نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
چەند كەسێك خۆیان بەپۆلیس دەناسێنن و پارە لەو هاوڵاتیانە وەردەگرن كە خانوو دروست دەكەن
هەواڵ

چەند كەسێك خۆیان وەكو پۆلیس دەناسێنن بەپاساوی زیادەڕۆیی داوای پارە لەو هاوڵاتیانە دەكەن كە  خانوو دروستدەكەن و فەرماندەی گشتی پۆلیسی كەركوك-یش، دەڵێت:”بەشی سكاڵامان هەیەو ژمارەكانی بەسەر سەرجەم شوێنەكانی شاردا بڵاوكراوەتەوە، هەر كەسێك بابەتێكی لەو جۆرەی هەبێت دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بكات یاخود پەیوەندی بەو ژمارانەوە بكات”. 
لەو بارەوەیەوە (هاوڵاتیەك) كە بەهۆی مەترسیەوە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بۆ (هەواڵ)، وتی:”لە كاتێكدا لەسەر خانوەكەم بووم بەمەبەستی كاركردن، ئۆتۆمبێڵكی پۆلیس رایگرت و داوای ناسنامەكەمی كردو پێی وتم؛ كە پێویستە سەردانی بنكەی پۆلیس بكەیت”، ئەوەشیخستەڕوو:”لەدوای ئەوەی سەردانی بنكەی پۆلیسم كرد ئەو ئەفسەرە پێیی وتم كە پێویستە 500 دۆلارمان پێبدەیت تاوەكو رێگات بدەین خانوەكەت دروستبكەیت”. 
بەوتەی ئەو هاوڵاتیە كە دانیشتوی گەڕەكی باروتخانەیە، لەدوای ئەوەی پەیوەندیم بە چەند كەسایەتی و لێپرسراوێكەوە كرد ناچارم كردن كە ئەو بڕە پارەیە نەدەم و ناسنامەكەم لێ وەرگرتنەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا:”بەڵام بەبەڵگەوە لامانە كە ئەو كەسانە بڕی 400 دۆلارو كەمتر یان زیاتریان لە هاوڵاتیان وەرگرتووە تاوەكو ئەوەی بێدەنگ بن بەرانبەر دروستكردنی خانوەكانیان”.
راشیگەیاند:”ئەوان تەنها مەبەستیان پارە خواردنە ئەگینا ئەگەر مەبەستیان خانوی زیادەڕۆییە ئەوە دەتوانن بیڕوخێنن یان رێگری بكەن لە دروستكردنی نەك بەرانبەر پێدانی بڕێك پارە بێدەنگی هەڵبژێرن”. 
لەو بارەیەشەوە فەرماندەی گشتی پۆلیسی كەركوك، سەبارەت بەو پرسە، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هەر كەسێك ئەو كارە بكات و بۆ ئێمە پشتراستبێتەوە توندترین سزای دەدەین”. 
لیوا عەلی كەمال، فەرماندەی گشتی پۆلیسی كەركوك، تایبەت بەو پرسە، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئێمە لە پۆلیسی كەركوك، بەشی سكاڵامان هەیەو ژمارەكانی بەسەر سەرجەم شوێنەكانی شاردا بڵاوكراوەتەوە،  هەر كەسێك بابەتێكی لەو جۆرەی هەبێت دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك بكات یاخود پەیوەندی بەو ژمارانەوە بكات”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئێمە لە رێگای تیمی تایبەتەوە راستەوخۆ بەدواداچون دەستپێدەكەین و هەر كەسێكیش كە پۆلیس بێت لای ئێمەو كاری لەو شێوەیەی كردبێت ئەوە بە توندترین شێوە سزای دەدەین”. 
 

‌ 899 جار بینراوه‌
3/16/2019 2:50:01 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved