نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
به‌ر له‌ وه‌حی من له‌ ئازادی به‌ڕۆژووم
بورهان حاجی سلێمان

 

به‌ر له‌وه‌ی گه‌وره‌بم پیر بووم

به‌ر له‌ پێكانم شه‌هید بووم

پێش ئه‌وه‌ی رۆژی حیساب بێ

تووڕ درامه‌ دۆزه‌خه‌وه‌

من پێش دابه‌زینی وه‌حی

ته‌كفیرو خوێن حه‌ڵاڵ كراوم

پێش بۆردومانی

یه‌كه‌مین ئایه‌تی سوره‌تی ئه‌نفال

قڕیان كردووم

پێش هه‌ر ئاینێك و سروشێك

من به‌ڕۆژووم له‌ ئازادی

پێش توانه‌وه‌ی به‌فری چاخی به‌سته‌ڵه‌ك

من سوتام و بووم به‌ زوخاڵ

به‌ر له‌ نوسینی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژژمێر

كۆی ساڵه‌كانی ته‌مه‌نم

بوونه‌ ئه‌و گه‌ڵا وه‌ریوه‌ی

عه‌وره‌تی حه‌وای داپۆشی

ده‌مێك پێش له‌ ئه‌فسانه‌ی خه‌ڵق و

ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی گه‌ردوون

مه‌حكومكرام به‌ زیندانی

له‌ قه‌ڵا كۆنه‌كه‌ی كه‌ركوك

پێش جانه‌وه‌ره‌كانی تر

من به‌ ژه‌هری

خیانه‌تی براكانی خۆم كوژراوم

پێش ئه‌وه‌ی كفن بكرێم رووت كراوم

هه‌موو شتێكیان لێ سه‌ندووم

ته‌نهاو ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌س لێی نه‌دزیوم

گریانی ساته‌وه‌ختی له‌دایك بوونمه‌

كه‌ هه‌تاكو ئێستا روخساری ته‌نیوم و

بووه‌ته‌ پێناسه‌ی كورد بوونم..

‌ 465 جار بینراوه‌
3/30/2019 2:55:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved