پارتی یاری بە یەكێتی ئە كات".

خزمەتی پرۆسەی سیاسی دەكات
یەك دەنگی و یەكڕیزی هەردەم پێگەی كوردی بە هێز كردووە لە رابردودا، بۆ ئێستاو ئایند گرنگە.
عەدنان عومەر ساڵح دەنوسێت:"بە بۆچونی من 100% خزمەتی پڕۆسەكە سیاسی دەكات".
دەشڵێت:"دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك كۆتایی هێنانە بە خراپەكاری دژی كورد، دواتر گەڕانەوەی مافە رەواكانمان كەواتە هێمن هێمن دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە".
ئاماژە بەوەشدەكات:"بە دڵنیایەوە یەك دەنگی و یەكڕیزی هەردەم پێگەی كوردی بە هێز كردووە لە رابردودا و لە ئێستاشدا و لە ئایندەشدا".

رێككەوتن بێ بەشداری یەكێتی و پارتی بێسوودە
هەر رێككەوتنێك بە بێ بەشداری یەكێتی و پارتی بێسوودە، بێ ئەمان هەر بەرنامەیەكی سیاسی حكوومەت شكست دەهێنێت.
مەریوان نادر، دەڵێت:" زۆر خزمەتی دەكات، چونكە هەر رێككەوتنێك بە بێ بەشداری یەكێك لەم دوو هێزە بێسوودە، چونكە دوو هێزی بە هەژموونن و بە بێ ئەمان هەر بەرنامەیەكی سیاسی حكوومەت شكست دەهێنێت".
سەبارەت بە كەركوكیش نوسیویەتی:" بەڵێ رۆڵی لە ئاساییكردنەوەی شارەكە دەبێت".
دەشڵێت:" كاریگەری دەبێت بە تایبەتی ئەگەر لە رێككەوتنەكەدا دۆسییەی بەغداد بەشێك بێت لەو رێككەوتنە".




‌ 520 جار بینراوه‌
3/9/2019 2:58:40 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved