نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
دركاندنی نهێنییه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌، پارتی ته‌نگه‌تاو ده‌كات.... هاوپه‌یمانی نه‌سڕ بۆ پارتی: به‌هاژو هووژ خیانه‌ته‌كه‌ی خۆتان په‌رده‌پۆش مه‌كه‌ن
ئا/ هه‌واڵ

 

دوای چاوپێكه‌وتنه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دیجله‌ چه‌ند راستییه‌كی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 20017 دركاندو پارتیش به‌و وتانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ته‌نگه‌تاو بوون و كه‌وتنه‌ لێدوان دژ به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ له‌و ساڵه‌دا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بوو.

هاوپه‌یمانی نه‌سڕ بۆ پارتی

نه‌دا شاكر، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند:"زۆرمان لا سه‌یره‌ به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌ لێدوان له‌ دژی دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌ چاوپێكه‌وتنه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌ی قه‌ڵس و نیگه‌ران بوون، له‌ كاتێكدا ته‌نها باسی راستییه‌كانی كردووه‌".

نه‌دا شاكر، ده‌شڵێت:" نه‌ده‌بوو به‌رپرسانی پارتی به‌و شێوه‌یه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی، چونكه‌ ساڵی 2016 خۆشی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كه‌ ئه‌وكات سه‌رۆكی هه‌رێم بوو به‌ چاودێری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌بادی رێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ شوێنه‌كانی خۆیان له‌ پاش كۆتاییهاتنی داعش و بڕی (400) ملیۆن دۆلاریشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌رگرت، بۆیه‌ به‌م هاژوو هووژه‌ ناتوانن خیانه‌ته‌كانی خۆیان كه‌ له‌ گه‌لی عێراق و كوردیان كرد بیشارنه‌وه‌.

پارتی و ته‌خوینكردنی یه‌كێتی

پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ رێگای راگه‌یاندنه‌كانی حزبه‌كه‌ی و راگه‌یاندنه‌ به‌ناو سه‌ربه‌خۆكانه‌وه‌، گه‌وره‌ترین هێرشی بۆسه‌ر یه‌كێتی ده‌ستپێكرد به‌وه‌ی به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی خیانه‌تیان كردو كه‌ركوكیان راده‌ستی سوپای عێراق كرده‌وه‌و تائێستاش به‌رده‌وام له‌و هێرشه‌ نه‌وه‌ستاون.

راگه‌یاندنی یه‌كێتی بێده‌نگه‌

راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تائێستاش هه‌ر له‌ شێوه‌ی به‌رگرییه‌و ته‌نها له‌ كاتی هێرشی لایه‌نی به‌رانبه‌ردا وه‌ڵامی هه‌بووه‌، له‌ كاتێكدا ده‌بوو راگه‌یاندنی یه‌كێتی وته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ته‌وزیف بكات و تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه‌ راستییه‌كانی پشت رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ئاشكرابن به‌وه‌ی كێ خیانه‌تی كردو كێ به‌رگری له‌ كه‌ركوك كردو كێ شه‌هیدی دا.

كه‌ركوكییه‌كان زوو له‌ راستییه‌كان گه‌یشتن

هاوڵاتیانی كه‌ركوك له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا هه‌موو هیوایه‌كیان به‌ هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو، كه‌ ببوونه‌ قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی سه‌رجه‌م كه‌ركوكییه‌كان به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانیه‌وه‌، كه‌ به‌ جۆرێك یه‌كێتی چه‌ندین شه‌هیدی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ پێناو كه‌ركوك به‌خشی، ته‌نانه‌ت شه‌هیده‌كانی رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش هه‌ر شه‌هیدی یه‌كێتی بوون، كه‌چی پارتی له‌ رێگای هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌، راستییه‌كانی چه‌واشه‌ كردو هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌ خیانه‌تكار وه‌سف كردو خۆشی ئاماده‌ نه‌بوو ته‌نها فیشه‌كێك له‌ پێناو به‌رگری كه‌ركوك بته‌قێنێ و زووتر ئاماده‌كاری جێهێشتنی شاره‌كه‌ی كردبوو.

شه‌ش كورسی هه‌ڵبژاردن

له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراق له‌ 12ی ئایاری ساڵی رابردوو، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ بیانووی داگیركردنی شاره‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن بكات و هاوكات له‌ ژێریشه‌وه‌ ئه‌ندام و هه‌وادارانی خۆی ئاگادار كرده‌وه‌ به‌وه‌ی ده‌نگ به‌ كاندیدێكی پێكهاته‌ی مه‌سیحی و سۆسیالیست بده‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ نه‌بوونه‌ رێگر له‌به‌رده‌م یه‌كێتی و یه‌كێتی پشتئه‌ستوور به‌ هۆشیاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كه‌ له‌ كاتی ته‌نگانه‌و ناخۆشییه‌كاندا جێی نه‌هێشتن، سه‌ره‌ڕای دۆخی شاره‌كه‌و پیلانی ناوخۆیی و ئیقلیمی توانی شه‌ش كورسی واته‌ نیوه‌ی كورسییه‌كانی شاره‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و كوردستانیبوونی كه‌ركوك بۆ هه‌موو جیهان بسه‌لمێنێت.

بانێك و دوو هه‌وا

تائێستا به‌ بیانووی داگیركاری و حوكمی سه‌ربازی، پارتی ئاماده‌ نییه‌ بێته‌وه‌ كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كارا بكاته‌وه‌و پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه‌ دابنرێت، له‌هه‌مانكاتدا شه‌ڕی پله‌و پۆستێتی له‌ به‌غداو موسڵ و مه‌خمورو شه‌نگال و ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌ كوردستانییانه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

نوسینگه‌ی باره‌گای بارزانی وه‌ڵامی وته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌داته‌وه‌

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی یه‌كێك له‌ كوتله‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌ گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی دیجله‌, كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 23ـی 3ـی 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ قه‌زاوه‌ت و قسه‌ی نابه‌جێی له‌باره‌ی كه‌ركووك و پێشمه‌رگه‌ و گه‌لی كوردستان خستووته‌ڕوو, كه‌ مه‌به‌ست لێی تێكدانی ئه‌و كه‌شه‌ ئیجابیه‌یه‌ كه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و بۆ مه‌رامی تاكه‌كه‌سی ئه‌و قسانه‌ی كردووه‌.

بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوونه‌ كه‌ پێكهاته‌كانی عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا عه‌بادی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تریان سزا دا كه‌ به‌نیازی شه‌ڕی ناوخۆ و تێكدانی پێكه‌وه‌ژیان بوون و له‌ به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان حاقد بوون و پێشێلكاریی ده‌ستووری و تاوانیان له‌ كه‌ركوك و دوز ئه‌نجامداو له‌ هه‌مانكاتدا گه‌لی كوردستانیش له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستاندا پاداشی پێشمه‌رگه‌و به‌رگریكارانی كوردستانیان دایه‌وه‌.

عه‌بادی كه‌سێكی بێوه‌فا بوو به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه‌و گه‌لی كوردستان، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌با كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و هه‌رگیز چاوی به‌ موسڵ نه‌ده‌كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له‌ موسڵ بۆ خۆی بدزێت و خۆی پێ هه‌ڵكێشێ.

به‌لای گه‌لی كوردستانیش ئه‌و لایه‌نه‌ كوردیانه‌ی عه‌بادی به‌ توندڕه‌و وه‌سفی ده‌كات دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌رن و ئه‌وانه‌ی ته‌نسیقیان له‌گه‌ڵ عه‌بادی كرد ئه‌وان خائین و نیشتیمانفرۆشن، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ ڕای گه‌لی كوردستانه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵكی حاقید هیچ به‌هایه‌كی نییه‌.

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش چۆن خه‌ونی ناحه‌زان و ڕژێمه‌كانی پێشووی له‌گۆڕنا ئه‌وه‌هایش به‌ قاره‌مانێتیی خۆی پیلانه‌ نه‌گریسه‌ی عه‌بادی له‌گۆڕناو خودی عه‌بادی باشتر له‌ هه‌ركه‌س ده‌زانێ پێشمه‌رگه‌ چیی به‌سه‌ر خۆی و پیلانه‌كه‌یدا هێنا..

ده‌بێ هه‌موولایه‌كیش ئه‌وه‌ باش بزانن ئێستا دۆخێكی تر له‌ عێراقدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌و ده‌موچاوی حاقدو خۆپه‌رست و یاساشكێن نابێ ڕۆڵیان هه‌بێ، قۆناغی ئێستا قۆناغی به‌رپرسیارێتی و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و چه‌سپاندنی شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق و ته‌وازونه‌ له‌ عێراقدا.

رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی

ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، پێش ئازادكردنی شاری موسڵ: یاداشتنامه‌كه‌ بریتییه‌ له‌:ــ

ماده‌ی یه‌كه‌م: زیادكردنی ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ هێڵه‌كانی به‌رگری و به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ دزه‌كردنی چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆرستی بكرێت له‌ شاره‌كه‌وه‌ بۆ شوێنانی تر، دانانی هێزی جووڵه‌پێكراو بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌ پڕۆسه‌كانی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا به‌پێی پێویست.

ماده‌ی دووه‌م: پاڵپشتیكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ مه‌شقپێكردنی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو خاكی كوردستان به‌پێی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی عێراقی.

ماده‌ی سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگی ته‌واو و یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراق له‌ پرۆسه‌كانی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا.

ماده‌ی چواره‌م: به‌رده‌وامیدان به‌پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی خاكی كوردستان له‌ پرۆسه‌كانی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا.

ماده‌ی پێنجه‌م: پاڵپشتی و به‌هێزكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شێوه‌ی كاتی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هاوكات به‌كارهێنانی خاكی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌شێوه‌ی كاتی به‌و مه‌رجه‌ی (ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراقی وه‌ربگیرێت).

ماده‌ی شه‌شه‌م: له‌ رۆژی كاراكردنی ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌وه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هه‌ر هێزێكی تر له‌ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا به‌پێی خشته‌یه‌كی كاتی كه‌ حكومه‌تی عێراقی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.

ماده‌ی شه‌شه‌م: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ گوژمه‌ی (456) ملیۆن دۆلار به‌رامبه‌ر به‌و پڕۆسانه‌و به‌پێی یاداشتنامه‌كه‌ ده‌داته‌ حكومه‌تی هه‌رێم.       

ماده‌ی هه‌شته‌م: كاركردن بۆ چاكسازی بنه‌ڕه‌تی و ئاشكرا له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی شه‌فافییه‌تی دارایی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌به‌مه‌به‌ستی وردبینی له‌ ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێم و ئاماده‌كردنی مووچه‌كانیان.

لاهور شێخ جه‌نگی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت ده‌كات

لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هه‌رێمی كوردستان له‌ نوسراوێكی ره‌سمیدا داوای له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستی روداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركوك تا شه‌نگال بكات".

لاهور شێخ جه‌نگی وتویه‌تی "له‌دوای ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تۆمه‌تی خیانه‌ت دراوه‌ته‌ پاڵ هه‌ندێك كه‌س به‌تایبه‌تیش هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕوداوانه‌ تۆمه‌تیان به‌سه‌ردا به‌خشراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بو راسته‌وخۆ دوای ئه‌و كاته‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی ئه‌وكات كه‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بوو له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌رخستنی راستی روداوه‌كان پێكبهێنایه‌ به‌ڵام نه‌كرا".

لاهور شێخ جه‌نگی له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "ئێستا داوا له‌ به‌ڕێزتان(نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی)ده‌كه‌م كه‌ له‌ ئێستادا پۆستی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌كداره‌كانتان له‌لایه‌ ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕودوانه‌ی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ تا شه‌نگال بكه‌ن و چاویش له‌هیچ كه‌س و تۆمه‌تبارێك نه‌پۆشرێت".

‌ 445 جار بینراوه‌
3/30/2019 2:12:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved