»  وەرزش
لیژنەی ئۆڵۆمپی ڤیستیڤاڵێكی وەرزشی لەكەركوك ئەنجام دەدات
هەواڵ


لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان چالاكییەكانی لە كەركوك دەستپێدەكاتەوە،دوای دابینكردنی بودجەو دەستپێكردنەوەی چالاكیەكانی، لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بریاری دابینكردنی بودجەی بۆ نوێنەرایەتیەكانیدا ، لەم چوارچێوەیەشدا رۆژی12/3/2019 نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان دوای دابڕانێكی زۆر كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا.
سەبارەت بە كۆبونەوەكە، ڕەزا حاجی فایەق جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بۆ ( هەواڵ ) وتی:”دوای دابڕان بۆ ماوەی (18 ) مانگ و وەستانی چالاكیەكانی، جارێكی تر نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان یەكەمین كۆبونەوەی خۆی لە شاری كەركوك ئەنجامدا “. 
وتیشی:” لە كۆبونەوەكەدا باس  لەو بڕە پارەیە كرا كە بۆ نوێنەرایەتیەكان دابینكراوەو چۆنیەتی تەرخانكردنی بەشێك لە پارە تەرخان كراوە  بۆ یەكێتیە وەرزشیەكانی كەركوك بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاكی وەرزشیە “. 
ڕەزای حاجی فایەق ئەوەشیخستەڕوو:”  دەستپێكی چالاكیە وەرزشیەكانمان بەرز ڕاگرتنی یادەكانی راپەرین و نەورۆز و رزگار كردنی شاری كەركوك دەبێت بە ئەنجامدانی فێستیڤالێكی وەرزشی”.
جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی كەكوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەمەبەستی تاوتوێكردنی خاڵەكانی سەرەوە كۆبونەوەیەكی فراوانمان لەگەڵ یەكێتییە وەرزشییەكانی كەركوك ئەنجامداوەو بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە دراوە.


‌ 530 جار بینراوه‌
3/16/2019 6:13:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved