نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
هاروكی موراكامی: ئەوەی خەون نابینێت... دەنووسێت.
و .له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ : گوڵان مه‌حمود

"من كەسێكی واقعیم، كەسێكی كردارەییم، بەڵام كاتێك كە ڕۆمان دەنووسم دەچم بۆ شوێنە نامۆو شاراوەكانی ناوەوەی خۆم".

رۆمانێكی نوێ لە لایەن رۆماننوسی بەناوبانگی یابانی هاروكی موراكامی"كوشتنی فەرماندە"بە زەنگێكی ئاڵۆز جیادەكرێتەوە كە خۆی دەدات لە بیرۆكەیەكی كورت كە جەستەی دوو پیاوی لاق درێژ دەدزێت لە تابلۆیەكداو گەشتی نامۆیەك بۆ جیهانی ژێرەوە دەستپێدەكات كە لەلایەن خواستەكانەوە ڕویداوە"، وەك نووسەر خۆی لە خاڵێكدا دەنووسێت،"شتگەلێكی بێ مانا."
بەڵام ئەمە بەڕێز موراكامییە ئەوەی كە رۆمانە جەماوەرییەكانی لەنێوان راستی و سوریالیدا، دونیایی و ئەندێشەیی، ژیانێكی رێكوپێك و خۆشییە ناوازەكاندا یاریدەكەن."كوشتنی فەرماندە"سەختە بۆ باسكردن زۆر گرانبەهاو ئاڵۆزە، بەڵام دەستدەخاتە سەر زۆر بابەتی ناسراوی رۆمانەكانی موراكامی ئاڵۆزی خۆشەویستی رۆمانسی، كێشی مێژوو، بەرزی هونەر، گەڕان بۆ شتە فریودەرەكان تەنها لە دەرەوەی تێگەیشتنمان.
كارەكانی موراكامی بۆ زیاتر لە پەنجا زمان وەرگێڕدراون، سەرەڕای رۆمانەكان.. هەروەها كورتەچیرۆك و چیرۆكی ناوخەیاڵیش دەنووسێت و لە ئینگلیزیەوە بۆ یابانی كتێب وەردەگێڕێت. هەفتەی رابردوو موراكامی كە تەمەنی (69) ساڵە، پاش كاتژمێرێك راكردن بە دەوری سێنتراڵ پاركدا بۆ چاوپێكەوتنێكی كورت لە ئۆفیسی بڵاوكارەكەیدا بۆ چەند رۆژێك لە شارەكەدا مایەوە (ئەو راكەرێكی برسی و گوێگرێكی برسی مۆسیقایە) خەریكە قوم لە كوپە قاوەكەی دەدات كە لەسەری نووسراوە'ئیمیلی'و لەلایەن یاریدەدەرەكەیەوە هەڵبژێردراوە.. دەربارەی پڕۆسەیەكی ئاڵۆز دەدوا، خۆشەویستی ئەو بۆ ئوتوكردن و چۆن سروشتە رێكەكەی و سوربوونە توندەكەی بۆ خشتەی رۆژانەی یارمەتی ئازادكردنی ئەندێشە نامۆكانی داوە، ئەمانە كورتەیەكی وەرگیراون لە گفتوگۆكە.
* چۆن بیرۆكەی"كوشتنی فەرماندە"ت بۆ هات؟
ــ نازانم.. لە شوێنێك لە قوڵایی بیرمدا لێمكردەوە، لەناكاو ویستم یەك دوو بڕگەی بنووسم، هیچ بیرۆكەیەكم نەبوو كە دواتر چی ڕودەدات، لە چەكمەجەی مێزەكەمدا دامنا، دواتریش هەموو ئەوەی كە پێویست بوو بیكەم ئەوەبوو كە چاوەڕێ بم.
*چی دەربارەی كتێبەكانی دیكە؟
ــ لەو كاتەدا بیرۆكەیەكم بۆ هات كە پێم وابوو دەتوانم بینووسم، دەستم كرد بەنووسینی و بەردەوام بووم لە نووسین، چاوەڕێی كاتی گونجاو دەكەیت، دواتر بۆت دێت.. پێویستت بەو بڕوابەخۆبوونەیە كە بیرۆكەیەكت بۆ دێت و منیش ئەوەم هەیە چونكە زیاتر لە چل ساڵە دەنووسم و دەزانم چۆن ئەوە بكەم.
* ئایا نووسین پڕۆسەیەكی سەختە بۆ تۆ؟
ــ كاتێك كە شتەكانی خۆم نانووسم، وەرگێڕان دەكەم، ئەوەش شتێكی زۆرباشە بۆ كردن لەكاتێكدا كە چاوەڕێ دەكەم؛ دەنووسم بەڵام ئەوە ڕۆمانی خۆم نییە، بۆیە ئەوە جۆرێكە لە مەشقكردن، یاخود ئەركێكی دەستییە، هەروەها رادەكەم و گوێ لە میوزیك دەگرم و ئەركە سوكەكانی خێزانەكەم جێبەجێ دەكەم، وەك ئوتوكردن، حەزم لە ئوتوكردنە، وەك ئەوەنییە مێشكێكی شڵەژاوم هەیە كە دەنووسم، بە شێوەیەكی گشتی كارێكی خۆشە.
* خوێندنەوەكان بۆ رۆمانەكە دەخوێنیتەوە؟
ــ نایانخوێنمەوە..زۆر لە نووسەرەكان ئەمە دەڵێن و درۆ دەكەن..بەڵام من درۆ ناكەم، هاوسەرەكەم هەموویان دەخوێنێتەوە، هەرچەندە، تەنها خراپەكانیانم بەدەنگی بەرز بۆ دەخوێنێتەوە، دەڵێت كە پێویستە خوێندنەوە خراپەكان قبوڵبكەم، خوێندنەوە باشەكانیش لەبیربكەم.
* كتێبەكانت پڕن لە سوریال و شتی سەیر ئایا ژیانیشت بەهەمان شێوەیە؟
ــ من كەسێكی واقعیم، كەسێكی پراكتیكم، بەڵام كاتێك كە چیرۆكی خەیاڵی دەنووسم دەچم بۆ شوێنە سەیر و نهێنیەكانی خۆم،ئەوەی دەیكەم گەڕانێكە بەخۆمدا..بەناو خۆمدا، ئەگەر چاوت دابخەیت و نوغرۆی ناو خۆت بیت، دەتوانیت جیهانێكی جیاواز ببینیت، ئەوە وەك گەڕانێكە لە گەردووندا، بەڵام بەناو خۆتدا، دەچیت بۆ شوێنێكی جیاواز، كە زۆر ترسناك و تۆقێنەرە، ئەوەش گرنگە كە ڕێگای گەڕانەوە بزانیت.
* لەوە دەچێت سەخت بێت بۆت كە زۆر دەربارەی مانا هێڵ بەژێردا هاتووەكانی كارەكەت بدوێیت؟ 
ــ خەڵك هەمیشە پرسیارم لێدەكەن دەربارەی كتێبەكان:"مەبەستت چییە لەمە؛مەبەستت چییە لەوە؟"بەڵام بەهیچ شێوەیەك ناتوانم هیچ شتێك ڕونبكەمەوە، لەبارەی خۆمەوە دەدوێم، لەبارەی جیهانەوە دەدوێم، خوازراوانە، تۆ ناتوانیت خواستنەكان روون یان شیبكەیتەوە، تۆ تەنها پێویستە شێوەكەی پەسەند بكەیت، كتێبەكە خواستنە.
* وتت كە "كوشتنی فەرماندە"ستایشێكە بۆ"گاتسبی مەزن"،ئەو ڕۆمانەی كە وەك ئەوەی روویداوە، تۆ دە ساڵ پێش ئێستا وەرتگێڕاوە بۆ زمانی یابانی."گاتسبی"دەتوانرێ وەك چیرۆكێكی تراژیدی بخوێندرێتەوە دەربارەی سنورەكانی خەونی ئەمریكی، چۆن ئەمە كاری كردۆتە سەر كتێبە نوێیەكەت؟
ــ "گاتسبی مەزن"كتێبی دڵخوازی منە، كاتێك حەڤدە بۆ هەژدە ساڵان بووم لە دەرەوەی قوتابخانە خوێندمەوە، چیرۆكەكەی كاریتێكردم چونكە ئەوە كتێبێكە دەربارەی خەون و چۆنیەتی ڕەفتاری خەڵكەكە كاتێك خەونەكانیان تێكدەشكێت، ئەوە بابەتێكی زۆر گرنگە بۆ من، وەك ئەوە بیری لێناكەمەوە كە خەونی ئەمریكی بێت، بەڵام بەڵكو خەونی پیاوێكی گەنج، خەون بە گشتی.
*خەون بە چییەوە دەبینیت؟
ــ خەون نابینم، بێجگە لەوە لەوانەیە جارێك یان دووان لە مانگێكدا، یان لەوانەیە زیاتر خەون ببینم، بەڵام بەتەواوی لەبیریان بكەم، بەڵام پێویست ناكات خەون ببینم، چونكە دەتوانم بنووسم.
سەرچاوە :نیویۆرك تایمز.

‌ 314 جار بینراوه‌
3/9/2019 3:19:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved