نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
كۆبونه‌وه‌ بێئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی
ئا/ یانه‌ی هه‌واڵ

  یانه‌ی هه‌واڵ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی واتس ئاپ، پرسیارێكی رۆژنامه‌وانی ئاراسته‌ی به‌شداربوانی كرد سه‌باره‌ت به‌ (كۆبونه‌وه‌ بێئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی و پارتی تاچه‌ند كاریگه‌رییان له‌سه‌ر 1- دۆخی چه‌قبه‌ستووی هه‌رێم هه‌بووه‌2- پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوكی چه‌ند دواخستووه‌ 3- پێگه‌ی كوردی له‌ به‌غداو له‌ رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ لاواز كردووه‌)، وه‌ڵامی به‌شێك له‌ به‌شداربووان به‌مشێوه‌یه‌ بوو.

نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی كاریزما

بێئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی سه‌ركردایه‌تی كورد و نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی كاریزمایه‌، كه‌ بتوانێ دۆخه‌كه‌ له‌ ترازانه‌وه‌ بگۆڕێ بۆ سازان.

شێرزاد سه‌مه‌د، سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌كانی (یانه‌ی هه‌واڵ) نوسیویه‌تی:" كۆبوونه‌وه‌كان كه‌ بێ ئه‌نجامن له‌ ئه‌نجامی په‌رته‌وازه‌یی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی كاریزمییه‌ كه‌بتوانێ دۆخی ترازاوی سیاسی له‌ ترازانه‌وه‌ بگۆڕێ بۆ سازان".

شێرزاد سه‌مه‌د پێشیوایه‌:" دابه‌شبوونی حیزبه‌ سیاسییه‌كانی باشوری كوردستان به‌ئۆپۆزسیۆنه‌ ده‌مامكداره‌كانیشه‌وه‌ به‌سه‌ر بازنه‌ی ململانێی ئیقلیمی و ڕاشكاوانه‌تر توركیاو ئێران دابه‌شبوونه‌".

ده‌شڵێت:" چاوبڕینه‌ پۆست و شڕه‌خۆری و پاشكۆیه‌تی، بۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌كان ته‌واویش بن ئه‌وانه‌ی باسمكرد ته‌واو نابن، كێشه‌كان هه‌مووی پێكه‌وه‌ به‌ستراون كه‌ركوك و به‌غداو هه‌رێم هه‌مووی له‌وبازنه‌یه‌ ده‌خولێته‌وه‌".

حكومڕانی هه‌رێمێكی بچووك

ناته‌بایی كورد ده‌ریخست له‌نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و خۆرئاواییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناتوانێ حكومڕانی هه‌رێمێكی بچوك بكه‌ن.

عه‌بدولوه‌هاب حه‌مه‌ڕسول پێیوایه‌:" سه‌ره‌تا یه‌كێتی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه‌ كه‌چ پۆستێكی ده‌وێ له‌پێناو خزمه‌تی هاوڵاتیاندا  و خۆی له‌داواكاریه‌كانی ناوخۆی یه‌كلابكاته‌وه‌، لێرَه‌دا ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه‌ هه‌ردوو خاتونه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی رێواز فایه‌ق و بێگه‌رد تاڵه‌بانی هیچ كامیان پاشه‌كشه‌یان نه‌كرد بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان،  كه‌ئه‌و پۆسته‌ش ره‌تكراوه‌ته‌وه‌".

ده‌شڵێت:" كورد له‌دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كه‌ركوكی له‌ده‌ستداوه‌، به‌هۆی نه‌بونی كه‌سانی دڵسۆز به‌و شاره‌،  براوه‌ی ده‌نگده‌رانی یه‌كه‌م نه‌یتوانی حه‌كیمانه‌ بڕیار له‌چاره‌نوسی كه‌ركوك بدات به‌هۆی ناته‌بایی ناو ریزه‌كانی، ناته‌بایی كورد وای ده‌رخست له‌نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و خۆرئاوایه‌كان ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناتوانن حكومڕانی هه‌رێمێكی بچوك بكه‌ن".

نوسیویه‌تی:" ریفراندۆمه‌كه‌یان ده‌ری خست كه‌ گوێرایه‌ڵی هیچ ناوه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی نین، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاتانی زلهێزه‌ له‌ناوچه‌كه‌".

پێگه‌ی كوردی لاواز بووه‌

هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌لا شاخی و هه‌وراز شوانی-یش به‌ به‌ كورتی و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن:" كۆبونه‌وه‌ بێئه‌نجامه‌كان زۆر كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دۆخی چه‌قبه‌ستووی هه‌رێم هه‌رێم هه‌بووه‌و رۆڵی له‌ پرسی ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی كه‌ركوكیش هه‌بووه‌و هه‌روه‌ها پێگه‌ی كوردیشی له‌ به‌غداو نێوده‌وڵه‌تی لاواز كردووه‌".

‌ 496 جار بینراوه‌
3/30/2019 2:00:26 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved