»  هەمەڕەنگ
مەستورە پرۆژەی ئەنجامدانی چەندین كۆنسێرتی هەیە
هەواڵ


گرووپی میوزیكی مەستورە مۆمی چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی دادەگیرسینێت، بەڕێوەبەری گرووپەكەش رایدەگەیەنێت:پرۆژەمان هەیە كۆنسێرت لەسەرجەم شارەكان سازبدەین”.
هاوڕێ سەنتورە بەڕێوەبەرەی گرووپی میوزیكی مەستورە، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”گرووپی میوزیكی مەستورە، لە ساڵی 2015 دامەزراوە گرووپێكی سونەتی و و كەلتوریەو لە 7 ئەندام پێكهاتوە لە شاری چەمچەماڵ”، ئەوەشیخستەروو:”كارەكانی گرووپەكەمان لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا زیاتر بریتیی بووە لە چالاكییە فەرهەنگی و كەلتوری و ناوچەیەكان”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا:”بەناوی ناوچەی چەمچەماڵ و گەرمیانەوە بەشداری ژمارەیەك فێستیڤاڵی كلتوریمان كردوە”، وتیشی:”پرۆژەیەكی هونەریمان هەیە بۆ ئایندە كە كاری كلیپ ئەنجامبدەین و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی هاوكاریی دارایین بۆ ئەوەی زیاتر بتوانین كارەكان ئەنجامبدەین”. 
هاوڕێ سەنتور، راشیگەیاند:”ئێمە سەنتەری چالاكی گەنجانی شۆڕش بەپێی توانای خۆیان هاوكاری داراییمان دەكەن و بینایان بۆمان دابینكردوە”، روونشیكردەوە:”پرۆژەمان هەیە لە ئایندەدا ئەگەر هاوكاری دارایی بكرێن ئەوە زنجیرە كۆنسێرتێك لە سەرجەم شارەكان ئەنجامبدەین بەمەبەستی گەیاندنی میوزیكی كلتوری و فەرهەنگی”.
جێی باسە گرووپی میوزیكی مەستورە، سەربە  سەنتەری چالاكی گەنجانی شۆڕشە و لە بینای سەنتەرەكە پرۆڤە و كارە سەرەتاییەكانی خۆیان ئەنجامدەدەن و سەنتەرەكە هاوكاری داراییان بۆ دابیندەكات.



‌ 211 جار بینراوه‌
3/16/2019 3:24:40 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved