»  باران
ژن یه‌كسانه‌ به‌بوون
سێوگوڵ ره‌حیم كه‌ریم

 

زۆرن ئه‌وانه‌ی باس له‌ پێگه‌ی ژن و مافه‌كانی ژن و ئازادییه‌كانی  ژن ده‌كه‌ن، وه‌لێ كه‌من ئه‌وانه‌ی درك به‌وه‌ بكه‌ن، كه‌ بوونی ژنان واته‌ بوونی ژیان، بوونی ئارامی بوونی ئاسووده‌یی بوونی بزاف و چالاكی، بوونی خه‌بات به‌هه‌موو جۆره‌كانی، به‌ به‌هێز بوونی ژن گه‌ل به‌هێز ده‌بێ و كۆمه‌ڵگا ته‌ندروست و تۆكمه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ش به‌ لاواز بوونی ژنان كۆمه‌ڵگه‌ لاوازو گه‌ل بێ هێز و بێ وزه‌و بێ گڕو تین و بێ جوڵه‌و بزاف و بێ خه‌بات ده‌بێ.

به‌درێژایی مێژووش هه‌ر گه‌لێك رێزی ته‌واوی له‌ ژن گرتبێ و له‌نێو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ژنان مافه‌كه‌نیان ده‌سته‌به‌ر كرابێ و ئازاو ئازاد ژییابن ده‌بینی ئه‌و گه‌له‌ زووتر پێشدكه‌وێ و سه‌رده‌كه‌وێ و به‌ئامانجی خۆی ده‌گاو تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌تێكڕای بوواره‌كانی ژیاندا زیاتر گه‌شه‌ ده‌كه‌ن و هه‌نگا ده‌نێی به‌ره‌و لوتكه‌ی جوانی و خۆشگوزانی.

جێگای خۆیه‌تی له‌ساڵڕۆژی جیهانی ژناندا بڵێین، دروود له‌تۆی ژن كه‌ نیوه‌ی كۆمه‌ڵگایت دررود له‌ مهیره‌بانیت له‌ قاره‌مانیت له‌ خه‌بات و تێكۆشان وماندوونه‌ناسی و شۆڕشگێڕی وزانستخوازی و داهێنانت، بژێ ئه‌و گه‌له‌ی رێز له‌ژن ده‌گرێ و پارێزه‌ری كه‌سایه‌تییه‌تی و هه‌وڵی فه‌راهه‌مكردنی مافه‌كانی ده‌دا و ره‌چاوی هه‌ستی ناسك و خواست  و ده‌روون و هزر و مێشك و بڕیارو دیدو تێڕوانینه‌كانی بۆ مرۆڤ و ژیان و گه‌ردوون ده‌كا و جوان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ده‌كا.

نه‌خێر بۆ په‌راوێزخستنی ژنان له‌ هیچ كایه‌یه‌كی ژیان.. نه‌خێر بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان نه‌خێر بۆ تووندو تیژی دژی ژنان.

‌ 129 جار بینراوه‌
3/30/2019 3:00:58 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved