»  هەمەڕەنگ
فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك راگەیندرا
هەواڵ

رۆژی شەممەی رابردوو، لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك، خولی جیهاد دڵپاك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، یەكەم خولی فێسستیڤاڵەكەیان راگەیاند  و وابریارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ ئەنجامبدرێت. 
لە كۆنگرە رۆژنامەونیەكەدا، مەریوان زەنگەنە، ئەندامی باڵای فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك، رایگەیاند:"لە ئەمڕۆوە 2-3، فێستیڤاڵەكە رادەگەیەنین و ئامادەكاریەكان بۆ ئەنجامدانی و بۆ بەرێوەبەردنی فێسیتیڤاڵەكە دەستپێدەكەین و سەرجەم تیپە شانۆیەكان لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی بەغدا و بەسرە ئاگادار ئەكەیەنەوە كە هەرچی زووە دەستبكەن بەئامادەكارییەكان بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵەكە". هاوكات هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەشدا، شكۆ عومەر، سەرۆكی فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك، رایگەیاند:"وەكو وەفا و پێزانینێك بۆ ئەزموون و بەخششە هونەریەكانی هونەرمەندی گەورە جیهاد دڵپاك یەكەم خولی فێستیڤاڵەكەیان بەناوی ئەو هونەرمەندەوە ناونراوە"، وتیشی:"بەهەموانەوە كارەكەین بۆ سەرخستن و بەردەوامیدان بە فێستیڤاڵەكە". 
جێی باسە فێستیڤاڵەكە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان و بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری كەركوكەوە ئەنجامدراوە بودجەی بۆ تەرخانكراوە و بڕیاریشە بكرێتە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی و ساڵانە بەردەوامبێت.

‌ 113 جار بینراوه‌
3/9/2019 3:50:44 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved