»  کوردستان
هەفتە هەواڵـی كەركوك
هەواڵ

لە هەفتەی رابردوودا چەندین رووداوی كوشتن و دزین و تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی شاری كەركوك روویانداوە، لە گۆشەی هەفتە رووداوی كەركوك، پوختەی رووداوەكان ببینە.
رۆژی هەینی، 8/3/2019: *بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: دوای گەیشتنی زانیاری تەواو لەسەر رفاندن و شاردنەوەی ژنێك بەناوی (بلین نسیم صدام) لە گەڕەكی خانووەكانی دەوروبەری پارێزگاو شاردنەوەی لە گەڕەكی واستی چەند مەفرەزیەكی هاوبەش توانیان ئازادی بكەن و تاوانبارانیش بەمەبەستی لێكۆڵینەوەكان رادەستی یاساكران.  
* بنكەی پۆلیسی عەدالە رایگەیاند:  لە بەردەم ماڵی فەرمانبەرێكی كۆمپانیای نەوت لەگەڕەكی خەزرای باشووری كەركوك بۆمبێك دەتەقێتەوە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە.
* بەشی كاروباری بازگەو رێوبانەكان رایگەیاند:چوار ترێلە كەبە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە بازگەی لەیلان كەركوك دەستگیركران، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت مۆڵەتی رێگەپێدانیان ساختەیەو هیچ نووسراوێكی فەرمییان لە مەرزی پەروێزخانەوە پێ نەدراوە. بەوهۆیەوە هەمو بارهەڵگرەكان دەستیان بەسەرداگیراو شۆفێرەكانیشیان رادەستی بنكەی پۆلیسی كەركوك كران و لێكۆڵینەوە بەردەوامە. 
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: دوای گەیشتنی زانیاری ورد لەسەر دوو كەس بەناوەكانی (قەیس خەلیل ئیبراهیم و وەلید موحسین شاكە) كە بەسواری ئۆتۆمبیلێكی تاكسی كوردستان مادەی هۆشبەر دەفرۆشن لە گەڕەكی رەحیماوە دەستگیركران و رادەستی بەشی هەواڵگری یەكەی سەربازی (61)ـی فیرقەی تایبەت كردان و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو، 10/3/2019 : *بنكەی پۆلیسی ئازادی رایگەیاند: لە گەڕەكی ئازادی سەیفەدین نورەدین مەحمود لەلایەن تاوانبارێك بەناوی سەفیر عەبدولكەریم كە فیتەرە  بەدەمانجە چەند گوللەیەكی لێدەدات و برینداری دەكات و دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەی ئازادی. 
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری كەركوك رایگەیاند: دوای لێكۆڵینەوە لەیسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی لە شاری موسڵ تەقێندرایەوە ئارام محمد سعید جەباری دەسگیر دەكرێت و دان بەوەدا دەنێت كە فرۆشتوویەتی بەكەسێك بەناوی عصام دحام ولی دانشتوی پردێ ودوای لێكۆڵینەوە هەردووكیان بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەسگیرگركران. 
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: لە داقوق لە رێگەی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی داقوقەوە ناوبراو عماد عەلی دەحام لە گەرەگی الشعائر بەپێی مادەی 446 ق ع. دەسگیركراو رادەستی هەواڵگریەكەمان كراوە.  
* بنكەی پۆلیسی تازە رایگەیاند: چەند چەكدارێكە نەناسراو هێرشدەكەنە سەر خاڵێكی كاتی تایبەت بە پۆلیسی فریادگوزاری و پۆلیسێك بەناوی  مستەفا سامی سەلمان بریندار دەبێت و چەكدارەكانیش بەرەو شوێنی نادیار هەڵدێن. 
* بنكەی پۆلیسی عروبە رایگەیاند: لەگەرەكی نەسر لەبەردەم ماڵێك ئۆپترایەكی سپی تابلۆی نەینەوا  بەناوی سفیان ابراهیم دنو دەدزرێت و وردەكاری و شێوەكەی دەدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان. 
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: مەفرەزەیەكی هاوبەش لە یەكەی هەواڵگری و بازگەكان و مەفرەزەكانی لیوای (61) دوای پشكنین و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ساختەكاری لە ناسنامەكەی كەسێك بەناوی عودەی عەبدلحەسەن الكسار لەدایكبووی 1986 دەسگیردەكەن و رادەستی بنكەی پۆلیسیس لەیلان دەكرێت. 
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: لە گەرەكی یەكی حوزێرانی باشوری كەركوك ناوبراو ماهر نجم عبدالله بەپێی مادەی چواری تیرۆر دەسگیر دەكرێت و رادەستی بنكەی پۆلیسی دۆمیز دەكرێت. 
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر رایگەیاند: فەرمانبەرێكی كۆمپانیای نەوتی باكور بەهۆی تێوەگلانی لەگەڵ تیرۆرستانی داعش بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر لەگەڕەكی دۆمیز دەسگیر دەكرێت و رادەستی بنكەی پۆلیسی دۆمیز دەكرێت.     
* بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: لە گەڕەكی عەدەن و لەنزیك شاری یاری كەركوك تەرمی هاوڵاتییەكی بێ ناونیشان  دەدۆزرێتەوەو بۆ زانیاری زیاتر لەو تاوانە لێكۆڵینەوە بەردەوامە. 
* نووسینگەی نەهێشتنی تاوانەكانی المقداد رایگەیاند: لە نزیك پردی الرشید و لەناو چەمی خاسەی كەركوك تەرمی هاوڵاتییەك بەناوی علی صبحی وەلی دەدۆزرێتەوەو كە ناسنامەكەی صلاحالدین تكریتەو شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە بووە. تەرمەكە رادەستی پزیشكی دادوەری دەكرێت. 
* بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: منداڵێكی تازە لەدایكبووی تەمەن دوورۆژە لە رێگەی سەرەكی كەركوك چیمەن نزیك بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی كەركوك دەدۆزرێتەوەو دەگەیەنرێتە بەشی بووژاندنەوەی نەخۆشخانەی ئازادی.
* بنكەی پۆلیسی داقوق رایگەیاند: دوای گەیشتنی زانیاری لەهاوڵاتیانەوە مەفرەزەیەك دەچێتە سەر شوێنەواری جبەخانەیەك و (20) چەكی جۆری كڵاشنكۆف و (60) فیشەكدان و (3) دۆشكەی یەكلوولەیی دەدۆزنەوە كە هەرهەمووی تێكشكێندراوەو لەژێر خۆڵدا شاردراوەتەوە، شوێنەكە لەلایەن لیوای (9) فیرقەی (5)ـی پۆلیسی فیدرالیەوە بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێك پاككراوەتەوە. 
* بنكەی پۆلیسی عروبە رایگەیاند: بە هۆی وتنەوەی كێشەیەكەوە تاوانبارێك بە ناوی عەلا فاروق عەبدوڵا بە دەمانچەوە هێرشی كردۆتە سەر هاوڵاـی سەعد كەریم تەهاو بەفیشەكێك برینداری كردووە، بۆ ئەو مەبەستەش سكاڵای لەسەر بەرز كراوەتەوە. 
* بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند: ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ فێكترا رەنگی نەوتین لە هاوڵاتی حەسەن سەڵاح محمود عەباس لە گەڕەكی موسەڵا دەدزرێت و وردەكاری و شێوەی دراوەتە لایەنی پەیوەندیدار. 
* بنكەی پۆلیسی داقوق رایگەیاند: لەلایەن پۆلیسی فیدراڵیەوە ئاگادار كراونەتەوە لە بوونی دوو تەرمی چەكدارەكانی داعش لە نێوان گوندەكانی (عەریشەو گەرحە رەشادی) كە لەلایەن فڕۆكە جەنگەكانی عێراقەوە بەركەوتوون و روخساریان نەناسراوەتەوە. 
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری كەركوك رایگیاند: هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان بە ناوی تاهیر ابراهیم عەبد داود عوبیدی لەناو نەخۆشخانەی گشتی كەركوك دەستگیر كردووەو بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر رادەستی بنكەی پۆلیسی تازەكراوە
* بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری كەركوك رایگەیاند: هێزەكانیان  بەهەمانهەنگی لەگەڵ مەفرەزەكانی لیوای (61) و فیرقەی تایبەت دوو تاوانبار بەناوەكانی (جاسم محمد خەڵەف و موعن محمد رشید) لەگەڕەكی خەزرا  لە رێگەی بەغدا بەپێی مادەی (4)ـی تیرۆر دەسگیر كردووەو بەمەبەستی لێكۆڵینەوە رادەستی بەرێوەبەرایەتیەكە كراوە.


‌ 538 جار بینراوه‌
3/16/2019 2:40:44 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved