نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
لەنەورۆزدا ئینسا ئاگر لە پیاوانی كورد بەردەدا!
ئاره‌زوو نوری - گۆشەی سوژن


خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی ئینسا، كە لە لای كورد بە ئینكا ناسراوە لە نەورۆزدا گڕ بەردەداتە هەوادارانی خۆی لەكوردستان!!
ئایا دەبێ ئینسا پێی وابێ كە ئەم میللەتەی هێندە هەواداری ئەون، تەنانەت زیاتر لەوڵاتەكەی خۆیشی، عاشق بەدەنگی ئەون، یا ئەوەتا شارەزای بیركردنەوەو تامەزرۆیی میللەتێك بووە بۆ جەستە پڕو تایبەتەكەی؟
ئایا هۆی هێنانی ئینسا بۆ كوردستان دەنگە زوڵاڵ و هونەرەكەیەتی یا جەستە وروژێنەرو رووتەكەی؟
ئایا كڕینی سەرجەم بلیتەكانی كۆنسێرتەكە بۆ بیستنی دەنگە پڕ لە میهرەكەی ئینسایە یا بۆ بینینی قەبارەی سینگ و بەرۆك و هەلەكە سەمای ئینسا لە نزیكەوە؟
ئایا دەربڕین و فۆنەتیكی دەنگی ئینسا، كە گۆرانیبێژێكی یانەی شەوانەیە، لەخانمە هونەرمەندەكانی كوردستان خۆشترو جیاوازترە یا ئەوەتا ئینسا چێژبەخشترو تایبەتترە؟
ئایا هێنانی ئینسا خزمەتكردنە بەهونەرو موزیكی كوردی، یا یاریكردنە بە هەست و حەزە كاتییەكانی گەنجی كورد؟
میللەتێك كە برسی و تینووی جەستەو قەبارەی ئەندامی جەستەی مێیینەن، ژنێكیان لە ئەلبانەوە بەخۆیان ئاشنا كرد، كە تەنها عەرزی لەشی خۆیەتی لە كلیپەكانی و یانەی شەوانە.. میللەتێك ئامادەبێت تەنها بۆ بینینی جەستەی ئافرەتێك لە نزیكەوە گوێ بە هیچ ئیتیك و یاساو رێسایەكی بیركردنەوەی كۆمەڵگە نەدات و هەر بەوەش ناوەستێ و بەردەوام كۆمێنت و دەربڕینی حەزەكانی بۆی لە پەیجی ئینسا جێبهێڵێ ئامادەیە بەو نرخە زۆرە بلیتی كۆنسێرتەكەش بكڕێت!!
كێشەی كۆمپانیا و گەورە بازرگانانی هەرێمی كوردستان ئا ئەمەیە، كە لەبری دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان و نەهێشتنی بێكاری و بێ هیوایی لاوی كورد بگرە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەردەوام گەنجان هەڵدەتەكێنن و یاری بە بیرو حەزی گەنجان دەكەن!!
كاتێ خانمێكی گۆرانیبێژ لەئەلبانەوە دەهێنرێت، چ خزمەتێك بە هونەرو موزیكی ئەم گەلە دەكات جگە لە نمایشكردنی جەستەی بۆ ئەوانەی برسێتی جەستە بێ هۆشی كردوون!! 
كێشەكە تەنیا ئەوە نیە چۆن یاری بە هەستی گەنجان دەكرێت و فریودەدرێن.. كێشە ئەوەیە كەس ئامادە نیە بۆ هونەرمەندێكی كورد تەنانەت بیست دۆلاریش بدات بۆ كۆنسێرتێك و ئامادەی بێت! یا هیچ كۆمپانیایەك ئامادە نیە ئەوەندەی خزمەت بە هونەرو خەڵكی بێگانە بكات نیو ئەوەندە بە هونەرو هونەرمەندی كورد بكات..
كێشەكە ئەوەیە چاوی برسی بۆ جەستەی ژن، وای لەم میللەتە كردووە كە زۆربەی كێشەی كۆمەڵایەتییەكانی بەدوادابێت و هەڕەشەی ئابڕوو و ترسی ژن و كچانی كورد لەقسەو توانج و ئابڕوو لەنێو ئەم میللەتە دروست كردووە و دەیان كوشتن و جیابونەوە و تەڵاقی بەدواهاتووە!!حەزی بینینی جەستەی ژنان وای كردووە ئەم كۆمەڵگەیە بۆ هەمیشە بەدواكەوتووی و پڕ لەكێشە بمێنێتەوە هەر بۆیە خوێندنەوەی كۆمپانیاكان بۆ بیركردنەوەی مێشكی پیاوی كورد وای بڕیار داوە كێ بانگهێشت بكات و چەندیش نرخی بلیت زیاد بكات.!!




‌ 668 جار بینراوه‌
3/16/2019 2:58:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved