»  پەڕەموچ
گازندە
كورتە چیرۆك - عەبدولڕەحیم سەرەڕۆ


بەشەرمێكی نەگریسەوە هاتە بەردەمی و بە دڵێكی پڕ لە نیگەرانیەوە رووی دەمی تێكردو وتی: لەو بۆنە خۆبەخشەی كە بەر لە سێ ساڵ بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكە سازمان كردبوو تۆی هاورێ و دڵسۆزمان بە تەنها دوو هەزار دینارت خستبووە سنووقی داهاتەكانەوە، كەچی بەر لە هەفتەیەك بۆ نەخۆشەكانی شێرپەنجە هەر جەنابتان سەد هەزار دیناری بەخشیبوو!! 
ئەویش سەرێكی باداو لە وەڵامدا پێی وت: 
هاورێی شیرینم.. بەر لە سێ ساڵ هەموو ئەو داهاتەی هەمبوو، هەر ئەو دووهەزار دینارەبوو كە بەخشیم.. زۆر بەخۆشییەوە هاتم و بەخشیمە قوربانیان.. بۆ گواستنەوە تەنانەت پاسكیلێكیشم شك نەدەبرد، ئەو ماوە درێژەی نێوان سەنتەرەكەو ماڵمانم بە هاتن و گەڕانەوەشەوە بە پێیان بڕی، هەرچی بەر لەماوەیەك كە سەد هەزار دینارم بەخشی، من دووسەد هەزار دینارم پێبوو، بە ئۆتۆمبیلەكەی خۆشم هاتم و گەڕامەوە، بزانە كە نیوەی ماڵەكەمم بەخشی بەوان كەچی بۆ خۆبەخشییەكەی تۆ هەر هەموو گیرفانم بەتاڵكرد!!

‌ 199 جار بینراوه‌
3/17/2019 1:52:48 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved