نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هاوردەكان هەڵدەكوتنە سەر گوندێكی دیكەی كورد
هەواڵ

چەند عەرەبێكی هاوردە هەڵدەكوتنە سەر گوندی تەرجلی شاری كەركوك، سەرۆكی لیژنەی ماددەی 140یش رایدەگەینێت:”دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك رێز لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ناگرێت”.
لەدوای ئەوەی ئەو لیژنە باڵایەی بۆ چارەسەركردنی كێشەی زەوییە كشتوكاڵیەكانی كەركوك دروستكرا، چەند بڕیارێكیان بەمەبەستی چارسەركردنی كێشەكان دەركرد، بەڵام لەدوای ئەو بڕیارە چەند عەرەبێكی هاوردە هەڵیانكوتایە سەر گوندی تەرجلی شاری كەركوك،بەمەبەستی داگیركردنەوەی زەوییەكانی كورد”.
كاكەڕەش سدیق، سەرۆكی لیژنەی ماددەی 140 لە كەركوك، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەمەبەستی چارەسەركدنی كێشەی زەوییە كشتوكاڵیەكانی كەركوك ئەنجومەنی باڵای دادوەری نوسراوی ئاڕاستەی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك كردووە كە سەرجەم كارەكانیان بەپێی ماددەی 140 بكەن و كێشەكان چارەسەربكرێن”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئێمە وەكو لیژنەكە بەپێی یاسا سەرجەم ئەو دۆسێیانەمان چارەسەركردووەو میكانیزمی باشی بۆ دانراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دادگا پابەندی بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری نابێت و بەهەر هۆیەك بێت نوسراو بۆ ئەو عەرەبە هاوردانە دەكات بۆیە هەڵدەكوتنە سەر هاوڵاتیە كوردەكان”.
سەرۆكی لیژنەی ماددەی 140، راشیگەیاند:” پێویستە هاوڵاتیانی گوندەكان بچن و لە دادگا سكاڵای خۆیان تۆماربكەن و ئەوكاتەش ئێمە بە هەموو شێوەیەك هەماهەنگیان دەكەین و پشتیوانییان دەبین، باسی لەوەشكرد:”لە لیژنەكە پێشنیازی ئەوەمان كردووە كە هەركەسێك بە چەكەوە بچێتە سەر هاوڵاتیانی گوندەكانی كەركوك ئەوە وەكو تیرۆریست مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەبۆتە بڕیاری فەرمی”. 

‌ 868 جار بینراوه‌
3/16/2019 2:51:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved