نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
پۆلیسی فیدراڵی زانیاری گوماناوی لەسەر گوندە كوردییەكان كۆدەكاتەوە
هەواڵ

پۆلیسی فیدراڵی لە رێگای فۆرمێكەوە زانیاری ورد لەسەر هاوڵاتیانی گوندەكانی سەر بە ناحیەی پردێی باكوری پارێزگای كەركوك كۆدەكاتەوە، بەرپرسێكی حیزبیش دەڵێت “ فۆرمەكە هیچ مەترسییەكی بۆسەر ژیانی هاوڵاتیانی كورد نییەو بگرە دەبێتە هۆی پاراستنی سەروماڵیان لە هەر مەترسییەكی تیرۆریستی”.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (هەواڵ) كەوتوون، پۆلیسی فیدراڵی لە رێگای موختاری گوندەكانەوە فۆرمێكی زانیاری بەسەر هاوڵاتیانی گوندەكانی ناحیەی پردێ دابەشكردووە.
لە فۆرمەكەدا داوای چەندین زانیاری تایبەت بە خێزان كراوە، وەك ( كۆپی پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە یاخود كارتی نیشتیمانی و فۆرمی خۆراك و كارتی زانیاری)، هەروەها پیشەی تەواوی ئەندامانی خێزان و شوێنی كاركردن و موڵكداڕی خانووبەرە.
هاوكات هەر بەپێی ئەو فۆرەمە پۆلیسی فیدراڵی داوای زانیاری سەبارەت بە هاوڵاتیان كە لە رابردوو بە هەر تۆمەتێك زیندانی كراون و جۆرو رەنگ و مۆدێل و ژمارەی ئۆتۆمبێل، ژمارەی مۆبایل، وێنەی سەرۆك خێزان، لەگەڵ ئەوكەسانەشی كە لە رووی كۆمەڵایەتییەوە سەردانی خێزانەكان دەكەن.
هەر بەپێی بەدواداچونەكانی (هەواڵ) بۆ ئەو پرسە لە ئێٍستادا پڕكردنەوەی فۆرمەكەش گلەیی و ناڕەزایی هاوڵاتیانی سنوری ناحیەی پردێی لێكەوتۆتەوەو بەوەی داوای زۆر شتی تایبەت و كۆمەڵایەتیش دەكات.
لەو بارەیەشەوە، رەوەند مەلا مەحمود، جێگری یەكەمی لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”وەك یەكێتی قسەمان لەگەڵ ئەو هێزە كردووە و ئەوان دەڵێن كۆمەڵێك سەركردەو ئەندامی داعش هاتوون و لە باخە تایبەتەكان (مەزرەعەكان)، خۆیان شاردۆتەوە، بۆیە ناچارین ئەم زانیارییانە كۆبكەینەوە”.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، راشیگەیاند:”فۆرمەكە هیچ مەترسییەكی بۆسەر ژیانی هاوڵاتیانی كورد نییەو بگرە دەبێتە هۆی پاراستنی سەروماڵیان لە هەر مەترسییەكی تیرۆریستی”.

‌ 820 جار بینراوه‌
4/6/2019 2:01:14 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved