»  هەمەڕەنگ
پیسبوونی ژینگە هەڕەشە لەداهاتووی زەوی دەكات
هەواڵ


بە بۆچوونی توێژەران ژینگە لە ئێستادا بۆتە مایەی سامناكی بەسەر دانشتوانی گۆی زەوی و هاوبار هۆكارێكە بۆ دابەزینی توانای زیرەكی كە ساڵ لەدوای ساڵ روو لە زیادبوون دەكات. 
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك لە زانكۆی (بیڵ)ـی ئەمریكی كە پسپۆرانی ئەمریكی و چینی بەهاوبەشی ئەنجامیانداوە، ئەگەری هەیە چەندین جۆر شیردەرو باڵندەو بوونەوەرە ئاویەكان لەسەر زەوی بفەوتێن و بەرهەمی دانەوێڵەش روو لەكەمی بكات و خۆراكی ئاژەڵان كەمبێتەوە كە دەرەنجام كاریگەری بەسەر ژیانی مرۆڤەكانیشەوە دەبێت.
هەر لەو لێكۆڵینەوەیەی زانكۆی (بیڵ)دەركەوتووە (20) هەزار كەس لە چین لە شارە پیشەسازییە گەورەكان كەشوهەوا كاریگەری تەواوی بەسەر رادەی تێگەیشتنیانەوە دەبێت بەراورد بە شوێنەكانی تر، چونكە زۆربەی دانشتوانی ئەو شارانە پێشوەختەتر تووشی نەخۆشی زەهایمەر دێن، لەبەر ئەوەی ئەو شارانەی كە زۆرترین كارگەو دامەزراوەی پیشەسازی تیایە هەواكەی پیسەو زۆرترین رێژەی گازەكانی كبریت و نێترۆجین و دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی تیایە كە كاریگەری نەرێنییان بەسەر ئەركەكانی مێشكی مرۆڤەوە دەبێت. 
هەر بەوهۆیەوە پسپۆران داوا لە نەتەوە یەكگرتەكان دەكەن بەرنامە بۆ فریاگوزاری گۆی زەوی دارێژرێت كە دوو تەوەر لەخۆدەگرێت، یەكەم باشتركردنی كەشوهەوا لەپێناو كەمكردنی برسێتی، دووەم دۆزینەوەی ستراتیژێك بۆ كەمكردنەوەی زیانە سروشتیەكانی پیسبوونی ژینگە بەسەر بواری بیۆلۆجی و تەندروستی مرۆڤەكانەوە.

‌ 109 جار بینراوه‌
3/9/2019 3:44:44 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved