نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
خۆزگە كوردیش درۆگبایەكی دەبوو
عەدنان عومەر ساڵح


دیدی درۆگبا، ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان و وڵاتی كۆتدیڤوار،هەمیشە لە خەمی ئاشتی بوو لە وڵاتەكەی و بەردەوام بیری دەكردەوە چۆن كارێك بكات تا شەڕی ناوخۆی وڵاتەكەی رابگرێ و ببێتە مایەی گەڕانەوەی ئاشتی نێوان حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنی وڵات. 
كەسێك هەستی نیشتمان و خاكی هەرگیز لە یاد نەكردبێت ئەوە درۆگبایە كە دەیویست لە رێگای خۆشەویستی هاونیشتمانەكانیەوە خەونی بەرقەراربوونی ئاشتی بچەسپێنێ. 
لە یاری چارەنوسسازی نێوان سودان و كۆتدیڤوار لە ساڵی 2005 كە براوەیان سەردەكەوت بۆ جامی جیهانی 2006 ، دیدیەو هاوڕێكانی توانییان وڵاتەكەیان بگەیەننە جامی جیهانی لە ئەڵمانیا، لەم یارییە چارەنوسازەدا دیدیەو هاوڕێكانی دڵی هاوڵاتیانی وڵاتەكەیانیان بۆ چەند ساتێك خۆشكرد كە وڵات ببووە دوو پارچەوە باكور و باشور و لە شەڕێكی خوێناویدا بوون لە ساڵی 2002 تا 2011 لەو كاتەی هەموو یاریزانانی كۆتدیڤوار و هاوڵاتیانی باكورو باشور خەریكی ئاهانگگێڕان بوون و هەستی خۆشەویستی نیشتمان و خاك و هاوڵاتیانی وڵات لەو كاتەدا لای دیدیە لە لوتكەدا بوو، دیدیەی مەزن لەسەر چۆك دانیشت و بێدەنگ و دڵتەنگیەكی پێوە دیار بوو، راگەیاندنكاران و هاوڕێكانی لێیان پرسی بۆ ئاهەنگ ناگێڕی لە كاتێكدا  هەموو تواناكانت خستەگەڕ بۆ مێژوو و وڵاتت گەیاندە جامی جیهانی بۆ وا دڵتەنگ دیاری؟ دیدیە داوایكرد لە هاونیشتمانیانی  باكورو باشورو ڕوژهەڵات و ڕۆژئاوا من ئاهەنگ ناگێڕم داواتان لێدەكەم وازبهێنن لەو كوشتارگەریەو لە یەكخۆش بن و ئاشتی بەرقەراركەن و هەڵبژاردنی ئازاد بكەن تا ئارامی بۆ كۆتدیڤوار بگەڕێننەوە،ئەم داوایەی دیدیەو هاوڕێكانی بۆ چەند ساتێك جێبەجێكراو  ئاشتییان راگەیاند، بەوەش هەندێ لە ئاواتەكانی دیدیە هاتەدی.
دروگبا دەڵێت:" شەڕم ناوێ، ئاشتیم دەوێ بۆ وڵات، لە كاتێكدا شەڕو كوشتار گەیشتە لوتكە لە كۆتایی ساڵی 2006دا دوای دەستنیشانكردنی بە باشترین یاریزانی كیشوەری ئەفریقیا درۆگبا چووە شاری بواكی كە سەنتەری هێزەكانی كودەتاچیەكانە لەگەڵ خەڵاتەكەی كە بە باشترین یاریزانی كیشوەری ئەفریقیا دیاریكرا، پرسیاریان كرد بۆچی دیدیە بە تەنها خەڵاتەكەت هەڵگرت و چووی بۆ ئەوێ و خۆشیەكانی لەندەنت جێهێشت و سەركێشیت بە ژیانت كرد؟ لە وەڵامدا وتی:" لێرە ئاهەنگ دەگێڕم بۆ خەڵات وەرگرتنەكەم و لێرەوە ئاشتی و یەكپارچەیی دەگەڕێنمەوە بۆ وڵاتەكەم، گەیشتە بواكی و هەمووان ئاهەنگیان گێڕاو بەرپرسانی وڵات پێشوازیان لێكردو داوای یاریەكی دۆستانەیان لێكرد، ئەویش رازی بوو بە مەرجێ لێپرسراوانی باشوریش ئامادەی یارییەكە بن، ئەم یاریە دۆستانە مێژووییە ئەنجامدرا لە مەدەغەشقەر، دوای دابڕانی هەردوولا بۆ ماوەی 6 ساڵ توانرا لەو یاریە وەزیرانی هەردوولا بەیەكەوە دانیشن و سرودی نیشتمانی وڵات كە لە ساڵی 1960 داڕێژرابوو هاوڵاتیانی باكورو باشور پێكەوە دەیانوتەوە وا هەستكرا كۆتدیڤوار  گەڕایەوە یەكپارچەیی، لێرە بە دواوە لەسەر داوای درۆگبا یەكەم دانشتنی ئاشتی دەستیپێكردو هەموو هاوڵاتیانی كۆتدیڤوار وێنەی درۆگبایان بەرز كردەوە وەكو وەفاو پێزانینێك بۆ ئەو ئەو رۆڵەی لە پێناو ئاشتی دای.
بڵێی ڕۆژێكیش كەسایەتیەكی ئاوا لە كورد دروست بێت و پێگەو خەڵات و خۆی بكاتە قوربانی یەكڕیزی حزبەكانی كوردستان؟ ئایا باشترین هەڵ نەبوو بۆ (نادیە موراد) ئەم ڕۆڵەی ببینیایەو خۆی بە گەورەتر لەوەی هەیە ببینیایە؟ یا دەبێت چاوەڕوانی كەسایەتیەكی دیكە بكەین ببێتە خاوەن خەڵاتێكی گەورەو ئەم رۆڵە ببینێ یا دەبێت هەر لە چاوەڕوانیدا دابین؟


‌ 867 جار بینراوه‌
3/9/2019 5:31:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved