نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
لەدەرەوەی پلانی ئەمنی ئیدارەی كەركوك بۆ رۆژانی نەورۆز، پێشمەرگە دڵنیایی دەدات
ئا/هاوار ستار

بونەكانی نەورۆز و راپەڕینی كەركوك لە نزیك بوونەوەدان و خەڵكی كوردی شارەكە خۆیان بۆ ئەو یادانە ئامادەكردوە، بەمەبەستی بەڕێكردنی ئەو یادانە بەشێوەیەكی پارێزراو هێزە عێراقیەكان پلانی ئەمنی خۆیان بۆ رۆژانی نەورۆز ئاشكرا كرد، ئەو پلانە بێ بوونی نوێنەری پێشمەرگە و ئاسایش لە كۆبوونەوەكاندا ئەنجامدرا، هەربۆیە پێشمەرگە لای خۆیانەوە ئامادەباشیان كردوە بۆ ئەو رۆژانە و دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەدەن لە كاتی گەشت و سەیراندا پارێزراو دەبن.
رێبوار عەلی كەریم فەرماندەی لیوای یەكی پێشمەرگە لە سنوری رۆژهەڵاتی كەركوك بۆ هەواڵ وتی: “ئێمە وەكو هێزی پێشمەرگە لە پلانی ئەمنی نێو شاری كەركوكدا نین بە هیچ شێوەیەك و هەماهەنگیمان نییە لەگەڵ هیچ هێزێك، بەڵام سنورەكانی خۆمان لە قەرەهەنجیر و چیمەن و خاڵەبازیانی و شوان بەدڵنیاییەوە ئەمنیەتی ئەو ناوچانە بە تەواوی دەپارێزرێت و پلانی ئەمنی بۆ دانراوە”.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە وتی: “پلانی رۆژانی نەورۆز و بەهارمان داڕشتوە و لە سنورەكانی خومان رێوشوێنی توندوتۆڵ دەگیرێتە بەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و گەشت و سەیران كردنیان بە ئارامی و ئازادی بە تایبەت رۆژی پشوی نەورۆز كە دەكەوێتە پێنجشەم و هەینیشی لەگەڵدایە و خەڵكێكی زۆر دێتە دەرەوە بۆ گەشت و سەیران”
سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقیەكان بۆ پلانی نەورۆز و بەهار ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە رونیكردەوە: “هیچ هەماهەنگیەكمان نییە لە ئاستی زەمینیدا و ئێمە سنورەكانی خۆمان لە ژێردەستی خۆماندایە و ئەگەر كارێك بكرێت بۆ هەماهەنگی ئەوە لە ئاستی وزاریدا دەكرێت و ئەوكات دەبێت نوسراومان بۆبێت”.
هێزەكانی ئاسایشی سەر بەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە هێزێكی تری كوردیی شاری كەركوكن سەبارەت بە كۆبوونەوە و داڕشتنی پلانی ئەمنی بەپێی زانیاریەكان هیچ ئامادەنەبوون و نوێنەریان نەبووە و هەواڵ هەوڵیدا لێدوان لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی كەركوك وەربگرێت بەڵام ئامادەنەبوون.
لای خۆیەوە رەوەند مەلا مەحمود جێگری یەكەمی لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ هەواڵ وتی: “لە كۆبوونەوەكاندا بەشداربووین وەكو نوێنەری مەڵبەندو ئەوان پشوی نەورۆز و یادی راپەرینیان بە بۆنەیەكی كوردی ناوبردوەو ئاماژەیان بەوە كرد كە دەبێت لەو رۆژەدا رێز لە هاوڵاتیانی كورد بگیرێت و سەرو ماڵیان پارێزراوبێت و لە كاتی دەرچونیشدا بۆ گەشت و ئاهەنگ رەچاوی ئەو رۆژە بكرێت و لە بازگەكاندا كێشە بۆ خەڵك دروست نەكرێت”.
هەروەها وتی: “هەڵكردنی ئاڵاش قسەی لەسەر نەكراوە و هەموو ساڵێك هەڵكراوەو خەڵك ئەگەر هەندێك لایەن و كەس بهێڵن ترسیان نییەو بۆنەو یادەكە كوردانە پیرۆز دەكەن، دڵنیایش دەدەین هیچ شتێك نییە و داوا دەكەین خەڵكی ئاسایی یادەكە تێپەڕێنن”.
لەهەفتەی رابردودا لە كۆبوونەوەیەكدا هەریەكە لە پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و جێگری سەرۆكی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك و فەرماندەیی فیرقەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی سنوری كەركوك و نوێنەرانی لیوای ٦١ی تایبەتی سەرۆكایەتی وەزیران و فەرماندەی لیوای ١٦ی حەشدی حەشدی توركمانی و فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆر و بەرپرسانی سەرجەم بەش و بنكەكانی پۆلیسی كەركوك و نوێنەرانی هاتوچۆ و تەندروستی ئامادەبوون و دواتر لە كۆنگەرەیەكی رۆژنامەوانی پلانەكە ئاشكرا كرا.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند: پلانی ئەمنی پاراستنی كەركوك بۆ نەورۆز لە رۆژی ٢٠ی ئازارەوە دەستپێدەكات و سەرجەم جومگە ئەمنییەكان و هێزی ئاسمانی عێراق تێیدا بەشداری دەكات و ئەمەش بۆ پاراستنی سەرجەم هاونیشتمانیانە
وتیشی: پلانەكە سەرجەم پارێزگاكە دەگرێتەوە و پاراستنی چواردەوری كەركوك لەخۆدەگرێت هەر لە رێگەكانی چواردەوری كەركوك، كە لە سلێمانی و هەولێر و داقوق و لەیلان و دوبسەوە هێز بڵاوە پێدەكرێت و تەنانەت باشوری كەركوكیش دەگرێتەوە و ئەگەر لە قەڵاش یادەكە كرایەوە ئەوا پاراستنی ئەركی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانە.
هاوكات راكان سەعید پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك بەبۆنەی پلانی ئەمنیەوە بۆ رۆژانی نەورۆز وتی: “رۆژی ٢٠ی ئادار دەكەین بە پشوی فەرمی بۆ سەرجەم فەرمانبەران و ناوەندەكانی خوێندن تا بە ئارامیی ئەو یادە بكرێتەوە”.




‌ 495 جار بینراوه‌
3/16/2019 3:09:07 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved