نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
مافەكانی ژنان 2 - 5 نەخشەڕێگا بۆ ناساندن و بەدیهێنان
عەبدوڵڵا مەحموود زەنگنە

نەبوونی حكومەت و دەسەڵاتێكی دەستووری كە تیایدا یاسا سەروەربێت، هەروەها بەهەڵە خەباتكردن لە بواری مافەكاندا بەگشتی كاتی زۆری بەفیڕۆداین، جگە لە قورسكردنی ئەركەكان، ئاڵۆزكردنی كێشەكان، زۆركردنی دژان و بێهیواكردنی لایەنگران و مانەوەی دۆخەكان تاڕادەیەكی زۆر بێگۆڕانكاریی ریشەیی، بۆیە لێرەوە ناچارین بە جدی قسە لەم پرسە زۆر گرنگ و هەستیارە بكەین، كە مانەوەی بەمجۆرەی هەیە، ئاسەوارە خراپەكانی قورستر و دەرەنجامەكانیشی مەترسیدارتر دەكەن لەسەر كۆمەڵگە و حكومەتیش. بۆیە بۆ ئەوەی بە شێوازێكی زانستی تاووتوێی مافەكانی ژنان و چۆنێتیی بەدیهێنانیان بكەین، پێویستمان بەوە دەبێت: سەرەتا مافە بنچینەییەكان بناسین، دواتر گرفتەكانی رێگەی بەكرداریكردنیان دیاریبكەین، دواتریش چۆنێتیی بەدیهێنانیان لە واقیعی كرداریدا، بێگومان دوای چەسپاندنیان لە یاسادا كە سشەنگی مەحەكی هەموو هەوڵ و تێكۆشان و خەباتەكانە.
مافەكانی ژنان، بەپێی سیستمە جیهانیەكە، لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە جیهانیە پەیوەندیدارەكانەوە بەمجۆرە پۆلێنكراون: (مافە تایبەتە كەسێتیەكان، مافە سیاسیەكان، مافە خێزانیەكان، مافە پەروەردەییەكان، مافی كاركردن).
یەكەم – مافە تایبەت و كەسێتییەكان: ئەم مافانەیش چەند مافێكن:(مافی دیاریكردنی ئاین و ئاینداری، مافی ئیشكردن یان نەكردن، مافی گۆڕینی رەگەزنامە، مافی قەرزكردن و قەرزدان بەبێ مۆڵەتی پیاو، مافی وەرگرتنی پۆستەگشتیەكان)..ئەم مافانە مافی بنچینەیین و ئامانجیش لێیان دابینكردنی ئازادی و مافی كەسێتیی ژنن كە بەهۆیانەوە دەتوانێت ببێتە ئەندامێكی چالاك و كارای كۆمەڵگە. بۆیە بە كورتی لە هەریەكێك لەو مافانە دەدوێین تا بزانین ئاخۆ ژنی كوردمان چەندە كێشەی هەیە و تا چ رادەیەكیش ئەو مافەی بۆ دیاریكراوە وچەندەیش رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بە پلەبەندی كاریان بۆ كردووە.

1 – مافی دیاریكردنی ئاین:
لە دوای هاتنی ئاینی ئیسلامەوە بۆ كوردستان، كۆمەڵگەی كوردییش وەك وڵاتانی جیهان بەسەر سێ ئاینی سەرەكیدا دابەش بوون(ئیسلام، مەسیحییەت، جوولەكە) لەگەڵ چەند ئاینێكی تری وەك:(كاكەیی) كەزیاتر لە دەڤەری گەرمیان و هەندێ ناوچەی هەوراماندا پەیڕەویان هەیە، هەروەها ئاینی"زەردەشتی"كە ئاینێكی دێرینی كوردان بووە و ماوەیەك شوێنكەوتووانی كپ بوون و لە ئێستادا كەوتوونەتەوە چالاكی. ئەم ساتەیشی لەگەڵدا بێت لەم باشووری كوردستانەدا كە مێژوو شاهیدە، هیچ كێشەیەك لەسەر ئاین و ئاینداری رووینەداوە، پرسی گۆڕینی ئاینیش لای تاكی كورد پرسێكی سەرەكی نەبووە و بە پێویستیش نەزانراوە، بۆیە ئەگەر پێشتر ئاین گۆڕین كرابێت بۆ پیاو بووبێت یان ژن، هیچ كێشەیەكی لێنەكەوتۆتەوە تۆماركرابێت، لە ئێشستایشدا ئەگەر بكرێت، رەنگە تەنها هەندێ لە لایەنە ئیسلامیەكان ناڕازیبن لێی كە گۆڕینی ئاین بە قەدەغە دادەنێن و حوكمی قورسی هەیە، كە ئەم پرسە جیاوازیی راوبۆچوون و لێكدانەوەی زۆری لەسەرە، بەڵام رای پەسەند لە كۆی جیاوازییەكان ئەوەیە: هەموو تاكێك ئازادە لە بازنەی ئازادیی بیروباوەڕدا ئاینی خۆی بگۆڕێت، بە مەرجێك گۆڕینەكەی بۆ فیتنەگەری و ئاژاوەنانەوە نەبێت بۆ كۆمەڵگەی موسوڵمانان. دەكرێت ئەم مافە بە یاسا بچەسپێنرێت و مافێكی تایبەتە و ناكرێت زۆركاری تێدا بكرێت بەهەرشێوەیەك بێت، لەوانەیش سووككردنی ئەو ئاینەی تاك پەیڕەوی دەكات تا بەهۆیەوە بیگۆڕێت.
2 – مافی ئیشكردن یان نەكردن:
مادەكە بە تەواوی روونە و ژنی ئازاد كردووە لەوەدا كە دەیەوێت ئیش بكات یان نەیكات، ئەمە تاڕادەیەكی زۆر دەكەوێتەسەر: ئاستی ئابووریی خێزان و توانا و ئامادەیی ژن بۆ كاركردن، ئەگەر باری ئابووریی خێزانەكەی باش بێت بۆی هەیە كار بكات یان نەیكات، ئەگەر خراپیش بێت، واپێویستەكات كار بكات و پیاویش زۆر سوپاسگوزاری بێت كە هاوكاریی دەكات، واتە واقیع ئەم مافە دەسەپێنێت، ئیتر ناكرێت ئەم پرسە، كە لە بازنەی ئازادیی تاك خۆیدایە، بكرێت بە كێشەی بنچینەیی و ساڵانێك هەڵای لەسەر بنرێتەوە و بویسترێت بسەپێنرێت و بە خەباتیش دابنرێت!
3 – مافی گۆڕینی رەگەزنامە:
واتە ژنێك بیەوێت رەگەزنامەی خۆی بگۆڕێت لە ئێراقی و كوردستانیبوونەوە بۆ رەگەزی هەر وڵاتێك رووی تێدەكات و وەك هاوڵاتی وەردەگیرێت، ئەم مافەیش لە دوای راپەڕینەوە بە تایبەتی بە كرداری كراوە و چەندەها خێزان روویانكردۆتە ئەورووپا و مافی رەگەزنامەیان وەرگرتووە و هیچ كێشەیەك رووینەداوە.
4-- مافی قەرزدان و قەرزوەرگرتن بەبێ مۆڵەتی پیاو:
ئەم مافە تارادەیەكی زۆر دەكەوێتە سەر كولتوور و ئاینی پەیڕەوكراو لە كۆمەڵەگە و تاڕادەیەكی زۆرتریش دەكەوێتەسەر ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیریی ژن و پیاو پێكەوە لە خێزاندا و بوونی متمانە بە یەكتری، ئەوكات كە ئەم ئاستە هۆشیارییە وەك پێویست هەبوو، قەرزدان و قەرزوەرگرتنیش لەلایەن ژنەوە هیچ كێشەیەكی لێناكەوێتەوە، بۆیە یەكێك لە مەرجەكانی هاوسەرگیرییش كە لای ئێمە بەهەندوەرنەگیراوە، بوونی هاوكووفیە لە زۆرینەی ئاستەكاندا، كە پێموایە ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری لە هەموویان گرنگترە، چونكە دەبێتە فاكتەری سەرەكیی هەماهەنگیی نێوان ژن و پیاو لە ژیاندا. پێكهێنانی ئاستی رۆشنبیرییش ئەركی تاك خۆیەتی و تەنها ئەركی دەوڵەت ئاسانكردن و دابینكردنی پێویستیەكانی بەدیهێنانێتی كە كراوە.
5 – مافی وەرگرتنی پۆستە گشتیەكان:
وەك پێشتر باسكرا، ئیشكردن و نەكردن ماف و ئازادیی تاك خۆیەتی ئەگەر بڕیاری ئیشكردن بدات، گەیشتنیشی بە پۆستە گشتیەكان دەكەوێتەسەر هەوڵ و تێكۆشان و سەلماندنی بەهرە و تواناكانی، دواتر بوونی یاسایەك زەمینەسازی بۆ ئەو گەیشتنە بكات و رێگرنەبێت. كەواتە دەكرێت هەوڵ و خەباتی رێكخراوەكانی ژنان بۆ ئەوەبێت ژن هانبدرێت بۆ كاركردن، حكومەت ناچار بكرێت بە زەمینەسازیكردن، ئەگەر رێگرییەكیش هەبوو لەلایەن پیاوەوە، بە یاسا چارەسەر بكرێت نەك بە تۆمەت بەخشینەوە بە دواكەوتوویی پیاو، ستەمكردن، پیاوسالاری كە ئەم چەمكانە بەنزین كردن بووە بەسەر ئاگردا بۆ پیاوانێك خۆیان پێویستییان بە راهێنانی زۆر هەیە بۆ بونیادنانی كەسێتییان.


‌ 337 جار بینراوه‌
3/9/2019 3:34:17 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved