نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
تەلەفزیۆنی پێكەوەژیان لە دۆخێكی ناهەمواردا دەژێت
ئا/ سەنگەر كاكۆ

كەناڵی ئاسمانی كەركوك، یەكێك لە دیارییە بەنرخەكانی سەرۆك مام جەلال بوو بۆ شاری كەركوك، سەرەڕای كێشەو گرفت و كەم و كوریەكانی، كەناڵەكە توانیویەتی تائێستا بەردەوام بێت بەڵام  توانای گواستنەوەی رووداوو روماڵە راستەخۆكانی شارەكە وەكو پێویست نییە، بەڕێوەبەری كەناڵەكەش دەڵێت “ هەموو ئەو شوێنانەی كە پارەیان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ دابین دەكرێت، قەیران كاریگەری كردۆتەسەریان، تەلەفزیۆنی كەركوكیش لەو چوارچێوەیە كەوتۆتە ژێر ئەو كاریكەرییەوە “.
ئەو كەناڵە كە پێشتر یەكێك بوو لەتەلەفزیۆنە هەر پڕ بینەرەكان، ئێستا چەندین كێشەی كوالیتی و دەنگ و رەنگی هەیە و توانای دارایی رێگەی نادات لەگەڵ قۆناغەكەدا وەكو پێویست هەڵبكات.
سەبارەت بە كێشەكانی كەناڵەكە دلێر قادر، بەڕێوەبەری كەناڵی ئاسمانی كەركوك بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” هەموو شوێنێك كێشەی هەیە، تەلەفزیۆنی كەركوكیش وەك ئەوانە، هیچ كەناڵێكی راگەیاندن بێ كێشە نییە، بەڵام بەهۆی دڵسۆزی كادرەكانمانەوە، نەمانهێشتووە ئەو كێشانە زۆر دەربكەوێت، بەڵام ئەوەش ناشاردرێتەوە هەموو ئەو شوێنانەی كە پارەیان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ دابین دەكرێت، قەیران كاریگەری كردۆتەسەریان، تەلەفزیۆنی كەركوكیش لەو چوارچێوەیە كەوتۆتە ژێر ئەو كاریگەرییەوە”.
دلێر قادر وتیشی:” ئاستەنگ زۆرە لەبەردەم كاری رۆژنامەگەری لە عێراق و تەنانەت لەسەر ئاستی جیهانیش كە رۆژنامەنوسان دەبنە قوربانی، كەركوكیش بەشێكە لەم وڵاتەو ئاستەنگ هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی توانراوە ئەم كەناڵە رانەوەستێ و بەردەوامبوونی خۆی بسەلمێنێت”.
لەبارەی دروشمی ئاشتی و پێكەوەژیان، بەڕێوەبەری كەناڵی كەركوك وتی:”ئەم كەناڵە بۆ هەر چوار پێكهاتە سەرەكیەكەی كەركوك دامەزراوە، كوردو عەرەب و توركمان و كلدو ئاشوری لێیەو هەر چوار بەشەكەشی هەیە بۆ هەواڵ و بەرنامەكان، لەلایەكی ترەوە راگەیاندن بۆ خۆی پەیامە، تۆ پەیامێك بڵاودەكەیتەوە، ئەم تەلەفزیۆنە هیچ كاتێك بە دوای ئەوەوە نەبووە كە پاڵپشتی توندوتیژی بكات، بۆئەوەی خەڵكانێكی توندوتیژ لە خۆی رازی بكات، بە پێچەوانەوە پەیامی ئێمە هەمیشە ئاشتییانە بووەو گوزارشتی لە هەر چوار پێكهاتە كردووەو هەمووكات پەیڕەوی چەپكە گوڵەكەی مام جەلال-مان كردووەو گرنگیمان بە بەها مرۆڤایەتییەكان داوە”.
لەبارەی كەمی راستەوخۆكانەوە لە كاتی رووداوەكان،  دلێر قادر ئاماژەی بەوەكرد:”ئەگەر كەناڵەكەت لە هەر شوێنێك بێت، بۆئەوەی رووماڵی راستەوخۆ بكەیت، پێویستت بە چەندین ئامێری راگەیاندن هەیە، بەڵام بە داخەوە كەناڵی كەركوك ئەو ئامێرانەی وەكو پێویست نییە، بۆیە زۆركات ناتوانین راستەوخۆ بكەین، هەموو ئەمانە كاریگەریی خۆیان هەبووە لەسەرمان”.
ئاشكراشیكرد:” قۆناغی ئایندەی ئەم كەناڵە باشتر دەبێت و پێمانوایە ئایندەمان لە ئێستا باشتر دەبێت و ئێستامان لە رابردوو باشترە”.
باسی لەوەشكرد:” كەناڵی ئاسمانی كەركوك كەناڵێكی هەمەڕەنگە، گرنگی بە هەواڵ و گۆڕانی و بەرنامەو فیلم و هەموو شتێكی دەدات، لە كەركوكیش پێویستمان بە كەناڵێكی هەمەڕەنگە”.
رێبوار عەبدوڵا، لیپَرسراوی بەشی هەواڵی كوردی لەسەر هەمان بابەت وتی:” لەسەرەتای دامەزراندنی كەناڵی لۆكاڵی كەركوك و پەخشكردنی بابەتەكانی بەهەر چوار زمانی شارەكە بەشایەتی بینەران كەناڵەكە بێ‌ ركابەر بوو، ببوە مینبەرێك بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان بۆ نەتەوەو هەموو رەنگەكانی كەركوك”.
وتیشی:”كاتێك لەسەر بڕیاری هەڤاڵ مام جەلال كە دیاری جەنابی بوو بۆ كەركوكییەكان لەكەناڵێكی ناوخۆییەوە كرایە كەناڵێكی ئاسمانی بەهەمان نەفەس و دروشمی جارانەوە پرۆگرامەكانی پەخشكردو سەداو بینەرێكی باشی هەبوو، بەڵام بەداخەوە پاش هاتنی داعش و ئەو گۆڕانكارییانەی لەناوچەكە رویاندا بەتایبەتی ئاڵۆزبونی دۆخی عێراق لەروی سیاسی و ئابوری و سەربازییەوە كەناڵی كەركوكیش هاوشێوەی زۆربەی كەناڵەكان و میدیاكانی تر روبەڕوی قەیرانێكی دارایی سەخت بوەوەو تەنانەت نەتوانرا موچەی كارمەندان بەپێی پێویست دابین بكرێت، سەرباری ئەمانەش كەرەسەو ئامێرەكانی كەناڵەكە رۆژبەرۆژ بەرەو پوكانەوەو لەناوچون دەچن، ئێستاشی پێوە بێت خراپی باری دارایی كاریگەری نێگەتیڤانەی بەسەر كەناڵەكە بەجێهێشتوەو كەناڵەكە لەئاستێك راوەستاوە ناتوانین بۆ پێشەوەی ببەین، چونكە تەكنەلۆژیا رۆژ بەرۆژ بەرەوپێش دەچێت و ئامێری نوێ‌ دەخرێتە خزمەتی راگەیاندنەوە گەر ئەوانەت بۆ دابین نەكرێت لەشوێنی خۆت دەچەقێت و لەڕێرەوی پێشكەوتنی راگەیاندن دوا دەكەویت”.
رێبوار عەبدوڵا، وتیشی:” دەمەوێت لەرێگەی رۆژنامە ئازیزەكەی ئێوەوە پەیامێك بگەیەنمە لێپرسراوانی یەكێتی بەتایبەتی مەكتەب سیاسییەكانی كەركوك بەجدی ئاوڕ لەكەناڵی كەركوك بدەنەوەو هەوڵی دابینكردنی كەرەستەو پێداویستییەكانی بدەن، كار بۆ دابینكردنی موچەو بژێویی كارمەندەكانی بكەن.
نێرگز قادر، خانمە پێشكەشكاری بەرنامەی بەیانی كەركوك  لەسەر هەمان بابەت بۆ (هەواڵ) وتی:” پێشتر بەر لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، دەتوانم بڵێم رۆڵی (90%)مان هەبوو لە گەیاندنی كێشەو داواكارییەكانی هاوڵاتیان بە ئیدارەی كەركوك،  پارێزگار خۆی چاودێری بەرنامەكەی دەكردو خەڵكی دەستنیشانكردبوو لەهەر فەرمانگەیەك لیژنەیەك هەبوو بە ئاگابن لە كێشەكانی خەڵك لە رێگای بەرنامەكەوە”.
نێرگز قادر وتیشی:” لە دوای ئەو رووداوانەی بەسەر كەركوك هاتوون، دۆخەكە تەنانەت بۆ ئێمەش ئاسایی نییەو ناتوانین دەست بۆ هەموو شتێك ببەین، یاخود گۆڕانكاری لە فەرمانگەكان كراوە، بەڵام هەر بەردەوام بووینە ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی بدەین، بۆ نمونە ئەو فەرمانگانەی كە تائێستا بەڕێوەبەرەكانی كوردن یاخود لە دۆخەكە تێدەگەن، لەگەڵ ئێمە هاوكارن”.
باسی لەوەشكرد:” بوونی هەواڵەكان بە هەموو زمانەكانی كەركوك، ئەوەپشتڕاست دەكاتەوە كە كەناڵی هەموو پێكهاتەكانە، هاتنی پێكهاتەكانیش لەگەڵ ئێمەو كاركردنیان لە كەناڵەكە ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات كە كەناڵی ئاشتی و پێكەوە ژیانە”.
وتیشی:” رەنگە ئێمە بەپێی پێویست نەماتوانی بێت پرۆگرام یاخود كۆمەڵێك بابەت كە گوزارشت لە نەتەوەكانی تریش بكات پێشكەش بكەین، بەڵام بۆ داهاتوو پلانمان هەیە كە بەرنامەو پرۆگرامی زیاتر پێشكەش بكەین و خەڵكی زیاتری نەتەوەكانی تر بهێنینە كەناڵەكە تا جێیدەستی ئەوانیش دیاربێت و چەپكە گوڵەكەی مام جەلال جێبەجێ بكەین”.






‌ 470 جار بینراوه‌
3/16/2019 3:07:08 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved