نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
بەشێك لە پشكی نەوتی ماڵان بە كۆبوونی ساختە بەقاچاغ فرۆشراوە
هەواڵ

تا ئێستا بۆ زستانی ئەمساڵ لە كەركوك تەنها 300 لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكراوە، سەرچاوەیەكش دەڵێت: نیوەی ئەو پشكەی تری نەوت لەلایەن گروپێكەوە بە قاچاغ فرۆشراوە، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانیش دەڵێت: تەزویركردن لە هەموو بارێكدا دەكرێت و ئێمەش بۆ پێشگرتن لەو ساخەكارییە، بوونی فۆرمی خۆراكمان كردۆتە مەرج بۆ وەرگرتنی نەوت .
لە كاتێكدا لە وەرزی زستانی ساڵانی رابردوو تا ئەمكاتە 600 لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی كەركوكدا دابەش دەكرا، بەڵام تا ئێستا تەنها 300 لیتر نەوت دابەشكراوەو بڕیاریش بوو 50 لیتری دیكە بدرێت كە كۆی دەكردە 350 لیتر، بەڵام بە پێی زانیارییەكانی هەواڵ ئەو بڕەش نادرێت.
سەرچاوەیەك  بۆ (هەواڵ) وتی:” ئەو پشكەی ماوەتەوە  و بڕەكەی (300) لیتر نەوتی سپیە، لەلایەن گروپێكی دەستڕۆوە بە كۆبونی نەوتی ساختە وەرگیراوە و لە بازاڕی رەش بە قاچاغ فرۆشتراوەتەوە. روونیشیكردەوە: كۆبونە ساختەكە لە وڵاتی چین دروستكراوە.
لای خۆیەوە كاوە رەشید بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك بۆ (هەواڵ) وتی”تەزویركردن لە هەموو بوارێكدا دەكرێت و كراوە، هەروەك چۆن لە دۆلاردا تەزویر دەكرێت و ئێمەش بۆ پێشگرتن لەو ساخەكارییە، بوونی فۆرمی خۆراكمان كردۆتە مەرج بۆ وەرگرتنی نەوت”.
سەبارەت بە وەستانی دابەشكردنیش كاوە رەشید وتی “ راگرتنی دابەشكردنی پشكە نەوت بەدەستی ئێمە نەبووە، بەڵكو بە بڕیاری وەزارەت بووە”.
لەبەرانبەردا شوان داودی پەرلەمانتاری پێشوو بۆ هەواڵ وتی “دەستبەسەراگرتنی نەوتی خەڵك تاوانێكی گەورەیەو ئاسایی نییە، بۆیە داوا لە دەستەی دەستپاكی دەكەم لە كەیسەكە بكۆڵێتەوە”.
جێگەی باسە ئەمساڵ كات و ساتی دابەشكردنی نەوت و ماوەی بەسەرچوونی كارتەكان بە ناڕێكی بەڕێوەدەچوو و بەبێ دیاریكردنی ماوەی دابەشكردنی نەوت لە ناكاوداو كارتەكان دەسووتاو ماوەی دابەشكردنەكەش بەهەر ژمارە كۆبۆنێك یەكسان نەبوون. 

‌ 763 جار بینراوه‌
4/6/2019 2:02:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved