»  وەرزش
 خوێندنی كوردی لەسەر حیسابی خۆی بەشداری پاڵەوانێتیەكانی دەكات
هەواڵ

یەكەی چالاكی وەرزشی خوێندنی كوردی  كۆتایی بە خولی تۆپی بالەی  خوێندنگا ناوەندی و ئامادەییەكانی كچانی خوێندنی كوردی هێناو تیایدا لەسەر ئاستی خوێندگا ناوەندییەكان خوێندگای (شۆراو ) پاش بردنەوەی لە ناوەندی (ئاشنا)  پلەی یەكەمی بەدەستهێناو لەسەر ئاستی ئامادەییەكان ئامادەیی (شنە )پاش بردنەوەی لە (ئامادەیی (11 ئازار ) پلەی یەكەمی هێنا.
سەبارەت بە پاڵەوانێتیەكە مامۆستا تەحسین محەمەد لێپرسراوی یەكەی چالاكی وەرزشی خوێندنی كوردی بۆ (هەواڵ) وتی :" پاڵەوانێتیەكە 20 خوێندگای خوێندنی كوردی بەشداریان تێدا كردووە ".
هەروەها وتیشی:" خوێندگاكان لەسەر حیسابی تایبەتی خۆیان بەشداریان كردووەو هیچ جۆرە هاوكارییەك  نەكراون  ". 
لێپرسراوی یەكەی چالاكی وەرزشی كوردی ئەوەشیخستەڕوو:" سەرباری سەرجەم كۆسپ و قەیرنی دارایی خوێندنگا كوردییەكان لە سەر ئاستی پەروەردەی كەركوك لە كچاندا پێشەنگن ".




‌ 332 جار بینراوه‌
3/9/2019 5:32:53 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved