»  کوردستان
پلانێكی دیكەی دژ بە كورد لە نەورۆز ئاشكرادەكرێت
هەواڵ

لە ئێستادا لەلایەن هێزە عێراقیەكان، لە شەقامە سەرەكیەكەكانی كەركوك بەتایبەتی لە دەروازەكانی شار ژمارەیەكی زۆر تاسەی دەستكرد دروستكراون، ئەوەش هاوڵاتیانی شارەكەی نیگەران كردوە بە پلانی دەزانن دژ بەخۆیان بەتایبەت لە رۆژی نەورۆزی ئەمساڵ. 
لە ساڵانی رابردوو بەهۆی بوونی هێزەكانی پێشمەرگەوە پۆلیسی ناوخۆی شارەكە لە بازگەكان، كارئاسانیەیكی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەكرا لەكاتی چونیان بۆ گەشتكردن بەڵام لەمساڵدا، جگە لە خراپی شەقامە سەركیەكانی كەركوك هێزە عێراقیەكان لە هەفتەی رابردوەوە چەندین تاسەیان لە دەروازەكانی كەركوك دروستكردەوە ئەوەش وایكردوە جەنجاڵیەكی زۆر بۆ شۆفێران دروستبكات بەتایبەتی لە رۆژی نەورۆزدا ئاستەنگی گەورە بۆ چوونە دەروەرەو گەڕانەوەی هاوڵاتیان دروست دەكات. 
لەوبارەیەوە (هەواڵ)، چەند جارێك پەیوەنیدكرد بە بەرێوەبەری شارەوانی كەركوكەوە سەبارەت بە هۆكاری دروستكردنی ئەو تاسانە لە دەروازەكانی شار، بەڵام پەیوەندیەكەی بەردەست نەبوو. 
سەرچاویەكیش كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، دەربارەی زۆربونی تاسەكان لەم مانگەدا، رایگەیاند:هێزە عێراقیەكان بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەو تاسانەیان دروستكردوە"، ئەوەشیخستەڕوو:"تەنها مەبەستیان ئەوەیە جەنجاڵی لەسەر شەقامە سەرەكییەكان دروستبكەن".

‌ 717 جار بینراوه‌
3/16/2019 2:46:29 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved