»  هەمەڕەنگ
دینا بە دەست و دەسماڵەوە دێتەوە لایی هەوادارنی
هەواڵ


كچە هونەرمەند دینا، لە نوێترین دەركەوتنیدا بەرهەمی دەستو دەسماڵ بەرهەمدەهێنێت و نەورۆزی ئەمساڵیش لە هەمووان پیرۆز دەكات. 
لەو باریەوە ئەو كچە هونەرمەندە، سەبارەت بە بەرهەمە نوێیەكەی، رایگەیاندوە:"بەرهەمی دەست و دەسماڵ، هۆنراوەی قادر ئەسعەدی هونەرمەند بۆ داناوە و ئاوازەكەشی لەلایەن هونەرمەند هەڵكەوت زاهیرەوە بۆ دانراوە". 
ئەو كچە هونەرمەندە، باسی لەوەشكردوە:" دابەشكردنی میوزیكیش ئاریۆسە، كاری دەرهێنانیش بڕیار فەتاح بۆی ئەنجامداوە".
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە كە بەهیوای ئەوەی بە دڵی هەموولایەك بێت و جەژنی نەورۆزیشی لە سەرجەم هەوادارانی پیرۆزكردوە.
جێی باسە كچە هونەرمەد دینا، ماوەی چەند ساڵێكە كاری هونەری ئەنجامدەدات و خاوەنی چەند گۆرانیەكی تایبەت بەخۆیەتی و بەرهەمێكی دوێتیشی لەگەڵ هونەرمەند میران عەلی بڵاوكردۆتەوە.

‌ 171 جار بینراوه‌
3/9/2019 3:58:05 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved