»  وەرزش
باسكەی گازی باكور دەبێتە پاڵەوانی یانەكانی ناوچەی ناوەڕاست
هەواڵ

تیپی باسكەی یانەی گازی باكور نوێنەری یانەكانی كەركوك لە پاڵاوتنەكانی یانە پلە یەكەكانی ناوچەی ناوەڕاست توانی یەكەمی ریزبەندی پاڵاوتنەكە بەدەستبهێنێت و سەركەوێت بۆ كۆتایی پاڵاوتنەكانی بۆ خولی نایابی عێراق.
سەبارەت بە ئەنجامی تیپەكەیان، حوسێن تەڵاڵ راهێنەری یانەی  گازی باكور بۆ (هەواڵ) وتی:" خولی  پاڵاوتنی یانەكانی ناوچەی ناوەڕاست بە بەشداری یانەكانی ( نەوتی باكور، گازی باكور، سامەڕا، میقدادیەو وەحدە ) و لە شاری دیالە بەڕێوەچوو ". 
وتیشی:" تیپەكەمان تووانی ببێتە پاڵەوانی گروپەكە پاش بردنەوەی سەرجەم یارییەكانی لەخولەكە كە بە شێوەی خول بەڕێوەچوو و ئەنجامەكانیشمان بەمشێوەی لای خوارەوە بوون:

 گازی باكور*مقیدادیە 79-69 
گازی باكور*سامەڕا 69-55 
گازی باكور*وەحدە 69-31 
گازی باكور*نەوتی باكور 94-84 

راهێنەری  تیپی باسكەی گازی باكور لە كۆتاییدا ویڕای ستایشكردنی یاریزانەكانی كە سەرباری قەیرانی دارایی تووانیان باڵا دەستی خۆیان بسەلمێنن وتی: بەو هیوایەین یاریزانەكانمان لە قۆناغی كۆتاییدا درێژە بە ئاستی بەرزی خۆیان بدەن و كاروانەكەیان تەواو بكەن بۆ خولی نایاب.


 

‌ 232 جار بینراوه‌
3/9/2019 5:28:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved