نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
عەرەبەكانی كەركوك لەرێگەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانەوە خۆیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا ئامادە دەكەن
هەواڵ

ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك، لە قەزای حەویجە و ناوچەكانی دەوروبەری هەڵبژاردنە بەراییە ناوخۆیەكانیان بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستپێدەكات، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك. 
سەرچاوەیەك، كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەنجومەنی عەرەبی لە قەزای حەویجەو ناوچەكانی دەوروبەری دەستی بە هەڵبژاردنی ناوخۆیی كردووە بۆ ئەوەی چەند كەسێك وەكو كاندیدی رەسمی دیاری بكەن بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەنجومەنی عەرەبی، هەندێ كەسایەتی هەڵبژاردووە و بۆ بابەتی دەرچواندنشیان پاڵپشتی زۆر كراون”.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت، رایگەیاند:”رەعد ساڵح حسێن جبوری و پارێزەر سەڵاحەدین جبوری و ئەحمەد ساڵح مەتەڕ جبوری، سێ كەسێتی ناوداری ناوچەكەن كە ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك بۆ گەیشتن بە پۆستەكانی ناو پارێزگای كەركوك پاڵپشتییان دەكات”.
ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنی عەرەبیش لە كاتێكدایە كە تا ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دیارینەكراوە. 
هاوكات لە نێو پەرلەمانیشدا دوو ئاڕاستە هەیە بەشێك لە پەرلەمانتاران و لایەنەكان لەگەڵ ئەوەدان كە لەمانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت و بەشێكی پەرلەمانتاران و لایەنی سیاسیش لەگەڵ ئەوەدان لە مانگی چواری ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنەكان ئەنجامبدرێت.





‌ 742 جار بینراوه‌
4/6/2019 1:53:42 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved