نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
نرخی دانانی پێوه‌ری كاره‌با له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی كه‌ركوك جیاوازه‌
ئا/ سهام ره‌شید

به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌بای ماڵان له‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هاوڵاتیانیش باس له‌ جیاوازی نرخی به‌ستنی پێوه‌ره‌كان له‌ گه‌ڕه‌كێكه‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر ده‌كه‌ن و وته‌بێژی  كاره‌باش ده‌ڵێت:" كاتێ هاوڵاتیان هه‌ست به‌ جیاوازی له‌ نرخه‌كان ده‌كه‌ن  ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دواداچون بكه‌ین".

هاوڵاتیه‌ك ده‌ڵێت "ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ هاتن و پێوه‌ری كاره‌بایان بۆمان به‌ستووه‌ به‌نرخی (70) هه‌زار دینارو پێوه‌ره‌كه‌ له‌ ئێستادا كار ده‌كات، له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ هیچ پسووله‌یه‌كمان بۆ نه‌هاتووه‌ یان هیچ كه‌سێك سه‌ردانی نه‌كردووین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌".

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌ندازیار دانیال هه‌مه‌وه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك بۆ (هه‌واڵ)  رایگه‌یاند:" ئه‌م كۆمپانیایه‌ عێراقیه‌و له‌ وه‌زارتی پلاندانانه‌وه‌ هاتووه‌و كاره‌كانیان یاساییه‌و هه‌موو كاره‌كانیان له‌ ریگای ئێمه‌وه‌یه‌و ده‌توانم بڵێم له‌ (90%) ئاگاداری كاره‌كانیانیانین". وتیشی:" مانگانه‌ كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كین و به‌شێكی تایبه‌تمان هه‌یه‌ به‌ناوی(كارگێڕی پرۆژه‌ی گرێبه‌سته‌كان و خزمه‌توی باج) و  به‌ردوام به‌دواداچون بۆ كاره‌كانی كۆمپانیای ناوبراو ده‌كه‌ن".

ئه‌ندازیار دانیال هه‌مه‌وه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" بۆ جیاوازی نرخه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كێكه‌ بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ هه‌ندێ نرخ و رێنمایی تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ جموجۆڵی پێده‌كن كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زارتی كاره‌بایه‌، ئه‌وانیش كار به‌وه‌ ده‌كه‌ن وناتوانن ده‌ستكاری بكه‌ن".

رونیشیكرده‌وه‌:" هاوڵاتیانیش ده‌توانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای كه‌ركوك بكه‌ن كاتێ هه‌ست به‌ جیاوازی ده‌كه‌ن له‌ نرخی به‌ستنی پێوه‌ره‌كان تا ئێمه‌ش به‌دواداچونی بۆ بكه‌ین".

سه‌باره‌ت به‌ نه‌هاتنه‌وه‌ی پسوله‌ی كاره‌باش بۆ به‌شێك له‌ هاوڵاتیان، وتی:" نه‌هاته‌وه‌ی پسوله‌ی كاره‌با نابیته‌ كێشه‌و ده‌توانن خۆیان به‌دواداچوونی بۆبكه‌ن ئه‌وكات چاره‌سه‌رده‌كرێت".

هاوكات ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ (هه‌واڵ) رایگه‌یاند:"ئێمه‌ ئاگادارین ئه‌م كۆمپانیایه‌ سێ ساڵه‌ له‌ كه‌ركوك كارده‌كات و پێوه‌ری كاره‌با بۆ ماڵان ده‌به‌ستێت و پێوه‌ر بۆ هه‌موو عێراق ده‌به‌ستێت نه‌ك به‌ ته‌نها بۆ كه‌ركوك".

وتیشی:" كۆمه‌ڵێك شت هه‌بوو كه‌ ئێمه‌ ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ری نه‌بوو و نووسراومان كردووه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق، چونكه‌ ئه‌وان ئه‌و نرخه‌یان داناوه‌ ئێمه‌ش له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ ناڕازی بووین".

عه‌سكه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" ئه‌وان 1000ئه‌مپێریان دانابوو بۆ هاوڵاتی، به‌ڵام ئێمه‌ داوای (2000)ئه‌مپێرمان داواكردووه‌  كه‌به‌ (50)دینار بدرێت به‌ هاوڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی هه‌ژار بتوانێ شته‌ پێویستییه‌كانی ماڵ داگیرسێنێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" له‌سه‌ر بوونی كۆمپانیاكه‌ له‌ كه‌ركوك گله‌ییمان هه‌بوو، پێمان باشبوو كۆمپانیایه‌كی ناوخۆی كه‌ركوك یان كۆمپانیای ناوبراو به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی ئه‌و كاره‌ی له‌ ئه‌ستۆ بگرتایه‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵێ زانیاری تایبه‌ت به‌ هاوڵاتیان هه‌یه‌ نابێ ئه‌و زانیاریانه‌ نابێت ده‌رچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیاری كه‌سی ماڵانه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دووشته‌ تێبینیمان هه‌بوو، تائێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ ئێستا تێسته‌".

هه‌روه‌ها وتیشی :"  هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌مووشتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی بێت و داوامان كردووه‌ له‌ په‌رله‌مان چاوێك بخشێنێته‌وه‌ به‌سه‌ر نرخه‌كان تاوه‌كو له‌گه‌ڵ  ئاستی بژێوی  ماڵه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بگونجێت".

باسی له‌وه‌شكرد:" بۆ جیاوازی نرخی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ له‌گه‌ڕه‌كێكه‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر و نرخێكی زۆر به‌دواداچوون بۆ ده‌كه‌ین".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان بابه‌ت، جه‌مال شكور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ (هه‌واڵ)  رایگه‌یاند:" پێش ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌رپرس بین لێره‌، ئه‌نجومه‌نی پارێزگامان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌ پله‌ی یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای كه‌ركوك له‌و بابه‌ته‌ به‌رپرسه‌ ".

وتیشی:" له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌با قسه‌م كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، له‌ رێگای راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ هه‌ندێك شتمان بیستووه‌ و ئه‌وه‌ی له‌رێگای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای كه‌ركوك زانیومانه‌ كۆمپانیاكه‌ ناوی (المدینه‌) یه‌و له‌ به‌غداده‌وه‌ ره‌وانه‌ كراوه‌، دیار بوو هه‌ندێ شتی نایاسایی هه‌بوو، بۆیه‌ من گه‌یاندومه‌ته‌ وه‌زیری كاره‌بای عێراق كه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ی ره‌وانه‌ كراوه‌ بۆ كه‌ركوك هه‌ندێ شتی نایاسی هه‌یه‌و كێشه‌ی تیایه‌".

باسی له‌وه‌شكرد:" له‌م رۆژانه‌ لێره‌ش داومه‌ته‌وه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكه‌ن و ده‌بێت له‌ وڵامه‌كان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ بزانین چۆنه‌".

جه‌مال شكور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" نابێت هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نرخه‌كان له‌ نێوان گه‌ڕه‌كه‌كان هه‌بێت و  ئێمه‌ به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، پێویسته‌ هه‌مووشتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژاری كه‌ركوك بێت، ئه‌گه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژاری كه‌ركوك نه‌بێ ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌".

روونیشیكرده‌وه‌:" ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌ شتێكی نایاسایان هه‌بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ كار رایانبگرین".

‌ 392 جار بینراوه‌
3/30/2019 2:10:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved