نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
كه‌ركوك سود له‌ باران بارین ده‌بینێت
ئا/ هاوار ستار

شه‌پۆلی ئه‌م جاره‌ی باران بارینی به‌لێزمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوینی گرتوه‌ته‌وه‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه‌ له‌به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ و له‌ نێو ئه‌و شارانه‌شی بارانێكی چه‌ند رۆژه‌ی به‌خوڕ گرتویه‌تیه‌وه‌ شاری كه‌ركوكه‌، شه‌پۆله‌كه‌ به‌جۆرێك مه‌ترسی زیادبوونی ئاوو هه‌ستانی لافاوی لێده‌كرا ته‌واوی فه‌رمانگه‌ و به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی كه‌ركوك كه‌وتنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ له‌ كاتی زیانه‌كاندا و هاوكاری دانیشتوان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژووری هاوبه‌ش پێكهێنرا له‌ نێوان فه‌رمانگه‌ حكومی و سه‌ربازیه‌كانی كه‌ركوك، پێچه‌وانه‌ی مه‌ترسیه‌كانیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانی كه‌ركوكیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئاوی سه‌رزه‌وی به‌م شه‌پۆلی بارانه‌ ده‌توانرێت سودی لێوه‌ربگیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌ئاویه‌كانی كه‌ركوك باس له‌ سودی زۆری باران ده‌كه‌ن بۆ گلدانه‌وه‌ بۆ وه‌رزی هاوین و ئه‌م بارانه‌ به‌لێزمه‌یه‌ش به‌ گرنگ ده‌زانن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

شه‌هاب حه‌كیم به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌ئاویه‌كانی كه‌ركوك بۆ هه‌واڵ وتی: "ئه‌م بارانه‌ به‌خوڕه‌ی ئه‌م دواییه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی كردوه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و بۆ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زیانه‌كاندا".

هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌م باران بارینه‌ زۆره‌ی ئه‌م ساڵه‌ و ئه‌م دواییه‌ به‌تایبه‌ت ئێمه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانی كه‌ركوكیش خۆمان بۆی ئاماده‌كردوه‌ و به‌ڵام مه‌ترسیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ نین وه‌ك ناوچه‌كانی تر چونكه‌ كه‌ركوك سامانی ئاوی سه‌رزه‌وی زۆر نییه‌ و به‌ كار نه‌هێنراوه‌ و ئه‌م ساڵ چاوه‌ڕێین گل بدرێته‌وه‌ بۆ وه‌زری هاوین سودی لێوه‌ربگیرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به‌نداوه‌كان توانایان هه‌یه‌ ئاوی پێویست كۆبكه‌نه‌وه‌ و سه‌دی خاسه‌ش ماوێتی بۆ پڕبوون و روباری خاسه‌ش به‌تاڵه‌ له‌ ئه‌گه‌ری رودانی لافاو و زریانیش ئه‌وا به‌هۆی به‌تاڵی روباری خاسه‌ و چه‌مه‌كانیه‌وه‌ ئاوێكی باش له‌ شاره‌كه‌ دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ و مه‌ترسیه‌كان زۆر گه‌وره‌نین".

قه‌یس عه‌بدولره‌زاق به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی كه‌ركوك وتی: "چه‌ند رۆژێكه‌ ته‌واوی فه‌رمانگه‌ خزمه‌ت گوزاری و ئه‌منیه‌كان له‌ ئاماده‌باشی ته‌واوداین و له‌ ئه‌گه‌ری رودانی هه‌ر حاڵه‌تێكدا بۆ رزگار كردنی خه‌ڵك ئاماده‌ین و له‌ شوێن و بنكه‌ جیاكانیشدا ئۆتۆمبیل و تیمه‌كانمان له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودان".

هه‌روه‌ها وتیشی: "ئێمه‌ بۆ حاڵه‌تی زۆر سه‌ختیش هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ سوپا هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی كۆپته‌ر بۆ كه‌سانێك گیربخۆن له‌ لافاودا یان له‌شوێنێكدا ئاسان ده‌رباز نه‌كرێن و قه‌زاو ناحیه‌كانی به‌مه‌یدانی به‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌ هاناوه‌چوون له‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاویان لێده‌كرێت".

وتیشی: "هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێو فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ خزمه‌تگوزاری و سه‌ربازیه‌كان هه‌یه‌ و ژوورێكی هاوبه‌ش پێكهێنراوه‌ بۆ ئه‌م زریان و بارانه‌ و ده‌ربازبوون لێی به‌ كه‌مترین زیان".

ناسیح فاتیح به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوك هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ باران بارینی ئه‌م دواییه‌ بۆ هه‌واڵ وتی: "ئێمه‌ پێش ئه‌م بارانه‌ش به‌رده‌وام مه‌نهۆڵ و رێڕه‌وی بارانه‌وه‌كانمان پاكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا له‌ ئاماده‌باشیدان و 24 كاتژمێر كارمه‌ندمان له‌ كاردان"ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌: "خۆشبه‌ختانه‌ تائێستا كارێكی وا نه‌بووه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین و ته‌نها گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یران نه‌بێ به‌هۆی چاڵی و په‌ستانی ئاوی بارانی به‌خوڕه‌وه‌ ئاوی تێدا ده‌وه‌ستێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی به‌ مه‌نهۆڵه‌كاندا ناچێته‌ خوار".

وتیشی: "سه‌رجه‌م رێڕه‌و و مه‌نهۆڵه‌كان ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر خاسه‌ و ئاماده‌كراون ته‌نها چه‌می په‌نجا عه‌لی نه‌بێت ئه‌ویش له‌ حاڵه‌تی پڕبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری كراوه‌ به‌رێگه‌ی تر چاره‌سه‌ربكرێت".

ناسیح فاتیح به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی وت: "هیوادارین ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ خه‌ڵكیش هاوكاربێت و باراناوه‌كان بپارێزن و پیسی نه‌كه‌ن چونكه‌ زیاتر له‌ 25000رێڕه‌وی باراناو له‌م شاره‌ هه‌یه‌ و ئێمه‌ ناپه‌رژێینه‌ سه‌ریان به‌ڵام خه‌ڵكیش ده‌توان هاوكاربن و هۆكاربن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی زیانه‌كان".

‌ 372 جار بینراوه‌
3/30/2019 2:06:07 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved