نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
بیست هەزار عێراقی هەڵاتووی داعش لە سوریاوە دەگەرێنەوە
هەواڵ

بەرپرسێكی باڵا لە لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات: ئەگەری هەیە (20) هەزار ئاوارەی عێراقی لەسوریاوە بەپێی رێككەوتنێك لەگەڵ بەغدا بگەڕێنەوە عێراق.  
بە هەزاران كەس كە هەندێكیان خێزانی چەكدارەكانی داعشن بە خۆیان و مناڵیانەوە رادەستی هێزەكانی (هەسەدە) دەكەن، ئەمەش بۆتە هۆی دواخستنی شەڕی باغووزو پاكتاوكردنی لە چەكدارانی داعش، زۆربەیان روویان لە خێوەتگەكانی (الهۆل) كردووە كە ئێستا (65) هەزار ئاوارەی تیایەو زۆربەیان عێراقین و لە ترسی تۆڵەی هێزە عیراقییەكان و میلیشیا چەكدارەكان ماڵ وحاڵی خۆیان جێهێشتووە.
فاپریزیۆ كاربۆنی بەرێوەبەڕی هەرێمایەتی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لیژنەی خاچی سوری نێو دەوڵەتی ئاشكرایكرد:” ژمارەكە ئەگەرچی رەسمی و هاوكات وردیش نییە بەڵام دەگاتە سەرووی (20) هەزر كەس كە زۆربەیان ژن و منداڵی خوار تەمەنی یاسایین”. 
سەبارەت بە بۆردومان كردنی فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا لەسەر باغۆز كە دوایین مۆڵًگەی تیرۆرستانی داعشەو روو لە كۆتاییەو خۆرادەستكردن رەتدەكەنەوە، هێزەكانی قەسەدە بەهۆی بوونی مەدەنییەكی زۆرەوە لەو شوێنە بە كاوەخۆ پێشرەوی دەكەن و ئەگەری هەیە پێویستیان بەكاتێكی زۆر هەبێت تا تەواوی ناوچەكە پاك بكەنەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە تیرۆرستانی داعش هەوڵدەدەن لە رێگەی خۆكوژیەوە بارودۆخەكە لە بەرژەوەندی خۆیان رابگرن و تا ئێستا (4) كەسی خۆكوژ بە پشتێنی مینرێژكراو بەر لەوەی ئامانجەكان بپێكن بەدەستی هێزەكانی قەسەدەوە كوژران. 
جێی باسە هێزە هاوپەیمانەكان هاوكاری زۆری قەسەدە دەكەن لەرێگەپێدان بەومەدەنیانەی كەوتوونەتە ناو گێژەنگی شەڕەكەو دەیانەوێت شەڕی باغووز بەكەمترین زیانی مەدەنییەكان لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنرێت.

‌ 591 جار بینراوه‌
3/16/2019 2:33:05 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved