نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
كه‌ركوكیه‌ك ده‌بێته‌ راهێنه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی تایكواندۆی سوید
هه‌ژار كه‌ركوكی

ئه‌حمه‌د تاڵه‌بانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی گراند ماسته‌ر له‌ یاری تایكۆاندۆ ده‌بێته‌ر راهێنه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كانی سوید  ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ركوكیه‌ك ببێته‌ راهێنه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌وروپی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د تاڵه‌بانی بۆ (هه‌واڵ) وتی:" پاش ئه‌وه‌ی  له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا یه‌كێك بووم له‌ ستافی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی سوید، یه‌كێتی تایكواندۆی سوید گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵم واژوو كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ راهێنه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كانی سوید".

وتیشی:" گرێبه‌سته‌كه‌ تا 31/12/2024 ده‌بێت  به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی هه‌ڵبژارده‌ی سوید له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان بۆ پاڵه‌وانێتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئۆڵۆمپیات".

ئه‌حمه‌د تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"  جگه‌  له‌ خۆی دوو كه‌سی تریش دیاریكراون  كه‌ ئه‌وانیش به‌ ره‌گه‌ز سویدی نین بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ هاوكاری".

وتیشی:"  یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سوید  له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا فڕه‌ ڕه‌گه‌زن و له‌ میانه‌ی چالاكی و پاڵه‌وانێتیه‌ ساڵانه‌كانی سوید ده‌ستنیشان ده‌كرێن".

‌ 515 جار بینراوه‌
3/30/2019 3:24:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved