نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
پێشنیارده‌كرێت (10%)ـی داهاتی نه‌وت به‌ هاوڵاتیان بدرێت
هەواڵ

 

كوتله‌ی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشنیارده‌كات (10%)ـی داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شبكرێت. 

سه‌ڵاح ساعدی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فركسیۆنه‌كه‌ بۆ كه‌ناڵه‌كانی ئاشكراده‌كات، (111) په‌رله‌مانتار له‌ هه‌موو پێكهاته‌كان، داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن به‌پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت سنووقێك دامه‌زرێنن بۆ ئه‌وه‌ی (10%)ـی داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقدا دابه‌شبكرێت.

ناوبراو وتیشی هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌و هاوكات قبوولێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌شی ده‌بێت، چونكه‌ عێراق خاوه‌ن داهاتێكی زۆره‌، به‌ڵام خراپی كارگێڕی و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و داهاته‌ مه‌زنه‌ی به‌ فه‌تاره‌ت بردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ مافی هاوڵاتیان له‌و داهاتانه‌ فه‌وتاون.

‌ 680 جار بینراوه‌
3/30/2019 1:20:41 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved