نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
ئەوبەری فەنەر(1)
چیرۆك - خەبات رەسوڵی

چاوم لەباوكمەلەگەڵ ئیرەجەسووری خاوەن كورەخانەكە قسەدەكات، دەیەوێ دەهەزار تمەنی لێ وەربگرێ و بیدا بە من، بەتەمام بچمەوەئیمتحانی بیركاری وەرزی دووەمی هاوینێ بدەمەوە، بەلاچاوێكیش ئاگام لەمەیدانی ماڵی كومپوتە، بەو رۆژی جومعەیەكاردەكەن، ژنێكی خڕوخۆڵی هەیە،  خەڵك دەڵێن ئیرەج بەدەوریدا دێ، تا خێزانی نەهاتبوو كەس مەرحەباشی نەدەكرد، كابرایەكی تەنیا لەبێ كابانی ناچاربوو خواردن و میوەی قوتوو بخوات، خەڵكیش بەوەیان زانیبوو ناویان نابوو كومپوت، پاشان كەخێزان و منداڵەكانی هاتن وردەوردەخەڵك لێی نزیكبوونەوەو زانیان كابرا مامۆستای قوتابخانەبووەو بەهۆی چالاكی سیاسیەوەدەركراوە، ئێستا زۆری رێزلێدەگرن، بەڵام تا نەڵێی كومپوت كەس نایناسێتەوە!!
دەبێ لانیكەم حەوتەیەك لەبۆكان بم، شایی لەدڵمدا دەگەڕێ، ئیرەج نایەوێ پوڵ بە باوكم بدا، باوكم دەنگی هەڵدێنێ، ئیرەجیش دەنگی هەڵدێنێ، ئیرەج ئازەرییەو كوڕی بنەماڵەیەكی دەوڵەمەندە، بەشێك لەبنەماڵەكەیان لەتەورێزن و بەشێكیان لەئازەربایجانن، باوكیان بەئارەقەی نێوچەوانی ئەو سامانەی كۆكردۆتەوە، بێجگەلەو كورەخانەیەوەك دەڵێن زۆریان كارخانەو دوكان و شتیان هەیە، ئیرەج پشت لەباوكم دەكات و دەڕوات، باوكم ملیوانەی كراسەكەی دەگرێ و دەیكێشێ، ئیرەج قەت چاوەڕوانی ئەوەی نەدەكرد، پشتەوقوون بسەر ئەرزیدا كەوت، قەڵەوو بەخۆوەیەكەدەكەوێ رمبەی دێ، زۆر بەخێرایی هەڵدەستێتەوەو باوكم وەبەر مست و پێلەقەدەدات، باوكم دەكەوێ و ئیرەجیش وەبەر شەقی دەدات، تا من خۆم دەگەیەنمەئەوێ كومپوت و ژنەكەشی دێن، چەند جحێڵی توركیش كەهەر كرێكاری كورەخانەكەن گەیشتنێ، وردەوردەخەڵك كۆبوونەوە، من پڕم بەئیرەجدا كرد، ئیرەج وەك بەچكەپشیلەیەك پشت ملمی گرت و فڕێی دام، خەڵك كەوتنەنێوانمان و لێكیانكردینەوە، نازانم كێ بوو دەستی باوكمی گرت و هەڵیستاندەوە، هەستمكرد باوكم كەهەستاوەپێ ئیدی ئەو باوكەی جاران نەبوو، بەزەحمەت راوەستاو پشتی تەواو راستنەكردەوە، كوڕەكوڕ بەرەو مەنزڵەكان وەڕێكەوت، دوای كەوتم، كومپوت بەپەلەخۆی گەیاندەباوكم، گۆیم لێبوو وتی دەبێ شكایەتی لێ بكەی، باوكم راوەستاو چاوی بڕیەچاوی كومپوت و وتی: “من پوڵی ئەوەم نییەكوڕەكەم بنێرمەوەبۆكان، كوا پوڵی شكایەت و شكایەتكاریم هەیە”. 
دەنگی باوكم دەلەرزی، پاشان رۆیشتەژوورێ، كومپوت هەروا راوەستابوو، چاوی لەئەرزەكەدەكرد، 
بەتەنیشتیدا تێپەریم، ویستم بچمەژوورێ پەشیمان بوومەوە، باشترەباوكم جارێ نەمبینێ.. دەنا تۆڵەی ئیرەجیش لەمن دەكاتەوە، بەرەو بیابانەكەی پشتەوەی سورمەكان(2) وەرێ كەوتم، لەسەر بەردێك نزیك رێی قەتارەكەدانیشتم، بیری لێدەكەمەوەهەمووی تاوانی منە، من نەدەبوایەئێستا ئیمتحانم هەبێ، پاش ماوەیەك قەتارێك بەگرمەگرم تێدەپەڕێ، موسافیرەكان بای بایم لێدەكەن، تاقەتم نییەجوابیان دەمەوە، سەیری ئەرزەكەدەكەم مێروولەعەجەمانەیەكی زۆر دێن و دەچن، هەڵدەستمەسەرپێ و دەچم مێروولەیەكی دیكەدێنم ئەوەیان لەوان نییە، لەگەڵ یەك دانەلەو مێروولەعەجەمانەبەشەڕی دەدەم، مێروولەعەجەمەكەزۆر دڕە، ئەوەی دیكەهەڵدێ دەیگرمەوە، دیسان مێروولەكەی دیكەكەوتەبنەوە، بەپێ مێروولەعەجەمانەكەپاندەكەمەوە، مێروولەكەی دیكەش پاندەكەمەوە، رقم لەویشە، هەڵدەستم دەست دەكەم بەمێروولەكوشتن، شارەكەیان دەبینمەوەو تێكی دەدەم، پاشان لەسەر ئەرزەكەرادەكشێم و چاو لەئاسمان دەكەم، ئاسمانی ئێرەش وەك ئاسمانی بۆكان شینە، هەستدەكەم وردەوردەمێروولەعەجەمانەدەورم دەدەن، بەپەلەراستدەبمەوەو دادەنیشم، ئەرزەكەرەش دەچێتەوە، تا چاو هەتەر دەكات مێروولەیە، یەك بەخۆم دەقیژێنم و لەخەوداراچڵەكم، رۆژبەرەو ئاوابوون دەڕوات و مێشوولەیەكی زۆر هازەهازیانە، قەتارێكی دیكەلەدوورەوەبەگرمەگرمەوەوەدیاركەوتووەو بەرەو لای من دێ، بەرەو قەتارەكەدەچم دەمەوێ بای بای لەموسافیرەكانی بكەم.
(1) فەنەر: لەكورەخانەكان كاتێك كەرپوچەكان وشكدەبنەوەبەشێوەیەكی تایبەت لەسەر یەكتر هەڵی دەچنن.
(2) سورمە: ئەوگڵەی لەكورەخانەكان هەڵدەدرێتەوەو كرێكارەكان كاری لەسەردەكەن.

‌ 331 جار بینراوه‌
3/17/2019 1:50:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved