»  وەرزش
 كەركوكییەكان ركابەری لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق دەكەن
هەواڵ


لە میانەی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی عێراق كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە شاری بەغداد بۆ كوڕان و كچان بەڕێوەچوو، وەرزشكارانی كەركوك ئەنجامی بەرچاویان هێنا.
لەو بارەیەوە، سەباح حەسەن، سەرۆكی یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی كەركوك  بۆ (هەواڵ) وتی:” پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق بۆ سەرجەم ئاستەكان بووو زیاتر لە 40 یانە بەشداریان تێدا كردبوو “. 
وتیشی:” لەسەر ئاستی كچاندا تیپی لاوانی یانەی گازی باكور پلەی چوارەمی بەدستهێنا بە كۆكردنەوەی 104  خاڵ و لەسەر ئاستی كچاندا یانەی سۆلاڤ پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە ئەمەش پێشكەوتنی بەرچاوی كچانی كەركوكە، هەروەها یانەی سەورەش لە كوڕان پلەی سێیەمی بەدەستهێنا “. 
سەرۆكی یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی كەركوك ئەوەشیخستەڕوو:” لەسەر ئاستی تاكیشدا كچە ڕاكەری یانەی گازی باكور ( بەرا مەمدوح )لە راكردنی 100 و200 م لاوان پلەی یەكەمی بەدەستهێناو كچە یاریزانی یانەی سۆلاڤ  (تەبارەك عەلی) لە هەڵدانی دێسكدا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا”. 

‌ 508 جار بینراوه‌
3/16/2019 6:15:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved