»  باران
جەژنێك نیەو بەگوڵێك هەڵمەخەڵەتێن!
ئاره‌زوو نوری - گۆشەی سوژن

 هەشتی مارس 

8ی مارس، رۆژێك بۆ رێزگرتن و بەبیر هێنانەوەی هەموو ئەو ژنانەی لە پێناو ئازادی، یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵگە، گیان و ژیانی خۆیان كردە قوربانی، هاوكات رۆژێك بۆ زیاتر پەرەپێدانی خەبات وتێكۆشانی ژنان.
هەشتی مارس، رۆژی دەربڕینی ناڕەزایەتی هەموو مرۆڤێكی ئازادیخواز و یەكسانیخوازە دژ بە ستەم و چەوساندنەوەی ژنان. دانانی رۆژێكی جیهانی بۆ ژن كە بەرهەمی كۆمەڵێك ژنانی خۆپیشاندەر بوو لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ئەنجامی لەناوبردنی كرێكارانی كارگەی رستن و چنین لە نیویۆرك كاتێ داوای مافی خۆیان دەكەن دەرهەق بەو ستەمەی لێیان دەكرا بە كاركردنی زۆر و موچەی كەم.
با لەكوردستانیش هەشتی مارسی هەموو ساڵێك تەنیا سازدانی كۆڕ و كۆبوونەوە و سیمینار نەبێت و هەمووان بەیەك دەنگ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دەرهەق بەو ستەم و توندوتیژییانەی لە ژنان دەكرێت، رووبەڕوویان ببینەوە و چیتر لە ئاست تاوانەكان بێدەنگ نەبین... با وەك هەموو ساڵێك تەنها نووسینێك یا كۆڕو سیمینارێك ئەنجام نەدەین و ئیتر تەنیا بە بەڵێنی درۆو قسەی بریقەدار تا تەواو بونی دانیشتنەكە بەڕێ نەكرێین!
ئەم رۆژە جەژنێك نیەو بەگوڵێك هەڵمەخەڵەتێن! با یادی هەشتی مارس لەكوردستان بەجورێكی تر بكرێتەوە و ببێت بە رۆژێك، كە ژنان دەنگی ناڕەزایەتی بەرزبكەنەوە. كۆت و بەندەكان بشكێنن.. كێ ستەملێكراوە و توندوتیژی لەگەڵ دەكرێت، كێ گێچەڵی سێكسی بەرامبەر كراوە، كێ هەڕەشەی ئابڕووچوونی لێ دەكرێت، كێ هەڕەشەی لێدەكرێت و لە ترسی ئابڕوو بێدەنگی كردووە... بەدەنگی بەرز بچنە پێشەوە و داوای مافی سادەی خۆتان بكەن.
با ژنان، رێكخراوەكانیان هەمووان بە یەك دەنگ داوای بەسزاگەیاندنی هەموو ئەوانە بكرێت، كە دەستیان بەخوێنی ژنان سوور بووە، یا دەستدرێژی سێكسیان كردووەتە سەر ژنان، یا ئەوانەی ژنان دەكوژن و ئازادن، ئەوانەی گێچەڵی سێكسی بەژنان دەكەن و ئەوانەی بازرگانی بە جەستەی ژنانەوە دەكەن، یا ئەوانەی بانگەشەی بەشودانی منداڵ و ئەوانەی بێ رێزی بەرانبەر مێیینە دەكەن..
بەسزاگەیاندنی هەموو ئەوانە رۆژێكی جیهانییە بۆ ژنی كورد و جوانترین رۆژی روبەڕووبوونەوەی پێشێلكارییەكانە.
با چیتر ژنان قوربانی دەستی كۆمەڵگە نەبن و لە كۆكردنەوەی ئاماری توندوتیژییەكان كات بەفیڕۆ نەدەین و بەدیار بەرزبوونەوەی ئامارەكان ئاخ هەڵنەكێشین.. نەهێشتن و كەمكردنەوەی توندوتیژییەكان تەنها پێویستی بەیەك دەنگی هەموو مێییەنەیەكە و رژانە سەر شەقام و قبوڵنەكردنی عەقڵیەتی دۆگمایە..
ئیتر كۆڕێك و دوو قسە هیچ سوودێكی بۆ ژنان نیە، جگە لە بەڕێخستنی ئەو یادە و بێدەنگبوون لە ئاست تاوانەكان.



‌ 124 جار بینراوه‌
3/9/2019 3:39:45 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved