نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
ژنان لە كەشێكی پڕ لە توندوتیژیدا یادی 8ی مارس دەكەنەوە


ئا/ سهام رەشید

لە رۆژی جیهانی ژناندا، رێكخراوەكانی ژنان باس لە زیادبوونی توندوتیژییەكان دەكەن و هاوكات سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ، لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەڵێت:” ئاماری فەرمیمان لا نییە، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئەنجومەن كارا نەبوەو نەیتوانیوە بە كارەكانی خۆی هەڵسێت”.

ژیان حەمید حەلاق، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ ئەم راپۆرتەی (هەواڵ) رایگەیاند:” پێویستە ژنان لە ئاستی هیچ توندوتیژیەك بێدەنگ نەبن، چونكە بێدەنگ بوون رازیبوونە بەو توندوتیژیانەی كە بەرامبەریان ئەنجام ئەدرێت”. 
وتیشی:” نابێت ژنان پێیان شەرم بێت لە سكاڵاكردن لەسەر كەسێكی نزیكی خۆیان، چونكە هەمان كێشە هەیە مەرج نیە ئەوەی توندوتیژی بەكار دەهێنێت تەنها نێر بێت، بە هەمانشێوەش مێینەش هەیە توندوتیژی بەرامبەر مێینە دەكات، بۆیە نابێت لێی بێدەنگ بێت”.
ژیان ئاماژەی بەوەشكرد:” هیچ ئامارێكی فەرمیمان لە بەردەستدا نیە، بەڵام ئەوەی كە دەبینرێت و لەگەڵ سەرجەم رێكخراوەكان كە هەماهەنگییەكی باشمان هەیە، هەروەها لەگەڵ بنكە تەندروستیەكان و ئەوەی كە دەستمان دەكەوێت، دەتوانین بڵێین كە توندوتیژی رووی لە زیادبوون كردووە، جگە لەوەش شتی لاوەكیش دەر دەكەوێت بۆ نموونە ژن هەیەو دووگیانەو دەخنكێڕنێت، ژن هەیە بە سێ مناڵەوە دەخنكێڕنێت “. 
سرود ئەحمەد، سەرۆكی لقی كەركوكی كۆمەڵەی هیوای عێراقی بۆ (هەواڵ) وتی:” لە ئێستادا هەوڵدەدەین ژنان لە رێگای رێكخراوەكان و بەشی پاراستنی خێزان و مناڵ زیاتر مافەكانی خۆیان بەدەستبهێنن، ئەوەی هەستی پێدەكەم ژنان هۆشیاریان زیادی كردووە”.
سرود ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد:” بەشی پاراستنی خێزان و مناڵ كە سەر بە پۆلیسە باس لەوەدەكات كە ئەو ژنانەی لێیان دراوە بە خۆیان و راپۆرتێكی پزیشكیەوە سكاڵا تۆمار دەكەن، واتا دەزانن یەكێك لەو بەڵگانە ئەوەیە كە راپۆرتی پزیشكیان هەبێت، ئەمە لە لایەك، لە لایەكی ترەوە هەتا رادەیەك پێشتر بێدەنگ دەبوون بەرانبەر بە توندوتیژییەكان، بەڵام ئێستا بێدەنگ نابن و داوای مافەكانی خۆیان دەكەن و لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە قسە دەكەن و شەرم ناكەن”.
لەبارەی رۆڵی رێكخراوەكانی ژنانیشەوە، سرود ئەحمەد وتی:” رۆڵی رێكخراوەكان ئەوەیە كە زیاتر دەنگی ژنان بەرز بكەینەوە، زیاتر ژن هۆشیار بكەینەوە كە چۆن داوای مافەكانی خۆیان بكەن”. 
سرود ئەحمەد وتیشی:” ساڵی رابردوو ئیمە نزیكەی(1300-1400) كەیسی توندوتیژیمان هەبوو، ئەمەش خۆیان هاتونەتە لامان، بەڵام ئەمساڵ جیاوازترە، هەست دەكەین ساڵ بە ساڵ ژنان هۆشیاریان زیاتر دەبیت”.
لەبارەی هۆكارەكانی توندوتیژی ئاماژەی بەوەكرد:” كۆمەڵگاو بارودۆخی ئابوری و سیاسی و ئەمنی و بونی چەك لە هەموو ماڵیكدا، هۆكارن بۆ توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان”. 
لای خۆیەوە جوان حەسەن، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ، لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، تایبەت بەم راپۆرتەی (هەواڵ)، رایگەیاند:”پێویستە لەم رۆژەدا بەڵێن بدەین كە جارێكی تر بە گوڕوتینێكی زۆرەوە كار بكەین بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی ژنان و نەهێشتنی توندوو تیژی بەرامبەر ژنان”.
هەروەها باسی لەوەشكرد:”رێكخراوەكان نابێت بە یەك چاو سەیری هەموویان بكەین و هەڵسەنگاندنیان بۆ بكەین، چونكە رێكخراوی وامان هەیە تەنها ناون و هەندێ رێكخراومان هەیە بۆنەتە سەرمایە دار و بزنسمان”.
روونشیكردەوە:”ئەوەی كە بەدی دەكەین ئێستا، بە تایبەتی لە دەزگای پۆلیس بەشێكمان هەیە كە بەشی توندوتیژی خێزانیە سەیر دەكەین كە ژمارەی سكاڵاكان زیادی كردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوە نیە كە توندوتیژیەكان لە كۆمەڵگا زیادی كردوە، نەخێر ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە لەوانەیە بەشێك لە خەڵك رویان كردۆتە دادگاكان، بۆیە دەتوانرێت ژمارەكان تۆمار بكەن”.
جوان حەسەن، راشیگەیاند”بەداخەوە لەم بارودۆخەدا ناتوانن زۆر هاتوچۆی دەزگا ئەمنیەكان بكەن، لەبەر ئەوەی دۆسیەیی ئەمنی بەدەست پۆلیسی كەركوكەوە نیە، ئەمەش بۆچونێكی لای خەڵك دروستكردوە كە پۆلیسی ناوخۆ هیچ دەسەڵاتێكی نیەو ئەم هێزەی لە دەرەوەی كەركوك هاتوە دەسەڵاتی تەواوی هەیە”.
سەبارەت بە بوونی ئامارێكیش بەرانبەر ئەو توندو تیژیانەی دژ بە ژنانی كەركوك، دەكرێن، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەدا:”ئاماری فەرمیمان لا نیە، چونكە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئەنجومەن كارا نەبوەو نەیتوانیوە بە كارەكانی خۆی هەڵسێت تا بتوانێت وەك ساڵەكانی پێشوو نوسراو بۆ دامودەزگا حوكمیەكان بكات و داواییئامار بكات و بەدوا داچونیش بۆ ئامارەكان بكات”.

‌ 333 جار بینراوه‌
3/9/2019 3:37:07 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved