نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
كەركوك لە نێوان (دڵ و قودس)ـدا
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە

هەروەك چۆن عەرەب مامەڵە بە فەلەستینەوە دەكەن و هەموو حكومەتەكانیان رادەستی قەدەری خۆیان بوونەو لە ترسی كاردانەوەی شەقام نەبێت هەرچی زووە هەموویان دان بە قەوارەی ئیسرائیلدا دەنێن، زۆربەیان لەو دەرفەتە دەگەڕێن چۆن بە كەمترین زیان لەسەر پێگەی دەسەڵاتەكانیان لەو پرسە رزگاریان بێت و پرسی فەلەستینیان لەكۆڵ بێتەوە، بەشێكی تریان موزایەدەی بەسەر یەكتردا پێوەدەكەن و بۆ بەشێكی تریان بۆتە كەرەستەی بازرگانی و هەر هەمووشیان بۆ بەبەرداكردنی شكست و كێشە ناوخۆییەكانی خۆیان وەك تەنافێك بەكاری دەهێنن و هەرچی كێشەو فەشەلی خۆیان هەیە پێیدا هەڵدەخەن. 
لە راستیدا هەموویان وەك سەرئێشەیەك بۆ خۆیان و دەسەڵاتەكانیان لێی دەڕوانن و خوازیارن لەكۆڵیان بێتەوە بە مەرجێك تیایدا بەرپسیار نەبن.
 سەبارەت بە پرسی كەركوكیش،كورد هەمان مامەڵەی عەەرب بەپرسی فەلەستینەوە لەگەڵ ئەم شارە دەكات. 
لەو كاتەوەی كورد بەهەموو ئیرادەو قەناعەتی خۆیەوە پرسی كەركوكی لە پرسێكی سیاسیەوە كردە پرسێكی دەستووری و یاسایی كەركوكی دۆڕاند، من خۆم دژی ئەو هەنگاوە بووم، هەر لە سەرەتاوە قەناعەتی تەواوم هەبوو كە كورد هیچ پرۆَژەیەكی بۆ كەركوك پێ نییە، پارتی هیچی پێ نییە بۆ كەركوك و یەكێتیش هیچی پێناكرێت، بۆیە بەهەمان دەردی فەلەستین كەركوك لە نێوان هێزە تەقلیدیە كوردستانیەكاندا بۆتە پرسی موزایەدەو بازرگانیكردن و بۆ حیزبە بچوك و مامناوەندەكانی تریش كەرەستەیەكی باشە بۆ بازار گەرم كردن و دەركردنی بەیاننامە و پیشاندانی ناڕەزایی و بابەتی راگەیاندن. 
بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئیسرائیل لەگەڵیاندا چۆن ئیسرائیلیەكان عەرەبەكانیان سەرقاڵكردووە بە كێشەكانی خۆیان و جگە لە فەلەستین هەرچی ماڵ و موڵكی عەرەب هەیە لە جۆلان و تەنانەت لە شاری ئەربەدی ئوردن و ئە شارانەی گرنگی جیۆسیاسیان هەیە  زۆربەیان بە تاپۆ كڕیەوەتەوە، بەوجۆرە لە كەركوك دەستیان بە كڕینی ماڵوموڵكی كوردەكان كردۆتەوە بۆ ئەو پرسەش پارەی زیاتر لە نرخی راستەقینەی موڵكەكان دەدەن و دەیانكرن، كوردی كەركوكیش لە نائومێدییەكی گەورەدایە لە نێوان هەردوو دروشمی كوردیی (دڵ و قودس).. بۆ كەركوك. 
هەر لە سەرەتاوە هیچ قەناعەتێكم بە (دڵ)ـەكە نەبووەو پێموابووە لە دروشمێكی عاتیفی بەتاڵ لە دیدو پرۆژەو كەرەستەیەك بۆ موزایەدە زیاتر هیچی تر نییە، زیاتر مەیلم بەلای دروشمی (قودس)دا بوو، چونكە پێموایە واقعیانەترە، بەو دیدەی چۆن عەرەبەكان چاویان لەسەریەتی و هیچیان پێ نییەو پێناكرێ بۆ كوردیش هەروایە بۆ كەركوك.  
دوور لە دروشم و موزایەدە دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بەسراویەكان داوای بە هەرێمكردنی شارەكەیان خستە بواری جێبەجێكردنەوە كەركوكییەكان بە گشتی و كوردی كەركوك بە تایبەتی بیرێ لە خۆیان بكەنەوە لە دەرەوەی دروشمە سواوەكان و چارەسەرە چەقبەستووەكان كە تەنهاو تەنها وەكو فەلەستینیەكان خۆیان تیایدا زەرەرمەند دەبن.

 




‌ 515 جار بینراوه‌
4/6/2019 2:10:03 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved