نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
به‌ڵایه‌كی تر له‌ كوردستان
بورهان حاجی سلێمان

له‌ دوای روداوه‌كه‌ی 21 / 3ی دورگه‌ی گه‌شتیاری ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ موسڵ كه‌ تیایدا زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌ ئاوی دیجله‌دا خنكان، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان دژ به‌ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداو هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ ره‌نگه‌ جگه‌ له‌ راستی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كی شێرپه‌نجه‌ ئاسا له‌و پارێزگایه‌، پرسه‌كه‌ ره‌هه‌ندی مه‌زهه‌بی و پاكتاوكردنی نه‌یاری سیاسی له‌پشته‌وه‌ بێت، كه‌ ئه‌مه‌یان كێشه‌ی كورد نییه‌ تا خۆی تیادا بكاته‌ ته‌ره‌ف.

نۆفه‌ل ئه‌لكاعوب پارێزگاری نه‌ینه‌وا وه‌كو ئه‌وه‌ی بزانێت چاڵه‌كه‌ بۆ ئه‌وو ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی هه‌ڵكه‌نراوبێت، دوو رۆژ دوای روداوه‌كه‌ خۆی گه‌یانده‌ هه‌ولێرو تا نووسنی ئه‌م وتاره‌ له‌وێیه‌، هه‌ر واش بوو چونكه‌ له‌ 26ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام تا ئێستا نه‌ هه‌ولێر راده‌ستی به‌غدای كردووه‌و نه‌خۆیشی چووته‌ به‌رده‌م یاسا وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یمانی دابوو.

پێشتر كورد ئه‌زمونی تاڵی له‌گه‌ڵ كه‌یسی هاوشێوه‌ هه‌یه‌، له‌ كۆتایی ساڵی 2011 له‌ سه‌ره‌تاكانی تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و عێراق، تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار كه‌ ناسراو بوو به‌توندڕه‌وی به‌رانبه‌ر پرسی كه‌ركوك و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان وتی “كه‌ركوك شه‌ره‌فی ئێوه‌یه‌ جێی مه‌هێڵن”، له‌ كه‌یسی تیرۆر تێوه‌گلاو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، دواتر بۆ كوردستان هه‌ڵات و بۆ ماوه‌یه‌ك بووه‌ میوانێكی ره‌زاقورسی هه‌رێم و هه‌ر له‌وێوه‌ تێیقوچاند بۆ توركیاو دواتر خۆی گه‌یانده‌ قه‌ته‌ر (واته‌ سه‌رجه‌م وڵات و شوێنه‌كانی جه‌مسه‌ری سوونی بڕی) به‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداو هه‌ولێری ئاڵۆزكردو بووه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.

ئێستاش ئه‌گه‌ر هه‌ولێر ده‌یه‌وێت هه‌مان تراژیدیا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، ده‌بێت نه‌هێڵیت ئه‌لكاعوب هه‌ڵبێت و به‌ زووترین كات به‌ڵێنه‌كانی بگه‌یه‌نێته‌ سه‌رو راده‌ستی به‌غدای بكاته‌وه‌، چونكه‌ ماڵی قه‌ڵب هه‌ر ده‌بێت بۆ سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ نه‌ك له‌سه‌ر دڵی گه‌لێك كێشه‌دار دابنیشێت ، چیتریش هه‌رێم وه‌كو په‌ناگه‌یه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵكاران پیشان نه‌دا، چونكه‌ جگه‌ له‌ ده‌رهاویشته‌ سیاسییه‌كانی ئه‌و كاره‌ كه‌ خۆی له‌دووباره‌ تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بینێته‌وه‌، هاوكات نه‌نگییه‌كی گه‌وره‌یه‌ داڵده‌ی هه‌رچی گه‌نده‌ڵكارو تیرۆرسته‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستی سووره‌ به‌ خوێنی ئینسانه‌كان، ئه‌گه‌رنا ئه‌و میوانه‌ ره‌زا قورسه‌ كونه‌په‌پوویه‌كه‌و له‌سه‌ر داری زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی كورد نیشتۆته‌وه‌و ده‌بێت چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌ شومه‌كانی بین ئه‌و باجه‌ی ئه‌وجا له‌ پێناو هاشمی دامان ئه‌مجاره‌ دووقاتی به‌ینه‌وه‌.

‌ 712 جار بینراوه‌
3/30/2019 12:41:03 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved