نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
یوسف سەعید لە نێوان خولی كوردستان و یارییە نێودەوڵەتییەكان
حسێن عەلی


هەمیشە كەركوك  مەڵبەندی یاریزانان و ناوبژیوانانی  ئاست بەرزبووە  لە رابردوو و لە ئێستادا چ لەسەر ئاستی كوردستاندا بێت یاخود عێراق، یوسف سەعیدو ئەمیر داود دوو ناوبژیوانی نێودەوڵەتین  كە لە هەردوو خولی كوردستان و عێراق  ئەركی بەڕێوەبردنیان پێدەسپێردرێت و جێی شانازین  بۆ سەرجەم وەرزشكاران و كەركوكیەكان.
گومان لەوەشدا نیە ناوبژیوان مرۆڤەو تووشی هەڵەش دەبێت و هەڵەی ناوبژیوانیش لە سەرجەم جیهاندا هەیەو هەر بۆیەش سستمی ڤار هاتە ئاراوە، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، لە بڕیارێكیدا  بریاری سڕكردنی بۆ هەردوو ناوبژیوانی شاری كەركوك ئەمیر داودو یوسف سەعید دەركرد بۆ ماوەی سێ هەفتە، بریارەكەی زۆر ئاساییەو مافی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانە بڕیاری بەرزەفتكاری دەربكات بۆ سەركەوتنی خولەكانی وەكو چۆن پاداشتی باشەكان  دەكات، بەڵام ئەوەی بە لای من و زۆرێك لە وەرزشكارانی كەركوك جێی سەرسوڕمان بوو ناوهێنانیان لە سزا كەدا بە ئاشكرا كە یەكەم جارە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان جۆرو ناوی ناوبژیوانە سزا دراوەكان ئاشكرا بكات، سەرسوڕمانەكانمان لە وادەی ( توقیت )ی بریارەكەیە، چونكە پێش چەند رۆژێك لە بڕیارەكە یوسف سەعید یەكەم هەڵسانگاندنی پراكتیكی  لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیاوە بۆ ئەنجامدرا و دەبێت دوو پرۆسەی هەڵسەنگادنی تری بۆ بكرێت تا بخرێنە نێو ناوبژیوانە بژاردەكانی ئاسیا، ئەركی هەمووانە لەم ساتەوەختەدا پاڵپشتی یوسف سەعید بین  لە سەركەوتن بۆ بژاردەی ناوبژیوانانی ئاسیا، سەركەوتنی یوسف سەعید دەبێتە مایەی شانازی هەموومان و بە تایبەتی بۆ خولی كوردستان، نەك بەو شێوەیە سزای بدەن و ناوی بزڕێنن .


 




‌ 846 جار بینراوه‌
3/9/2019 5:24:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved