نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
لەمێژا هەولێرتان لەدەستداوە
بورهان حاجی سلێمان


لە دوای قووڵبوونەوەی كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی لە چەند ساڵی رابردوودا بژاردەی دوو ئیدارەیی پرسێك نییە، بەنهێنی باسی لێوە بكرێت، بەڵكو بەئاشكرا زۆرجار چ وەكو هەڕەشەو چ  وەكو چارەسەر بۆ دۆخی چەقبەستووی هەرێم و گێڕانەوەی هاوسەنگی لە راگەیاندن و لێدوانی كەسانی ناو ئەو دوو حیزبەوە هاتۆتە بەر باس و خواس.
هەرچەندە لە رووی سیاسییەوە دوو ئیدارەیی پاشەكشەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی زۆر گەورەیە، بەڵام كاتێك دوو سەر لە مەنجەڵێكدا نەكوڵێن، ئەوە وەكو بژاردەیەكی واقعیی تاڵ خۆی دەسەپەنێت بەسەر دیمەنە سیاسییەكەدا.
ئەوەی بەلامەوە جێگەی سەرنجە هەڵوێستی ئەو رەوتەی ناو یەكێتیە، كە نەرمییان پێوەدیارە بۆ رێكەوتنێكی هەرچۆنەكی لەگەڵ پارتی (كە بەداخەوە پاڵپشت بەفشارەكانی ئەمریكاو بەریتانیاو فەرنسا دواجار ئیرادەی سەركەوت)، پاساویان بۆ ئەوەش ئەوەیە كە یەكێتی هەولێر لەدەستنەدا وەك ئەوەی ئێستا ئەو حیزبە لەسەر تەختی ئەو شارە لێی ڕاكشاوە! منیش دەڵێم دوو ئیدارەیی لەگۆڕنانی خەونی هەرێمێكی یەكگرتووەو ئەوەی هەولێری نەبێت حاكم نییە، بەڵام ئەوانە لە بیریان چووە كە ئێستا یەكێتی لە هەولێر نە دەسەڵاتەو نە ئۆپزسیۆنە،بگرە لەبوونی بارەگا زیاتر كە ئەوەیش لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا گەمارۆدەدرێن، هیچی تریان لەو شارە نییە، كە ئەمەیان بەر لە پارتی هەڵەی خودی یەكێتیە.   
كاتێك رەوانشاد جەلال تاڵەبانی لە دوای پرۆسەی ئازادی فەرمانیدا گەورەترین بینای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر دروستبكرێت، مەبەستی ئەوەبوو جارێكی دیكە قورسایی حیزبەكەی بگێڕێتەوە پایتەخەتەكەی هەرێم و یەكێتی لە شوناسی ناوچەیی دەربكاتەوە كە بە هۆی رووداوەكانی (31)ـی ئابی وەكو واقعێكی سەربازی بەر لە سیاسی بەسەر هەردوو حیزبی فەرمانڕەوا (یەكێتی و پارتی) لە هەرێم سەپێندرابوو.
ئەو كارەی تاڵەبانی ئەگەر هەنگاوی دیكەی لە لایەن سەركردەو كادیرانی حیزبەكەیەوە بەدواوە بوایە، ئەوە نیازەكەی تاڵەبانی دەهاتەدی و جارێكی دیكە یەكێتی لەچەقی بڕیاردان و دەسەڵاتدا، دەبووەوە یەكێتیەكەی نیوەی یەكەمی دەیەی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بەر لە گۆڕانی هێز بە زەبری چەك و هێزی بێگانە لەو شارەدا، بەڵام ئەو ئاواتەی تاڵەبانی لەگەڵ خوێدا چووە ژێر گڵ و ئەوەی نەخشەی بۆ كێشابوو، بەدەستی هاوەڵانی خۆی شكستیهێنا، چونكە ئەگەر تەنها بەرپرس و پاسەوانەكانیان و ئاوارە هەولێرییەكانی سلێمانی بگەڕانایەوە، ئەوە ئەو حیزبە قورساییەكی باشی دەبوو لە پایتەخت، بەڵام بەداخەوە زۆربەی بەرپرسەكانی بە خودیی جێگری یەكەمی سكرتێریشەوە كە رۆژانێك حاكمی رەهای شارەكە بوو، نەگەڕانەتەوە هەولێر و زۆربەی ئاوارەكانیش لە زۆنی سەوز مانەتەوەو ئەو بەرپرسەیشی گەڕاوەتەوە یان سەری خۆی كز كردووەو یان بە نەرمی هەڵوێستەكانیان ناسراون، بۆیە ئێستا نییە هەولێر لەدەستچووە، بەڵكو ئەوكاتە لەدەستچوو كە بەهۆی ئیمتیازاتی حیزبی و دەسەڵات و ئەمنیەت و هەندێ شتی تریشەوە، روحی هەولێرایەتی لەناخی هەولێرییە یەكێتییەكان كاڵبوەوە، كەواتە تا ئەو رۆحە تۆخنەكەنەوە عەیبە باسی لەدەستدانی هەولێر بكەن.    


 


‌ 820 جار بینراوه‌
4/6/2019 2:07:37 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved