نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
كۆڕێكی شیعریی سازكرا و قەڵغانی رێزلێنانیش بەخشرایە ژنە چالاكەكان
هەواڵ

لە چوارچێوەی چالاكییەكانی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان یەكشەممەی رابردوو رێكەوتی 10 / 3 / 2019 لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری شاری كەركوك كۆڕێكی شیعری بۆ ژوان كەریم سازكرا و هەر لە نێو كۆڕەكەدا كۆمەڵێك ژنی دیاری شاری كەركوك، لەسەرجەم بوارەكاندا قەڵغان رێزلێنانیان پێ بەخشرا.
بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری كەركوك بە ناونیشانی (سپێدەیەك لەگەڵ هەڵهاتنی خۆرت من ئاوادەبم)، كۆڕێكی شیعریی بۆ شاعیر ژوان كەریم سازكرد كە تیایدا  شاعیر، ئاوێتە بە موزیكی سەنتورەكەی موسیزیان سامانی سەنتور  چەندین هۆنراوەی خوێندەوە كە سەرجەمیان باسی لەخەم و ئەندێشە و هەست و ئەوینی ژنان و كێشەكانی مێینەی لە كۆمەڵگەدا دەكرد.
هەر لە نێو كۆڕەكەدا قەڵغانی ڕێزلێنان بەسەر شەش خانمی دیاری بوارە جیاجیاكانی شاری كەركوك دابەشكران، كە لەچەند بوارێكی جیادا جێدەستیان دیارە و بەردەوامن لە كار و چالاكییەكانیان، هەروەها بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە خانمە فەرمانبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە.
جێگەی باسە كۆڕەكە لەلایەن تانیا وەلیەوە بەڕیوەدەبراو وەك ڕێزگرتنێك لە ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕیزەكانی پێشەوەی كۆڕەكە بۆ ژنان تەرخانكرابوو و سەرجەم بەڕێوەبەرانی كۆڕەكەش ژن بوون.


‌ 469 جار بینراوه‌
3/16/2019 3:29:25 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved