نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
فراكسیۆنێك هه‌ڵدانه‌وه‌ی 1000 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ئاشكراده‌كات
هەواڵ

فراكسیۆنی سائرونی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی (الاصلاح و الاعمار) هه‌ڵدانه‌وه‌ی 1000 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ئاشكراده‌كات.

فراكسیۆنی سائرون ئاشكرایده‌كات كه‌یسی داگیركردنی موسڵ و هه‌موو كه‌یسه‌كانی تریش ده‌درێنه‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌م رۆژانه‌دا هه‌ر چ كه‌یسێك له‌ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان و ده‌سته‌ی ئه‌منی شاره‌كان گه‌ر گومانی له‌سه‌ر هه‌بێت به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی ده‌بێت هه‌ڵبدرێنه‌وه‌.

ماجده‌ تمیمی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌ی گومنی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌ڵبدرێنه‌وه‌و هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانیش ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی راده‌ستی دادگای ده‌سپاكی بكرێن و چاوه‌ڕوانی لایه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلابكرێته‌وه‌و ئه‌نجامده‌رانیش به‌پێی بڕیاری ره‌سمی و یاسایی دادگایی بكرێن و سزا بدرێن، به‌مه‌ش لایه‌ك له‌كارگێڕی جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێته‌وه‌.

محمد ره‌زا ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به‌ سائرونیش جه‌ختی كرده‌وه‌: به‌ڵێن به‌ گه‌لانی عێراق و هێزه‌كانی ئه‌منی عێراقی و به‌رگری و ناوخۆو و ده‌سته‌ی هه‌واڵگری ده‌ده‌ین كه‌ هه‌موو كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بكرێن و ئه‌نجامده‌رانیشی بدرێنه‌ دادگا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی ئارام و پاك و دوور له‌ گه‌نده‌ڵكاریمان هه‌بێت.

‌ 581 جار بینراوه‌
3/30/2019 1:19:41 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved