نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
بازاڕی دومەڵان لە كەركوك گەرمە * دكتۆر بورهان عومەر: بەكارهێنانی ئاوی دومەڵان بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی چاو هەڵەیە
ئا/ هەواڵ


لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا، دومەڵان شێوەیەكی بەرچاو دەكەوێتە بازاڕەكان و هاوڵاتیانیش وەك خواردنێكی گرنگ و بەسود لێی دەڕوانن و دەیكڕن، كە زۆر جار نرخەكەی هاوشانی گۆشت یاخود زیاتریشە، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكانیش چەندین سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، سنوری كەركوكیش ناوچەیەكی لە بارە بۆ  هەڵتۆقینی دومەڵان بەتایبەتی زنجیرە گردۆڵكەكانی (كانی دۆمەڵان).

دومەڵان لە نێوان بژێوی و ئارەزوو 
هاوڵاتیان لە وەرزی بەهاردا، روودەكەنە ئەو ناوچانەی كە دومەڵانی لێدەڕوێت، بەشێك وەك خۆشی و ئارەزوویەك و بەشێكی دیكەش وەك سەرچاوەیەكی بژێوی رۆژانە دەیهێننە بازاڕەوەو دەیفرۆشن و تەنانەت بژێوی زۆر خێزان لەو ماوەیەدا لەسەر دومەڵان و كنگرو كاردوو بەشێك لەبەرهەمە بەهارییەكانە.

زۆر جار نرخەكەی هاوتای گۆشتە 
ئەحمەد عەلی، یەكێكە لە فرۆشیارەكانی دومەڵان و وەك خۆی وتی:" رۆژانە خەڵكێكی زۆر روو لە كڕینی دومەڵان دەكەن".
ئەحمەد لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) وتی:" رۆژانە خەڵكێكی زۆر لە هەموو چین وتوێژەكان دومەڵان دەكڕن و گوێ بە نرخەكەی نادەن، كەزۆرجار نرخەكەی لە گۆشت گرانترە".
باسی لەوەشكرد:" ئەگەر ساڵانە بڕێكی زۆر دومەڵان بكەوێتەوە بازاڕەوە نرخەكەی دادەبەزێت، ئەگەرنا بە پێچەوانە ئەگەر رێژەی دومەڵان كەم بێت نرخەكەی بەرزدەبێتەوە هاوتای گۆشت یاخود زیاتریش".

پێكهاتەی سەرەكی دومەڵان و سودەكانی
پێكهاتەی سەرەكی ئەم خۆراكە پێكهاتووە لە ئاوو بڕێكی زۆریش لە پرۆتین و ماددە نیشاستەیەكان، هەروەها چەوریشی بە بڕێكی كەم تێدایە، 
دومەڵان چەندین ماددەی كانزایی سود بەخشیشی تێدایە بۆ لەشی مرۆڤ، وەك سۆدیۆم و كالسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆڕ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی بی و سی، بەپێی توێژینەوە پزیشكیەكان دومەڵان چەندین سودی بۆ لاوازی نینۆك و قڵیشانی لێوو چاوكزی هەیە، هەروەها چاكبونەوەی برین و شكاوی خێراتر دەكات، سودی بۆ ئەو كەسانەش هەیە كە توشی دووچاری خەمۆكی دەبنەوە، چونكە ماددەكانی پێكهاتەكەی دەبنە هۆی باشكردنی باری دەرونی، پرۆتینی پێكهاتەكەی، سودی بۆ گەشەی خانەكانی لەش و هۆرمۆنەكان هەیە، هەروەها كاری دەردانی ئەنزیمەكانی لەش ئاسان دەكات و كۆئەندامی بەرگریش بەهێز دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە چەندین نەخۆشی.

تەندروستی كەركوك هۆشداری لە بەكارهێنانی ئاوی دومەڵان بۆ چاو دەدات
بەشێك لە هاوڵاتیان ئاوی دومەڵان بۆچارەسەركردنی نەخۆشییەكانی چاو بەكاردەهێنن و فەرمانگەی تەندروستی كەركوكیش هۆشداری لە بەكارهێنانی ئاوی دومەڵان بۆ چاو دەدات و بەكارێكی خراپی لە قەڵەم دەدات. 
لای خۆشییەوە دكتۆر بورهان عومەر رەشید، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی گشتی تەندروستی كەركوك بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:" لە ئێستادا بەشێك لە هاوڵاتیان ئاوی دومەڵان لە شێوەی قەترە بۆ چاو بەكاردەهێنن، ئەمە خراپترین كارە دەیكەن".
وتیشی:" زۆرجار لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە باس لە شتێك دەكرێت دوور لە رێنمایی تەندروستی و دواتر بەشێك لە هاوڵاتیان بڕوای پێدەكەن و كارەكە تاقیدەكەنەوە، ئەمە خۆی لە خۆیدا كارێكی هەڵەیە".
دكتۆر بورهان باسی لەوەشكرد:" نابێ هیچ دەرمانێك دوور لە رێنمایی دكتۆر بەكاربهێنرێت بە تایبەتی چاو، چونكە چاو زۆر ناسكەو دەرمانی تایبەت بە خۆی هەیە، نابێ هیچ قەترەیەكی تری بۆ بەكاربهێنیت".
ئاشكراشیكرد:" دۆمەڵان وەكو خواردن بایی خۆی سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە بەتایبەتی وزە، بەڵام وەكو چارەسەری چاو هیچ شتێكی لەو بابەتە نییەو ئەوەی ئەو كارە بكات كارێكی هەڵەی كردووە دواتر زیان بەبینایی خۆی دەگەیەنێت".
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی گشتی تەندروستی كەركوك رێنمایی بۆ هاوڵاتیان ئەوەبوو، چاو ئەندامێكی زۆر هەستیارو ناسكە، ئەگەر دەرمانێك تایبەت بە چاو دروست نەكرابێت لەلایەن كارگەیەكی مۆڵەت پێدراو بە هیچ شێوەیەك بەكار نەهێنرێت، چونكە دواجار زیانی بۆ چاو دەبێت.

‌ 390 جار بینراوه‌
4/6/2019 2:13:25 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved