نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
چالاك سدیق حه‌سه‌ن: ته‌نها یه‌ك ملێۆن دینار مانگانه‌ی پێشینه‌مان هه‌یه‌
ئا / رزكار شوانی

په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركوك ساڵی ٢٠٠٤ له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، سه‌ره‌تا له‌بینای یانه‌ی ئه‌فسه‌ران بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ قشڵه‌ی كه‌ركوك و دواتر گواستراوه‌ته‌ بینایه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رێگای ده‌ره‌كی نێوان (هه‌ولێر سلێمانی) له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌.

په‌یمانگاكه‌ بریتیه‌ له‌ (3) به‌شی سه‌ره‌كی "موزیك و شانۆو شێوه‌كاری". له‌گه‌ڵ به‌شی كارگێڕی، هه‌ر به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بواره‌كه‌ی خۆی و خوێندكار له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌بێته‌ پسپۆر له‌و بواره‌ی كه‌ تیایدا به‌سه‌ركه‌وتوویی خوێندن ته‌واو ده‌كات.

له‌م روه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند چالاك سدیق حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه‌ وتی :

میلاكی په‌یمانگا به‌گشتی (85) كارمه‌نده‌، (55)ی مامۆستاو به‌ڕێوه‌به‌رو دوو یاریده‌ده‌ره‌، نزیكه‌ی (5) مامۆستای وانه‌بێژمان هه‌یه‌، په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركوك سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانیشمان هه‌ر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه‌.

مامۆستا چالاك وتیشی:"كێشه‌ی دارایی هه‌رێم كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یمانگاكه‌ی ئێمه‌یش هه‌یه‌، ئێستا ته‌نیا یه‌ك ملیۆن دینار مانگانه‌ی پێشینه‌مان هه‌یه‌ (نه‌سریه‌) كه‌ پاره‌یه‌كی یه‌كجار كه‌مه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خه‌رجیه‌كانی په‌یمانگاكه‌مان".

مامۆستا چالاك زیاتر وتی:"هه‌ر به‌شێك بۆ خۆی ساڵانه‌ كۆمه‌ڵێ چالاكی ئه‌نجامده‌دات بۆ نموونه‌: به‌شی شانۆ و موزیك كارنامه‌ی ده‌رچوونی خوێندكارانی پۆلی پێنجه‌م ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌ كۆرسی یه‌كه‌مدا كه‌ بریتیه‌ له‌ كۆمه‌ڵێ شانۆگه‌ری ئه‌كادیمی چ وه‌كو به‌شی ده‌رهێنان یان به‌شی نواندن ئه‌زموونی (5) ساڵه‌ی خۆیان ئه‌خه‌نه‌ڕوو، نمره‌ی سه‌ره‌كی ته‌واوكردنی پسپۆریه‌كه‌یانی به‌و پێوه‌ره‌ له‌سه‌ر داده‌نرێ.

به‌هه‌مان شێوه‌ به‌شی موزیكیش هه‌ر خوێندكارێكی پۆلی پێنجه‌م پارچه‌یه‌ك موزیكی دیار بۆ ده‌ركه‌وتنی وه‌كو ژه‌نیار ئاماده‌ده‌كات له‌و ئامێره‌ی كه‌پسپۆره‌ تیایدا، خوێندكارانی شێوه‌كاریش له‌پۆلی پێنجه‌م هه‌ریه‌كه‌یان (٣) تابلۆی جۆراوجۆر به‌پێی پسپۆریه‌كه‌ی خۆیان، ئه‌گه‌ر وێنه‌كێشان بێت یان په‌یكه‌رسازی یان سیرامیك وه‌كو كارنامه‌ی ده‌رچوون ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، پاشانیش له‌فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی په‌یمانگاكه‌ نمایشده‌كرێ".

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ده‌رباره‌ی رۆڵی به‌شه‌كانی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركوك وتیشی:"دیاره‌ رۆڵی هه‌ر به‌شێك له‌ هونه‌ره‌كه‌یدا زۆر دیاره‌ له‌ پێگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ندی كارامه‌و دیار چ وه‌كو شانۆكار یان موزیسیان یان شێوه‌كار هه‌ڵبه‌ته‌ تیپه‌ هونه‌رییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی تیڤی.. شایه‌تحاڵی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه‌ن، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ زۆربه‌یان ده‌بنه‌ مامۆستای هونه‌ر یاخود هه‌ندێكیان درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن له‌ كۆلیجه‌ ئه‌كادیمیه‌كانی هونه‌ر".

سه‌باره‌ت به‌ چالاكیه‌كانی نێو په‌یمانگاكه‌ مامۆستا چالاك وتی:"دیاره‌ زۆربه‌ی ساڵانیش فێستیڤاڵی ساڵانه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی پێنج ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ر به‌شه‌ كاری هونه‌ری خۆی تیا نمایشده‌كات.

له‌ كۆتاییدا ماموستا چالاك هیوای خواست حكومه‌ت رۆڵی په‌یمانگاكانی هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و ئاوڕی جدی لێبداته‌وه‌، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكیش به‌رز بڕواننه‌ رۆڵی هونه‌رو په‌یمانگاكان و هانی به‌هره‌مه‌ندان بده‌ن به‌رده‌وام بن له‌ كاره‌كانیان یاخود هانیان بده‌ن په‌یمانگاو كۆلیجه‌كانی هونه‌ر ته‌واوبكه‌ن.

‌ 426 جار بینراوه‌
3/30/2019 2:45:50 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved