نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ فێركردنن یان گێچه‌ڵی سێكسی
ئاره‌زو نوری - گۆشه‌ی سوژن

گێچه‌ڵی سێكسی یه‌كێكه‌ له‌و تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی، كه‌ زۆربه‌ی كات چاوپۆشی لێده‌كرێت. وه‌ك حاڵه‌تێكی شه‌رم ئاسا و دوور له‌هه‌موو یاساو نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شه‌قام، شوێنه‌ گشتییه‌كان، دام و ده‌زگا، نێوه‌نده‌ فێرخوازییه‌كان، بگره‌ زانكۆو په‌یمانگاكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبووه‌ته‌وه‌. حاڵه‌تێك زیاتر به‌رۆكی تاكی مێیینه‌ی گرتووه‌ و خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌یه‌كی قێزه‌ون و باو له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌.

له‌ نێو به‌شێك له‌ خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌سه‌ر گێچه‌ڵی سێكسی مامۆستاكان به‌رامبه‌ر به‌ خوێندكاره‌ كچه‌كان باس و خواس له‌ ئارادایه‌. خوێندكاران به‌تایبه‌تی كچان، كه‌ هه‌ركه‌سه‌ و به‌جۆرێك و به‌ ئاماژه‌كردنێك و ره‌فتارێك رووبه‌ڕووی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بووه‌ته‌وه‌ و بێده‌نگ بوونیش له‌پێناو پاراستنی ناوبانگیی خۆیان و كلتور و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی تا دێت ئه‌و حاڵه‌ته‌ به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندن و دیارده‌یه‌كی ترسێنه‌ر ده‌بات..

به‌پێی یاسا گێچه‌ڵپێكردن (التحرش) تاوانه‌ و سزای خۆی هه‌یه‌ "به‌پێی ماده‌ی 400، 401، 402ی كاری بێ شه‌رمیی له‌ یاسای سزادانی عێراقی 111ی ساڵی 1969" كه‌سی تاوانبار (المتحرش) سزاده‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێ له‌ ساڵێك، یان سزای دارایی"، واته‌ كه‌سی گێچه‌ڵپێكراوو ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات و تاوانبار بگات به‌ سزای خۆی.

گێچه‌ڵپێكردنی به‌شێك له‌ مامۆستایانی زانكۆ به‌هه‌ر هێمایه‌ك بێت بۆ سه‌ر خوێندكاری كچ وه‌ك حاڵه‌تێك هه‌یه‌ و ناكرێت نكوڵی لێبكرێت، جا ئه‌و حاڵه‌ته‌ گه‌یاندنی په‌یامی سێكسی له‌كاتی وانه‌وتنه‌وه‌دا بێت، یان له‌رێلادانی كچان و كه‌وتنه‌ نێو داوی په‌یامه‌ گڵاوه‌كانیان بێت، به‌بێ گوێدانه‌ كاریگه‌رییه‌ هه‌ره‌ نه‌رێنییه‌كانی ئه‌وكاره‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ده‌روونی كچان و داڕووخانی متمانه‌به‌خۆبوون.

به‌ناوی خۆشویستنێكی هه‌رزه‌كارانه‌ی مامۆستایان و فریودانی كچان به‌ پێدانی نمره‌ی به‌رز و ده‌رچوون بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان، هه‌روه‌ها به‌ رازی نه‌بوونی گێچه‌ڵپێكراوو هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌وتن و پێدانی نمره‌ی كه‌میان لێ ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ نێو خوێندكاران دروست كردووه‌.

 له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ و له‌پێناو پاراستنی ناوبانگی خۆیشیان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و دیاردانه‌ی به‌ قوربانی مێیینه‌ كۆتایی دێت!

زانكۆو په‌یمانگا وه‌ك نێوه‌ندێكی زانستی بۆ فێربوون و پێگه‌یاندنی فێرخواز كه‌ مامۆستا تێیدا رۆڵی دروستكردن و پێگه‌یاندنی فێرخواز ده‌بینێت له‌هه‌مانكاتدا توانای داڕووخان و شكاندنی متمانه‌ی فێرخوازه‌كانی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی قورس له‌ سه‌ر شانی مامۆستایانه‌ و ده‌بێت ره‌چاوی ئیتیكی پیشه‌كه‌یان بكه‌ن و حورمه‌تی ناوه‌نده‌ زانستییه‌كه‌یان بگرن.

بێده‌نگبوونی كچانیش بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ كاریگه‌ریی كلتوورو دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا كه‌ به‌ ئاشكراكردنی جارێكی تر گێچه‌ڵپێكراو خه‌تابار ده‌كرێت و ده‌چێته‌ قاڵبی ئابڕوو چوون و نه‌چوون و له‌وانه‌یه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی له‌ خوێندن كۆتایی پێ بێت.

به‌ گوێره‌ی یاسای عێراقی كه‌ له‌ 1969 ده‌رچووه‌، واته‌ پێش په‌نجا ساڵ و تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراوه‌.. یاساكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌كات كه‌ ده‌بێ سكاڵاكار شایه‌تحاڵی بۆ رووداوه‌كه‌ هه‌بێت، چونكه‌ یاساكه‌ دان به‌ سكاڵای ژن نانێت ته‌نها له‌حاڵه‌تێك كه‌ شایه‌تحاڵی هه‌بێت.. ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگێكی دیكه‌ی به‌رده‌م ژنانه‌ بۆ گه‌یاندنی تاوانبار به‌سزای خۆی.

لێره‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا خێزانه‌كان هۆشیار بكرێنه‌وه‌ كاتێك كچێكیان له‌ ناوه‌ندی خوێندن رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی بووه‌وه‌ ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ مافی خۆی هه‌یه‌ و ئه‌م بێده‌نگبوونه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ بشكێندرێت و هه‌ر كچێك له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌ی رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵ ببێته‌وه‌ ئه‌و كۆت و به‌نده‌ بپسێنێت و به‌ره‌و سزای خۆی به‌رێت.

‌ 464 جار بینراوه‌
3/30/2019 3:01:57 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved