نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
فێستڤاڵی دووه‌می نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ماڵی رۆشنبیرییه‌وه‌ به‌رێوه‌چوو
هەواڵ

 

له‌ رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ 27ــ 28/3/ 2019 دووه‌مین فێستڤاڵی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ماڵی رۆشنبیری كه‌ركوكی سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی رۆشنبییری فیدراڵی و به‌ چاودێری د. عه‌بدلئه‌میر حه‌مدانی وه‌زری رۆشنبیری عێراق به‌رێوه‌چوو.

 له‌ سه‌ره‌تای فێستڤاڵه‌كه‌ كه‌ له‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیری  كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بونی به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كان و سه‌ندیكاكان و كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ری كرایه‌وه‌، سه‌ره‌تا به‌ وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد.

دواتر، عه‌بدوڵا محه‌مه‌د نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق وتارێكی خوێنده‌وه‌و سڵاوی وه‌زیری رۆشنبیری به‌ ئاماده‌بوان گه‌یاندو جه‌ژنی نه‌ورۆزی پیرۆز كردو جه‌ختی له‌ پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی پێكهاته‌كانی ناو شاره‌كه‌ كرد به‌ كوردو عه‌ره‌ب و كه‌مه‌ پێكهاته‌كانی تره‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌م فێستڤاڵه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ له‌ شاره‌كه‌.

دواتر سروودی نه‌ورۆز به‌ هه‌رچوار زمانه‌كه‌ ( كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی كلدوئاشوری) وترایه‌وه‌ و دواتریش  تابلۆی نه‌ورۆز له‌ ئه‌دای قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك به‌ چاودێری هونه‌رمه‌ند عارف مه‌عازیدی پێشه‌شكرا، هاوكات تابلۆی عه‌ره‌بی له‌ لایه‌ن عه‌لی شاهدو تیپی نیشتمانی عێراق بۆ هونه‌ری میللی پێشكه‌شكرا و  سروودی كه‌ركوك كه‌ له‌ نووسینی د. مسته‌فا زه‌نگنه‌و ئاوازی چالاك سدیق و وتنی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركوك پێشكه‌شكرا.

لای خۆیه‌وه‌ یوسف ته‌یب به‌ڕیوه‌به‌ری ماڵی رۆشنبیری كه‌ركوك، له‌ وته‌یه‌كیدا پێشبڕكێیه‌كی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ئاشكرا كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ یه‌كه‌مه‌كانی پَبڕكێكه‌ خه‌ڵات ده‌كرێت.

دواتر كۆنسێرتێكی موزیكیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند رزگار حه‌مه‌ ره‌ئووفه‌وه‌ پێشكه‌شكراو ئینجا تابلۆی شایی و هه‌ڵپه‌ركێ له‌ ئاماده‌كردن و چاودێری هونه‌رمه‌ند هه‌ڵۆ جه‌بارییه‌وه‌ به‌رێوه‌چوو.

له‌ناو چالاكی فێستفاڵه‌كه‌ كردنه‌وه‌ی پیشانگای هونه‌ری حكومی و سه‌ندیكاكان و كه‌له‌پووری میللی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك نمایشكران، دواتر شانۆگه‌ری مۆنۆدرامایی (ئه‌نیاب: كه‌ڵبه‌كان) له‌ نووسینی عبدالرزاق محمد عزیز و ده‌رهێنانی نه‌ژاد نه‌جم له‌ لایه‌ن تیپی شانۆیی هه‌واره‌وه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی پێشكه‌شكرا.  

رۆژی دووه‌میش شانۆنامه‌كانی (صیدك: راوو شكارت) له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركوك سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك  و به‌ چاودێری مامۆستا ریڤان بابان پێشكه‌شكرا.

له‌ درێژه‌ی چالاكیه‌كانی رۆژی دووه‌مدا شانۆنگه‌ری (صدی الصمت: ده‌نگدانه‌وه‌ی بێده‌نگی) له‌ نووسینی قاسم مه‌تڕودو ده‌رهێنانی یوسف ئیبراهیم، به‌ چاودێری مامۆستا محه‌مه‌د خزر پێشكه‌شكرا.

له‌ كۆتایی فێستڤاڵه‌كه‌دا ئاهه‌نگی گۆرانی له‌لایه‌ن خانه‌ی مه‌قامی عێراقییه‌وه‌ سازدراو له‌ كۆتاییدا رێزنامه‌كان پێشكه‌شكران.

‌ 228 جار بینراوه‌
3/30/2019 3:16:48 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved