نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
(ناوی خودا له‌سه‌ر باڵی فریشته‌یه‌ك )
عه‌دنان ئیسماعیل

خۆشم نه‌مزانی..

چۆن كه‌وتمه‌ ئه‌م زه‌لكاوه‌.

تابڵێی نه‌رمه‌بایه‌كی سارد،

له‌یادم نه‌بوو.. كه‌ من كێم!!

چ هێزێك بوو..

رایكێشامه‌ ناو ئه‌م سه‌ركێشیه‌وه‌،

له‌م زه‌لكاوه‌ بۆنی كچ دێ،

بۆنی قرچه‌ی دڵی دایك..

خۆ ده‌نگی گڤه‌ی با

له‌م كاته‌دا ئۆكسترایه‌كی “مۆنامۆ”ی

به‌ نوزه‌ی مه‌رگ ده‌چڕی،

ئای له‌ مه‌رگ!!

له‌ گه‌رمه‌ی سه‌ركێشیه‌كه‌مدا

كه‌ گه‌یشتمه‌ كه‌نارێكی بچوك

له‌وێدا یه‌كێكم بینی سپی سپی

هه‌ر له‌ خه‌ونه‌كانی مناڵیم ئه‌چوو،

به‌ڵێ مناڵیم

له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكمدا

بۆنی كچ وهه‌ناسه‌ی دایك

زیاتر باوه‌شی به‌هه‌ستمدا ده‌كرد،

به‌ڵام مه‌ردووم

كاتێك ئه‌بینێ دایكێك

كچێكی دوازده‌ساڵه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستیدایه‌و

خڵتانی خوێنه‌..

ئه‌بێ چ هه‌ستێكی هه‌بێ،

نه‌مویست پرسیاربكه‌م

ده‌مویست له‌وكاته‌دا درۆزن بم.. دڵڕه‌ق بم،

كاتێ كه‌ پرسیم تۆكێی؟!

ئه‌ی من كێم؟!

وتی من دایكی ئه‌م كچه‌م..

كه‌ له‌سه‌ر شه‌ره‌ف كوژراوه‌.

پرسیم چۆن ده‌یناسیته‌وه‌

له‌كاتێكدا كه‌ روخساری شێوێندراوه‌،

وتی: چۆن نایناسم؟!

ئاخر فریشته‌ی كچم

له‌سه‌ر باڵی راستی

ناوی خودای نه‌خشاندووه‌..

ئه‌وكات زانیم ئاسان نیه‌

مرۆڤ بێ قوربانیدان

خوداو فریشته‌ ببینێ.

‌ 446 جار بینراوه‌
3/30/2019 2:48:20 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved