نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
به‌ردێكی نایه‌ سه‌ر
عه‌بدولڕه‌حیم سه‌ره‌ڕۆ - كورتیلە چیرۆك

 

له‌ گه‌رمه‌ی هه‌ڵبه‌ستنی پاساوه‌كاندابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سزا سه‌خته‌ ده‌ربازی بێت، له‌ ده‌روازه‌ی هه‌وارگه‌كه‌وه‌ به‌شه‌قامه‌كه‌دا ده‌هاته‌ خوارێ، چاوی هیچی نه‌ده‌بینی، ئۆتۆمبیلێك خێرا به‌لایدا تێپه‌ڕی و هۆڕنێكی بێ تام درێژی به‌ روودا كرده‌وه‌، هه‌موو سه‌رنشینه‌كان پێی پێكه‌نین، یه‌كێكیان سه‌ری له‌ جامه‌كانه‌وه‌ ده‌رهێناو به‌ ته‌وسه‌وه‌ هاواری كرد:ــ

هێشتا به‌ری نه‌داوه‌!!

ئه‌و له‌به‌ر هه‌راسانی، بێ په‌روا هه‌ر به‌ په‌نجه‌كانی خه‌ریكی ژماردنی كۆمه‌ڵێك درۆ بوو بۆ ئه‌وه‌ی رێكیان بخات و كه‌تنه‌كانی پێ دابپۆشێت، نه‌یده‌زانی مامی كه‌ خاوه‌ن كاره‌كه‌ بوو به‌كام له‌و درۆیانه‌ باوه‌ڕده‌كات و لێی خۆشده‌بێت.

له‌ناكاو ئۆتۆمبیلێك له‌ به‌رامبه‌ری وه‌ستاو هاواری بۆكرد.. سیاكۆ.. سیاكۆۆۆۆۆۆ.

سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌ مامی بوو.. له‌به‌ر ترس و حه‌په‌ساوی له‌ چاوه‌ زه‌قه‌كانی مامی.. هه‌موو درۆ ریزبه‌ندكراوه‌كانی فۆرماتبوونه‌وه‌، هیچی به‌بیردا نه‌ده‌هاته‌وه‌.. ئینجا ناچاربوو پێی به‌جه‌رگی خۆیدا ناو راستیه‌كه‌ی دركاند.

مامی به‌دوو چاوی زه‌قی ئاگرین بۆی روانی.. تووڕه‌یی ته‌واوی روخساری داگیركردبوو.. باش ئێستێك سه‌ری خسته‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌و گه‌ڕاندیه‌وه‌ سه‌ركاره‌كه‌ی خۆی و هیچی پێ نه‌وت..

سیاكۆ به‌ هاورێكانی وت: راستیه‌كه‌م بۆی باسكردو به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌ویش لێم خۆشبوو.

مامیشی له‌ناو ئۆفیسه‌كه‌ به‌ هاورێكانی خۆی ده‌وت: هه‌رچییه‌ك بكه‌م ده‌ڵێن چونكه‌ نه‌زۆكه‌ چاوی به‌برازاكه‌ی هه‌ڵنایه‌ت، ده‌ڵێن ناپیاوه‌و ئازاری ده‌دات، به‌ردێك ده‌نێمه‌ سه‌ری و ناچارم ئه‌م تفه‌ی گه‌رووم به‌ وشكی قووتبده‌م!!

‌ 354 جار بینراوه‌
3/30/2019 2:49:55 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved