نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  راپۆرت
داوای خزمەتگوزاری بۆ گۆڕستانەكانیش دەكرێت
ئا/ سهام رەشید

هاوڵاتیان گلەیی لە نەبوونی رێگای پێویست و نەبونی رووناكی لە  بەشێكی زۆری گۆڕستانەكانی شاری كەركوك دەكەن و ئەوقافیش پێیوایە:"ئیشوكاری بەڕێوەبردن و چاكسازی و پاكردنەوی گۆڕستانەكان لە ئەستۆی شارەوانیە، شارەوانیش دەڵێت:" كارمان بۆ زۆربەی گۆڕستانەكان كردووە".
لەو بارەیەوە هاوڵاتییك بە ناوی هیوا  محەمەد بۆ (هەوال) وتی :" گۆڕستان دەبێت بە چاوێكی مرۆڤایەتی تەماشای بكرێت و خزمەت بكرێت و هەموو كارئاسانییەكی بۆ بكرێت، چونكە كاتێك كەسێك رۆژی تەواو دەبێت و ماڵئاویی لە ژیان دەكات، دەبێ زوو مەراسیمی ناشتنی بۆ بكرێت و ببرێت بۆ گۆڕستان و بینێژرێت، ئیتر كاتەكەی شەوبێت یاخود رۆژ، باوبۆران و بەفریش بێت پێویستە بەخاكسپاردنەكە  زوو ئەنجام بدرێت ".
وتیشی:" لەبەر ئەوەی زۆرێك لە گۆڕستانەكان  پێداویستییەكانی خزمەتگوزاری تەواوی بۆ دابین نەكراوە بەتایبەت رووناكی بۆ شەوان بۆیە ناچار زۆربەی خەڵكی لە كاتی بەخاكسپاردنی تەرمێك موەلیدەی خۆیان دەبەن یا لایتی دەستی بەكار دێنن ئەمەش كارەكە زۆر دوا دەخات".
ئاماژەی بەوەشكرد :" گۆڕستانی شێخ محێدین یەكێكە لەو گۆڕستانانە كە بێبەشە لە خزمەتگوزاری و تەنانەت هەندێ ستونی كارەباشی بۆ دانراوە بەڵام گلۆپیان پێوە نییە" .
هاوڵاتییەكی دیكەش  بە ناوی حسین عەلی لەسەر هەمان بابەت بۆ (هەواڵ) وتی :" گۆڕستانی رەحیماوا یەكێكە لە گۆڕستانە تاریكەكان كە هاوڵاتیان گلەییان لە تاریكی گۆڕستانە كە هەیە".
لای خۆشییەوە، ئەحمەد مودەڕس، بەڕێوبەری فەرمانگەی ئەوقافی كەركوك بۆ (هەواڵ) رایگەیاند :" وەك فەرمانگەی ئەوقافی كەركوك بە یاسا موڵكێتی گۆڕستان  دەدرێت بە ئەوقاف، چونكە ئەوەی دەمرێت لەوێ دەشاردرێتەوە، بەڵام ئیشوكارو بەڕێوەبردن و چاكسازی و پاكردنەوی گۆڕستانەكان ئەوانە هەمووی لە ئەستۆی شارەوانیە، تەنها لە لایەنی شەرعییەوە موڵكێتی زەویەكە هی ئەوقافە".
وتیشی:" ئێمە هیچ سودێكی مادی وەرناگرین وەك پارەی ئەو زەوییە یا بیفرۆشین، نەخێر وانیە بەس یاسا وایداناوە كەهەمووی لە ئەستۆی شارەوانیە تەنها لایەنی شەرعی لای ئێمەیە". 
ئەحمەد مودەڕس، ئاماژەی بەوەشكرد :" تەنانەت بۆ دروستكردنی مزگەوتیش دەبێت رەزامەندی لە شارەوانی وەربگرین تا زەوییەكەش هی خۆمان بێت".
سەردار عەلی، بەڕێوبەری شارەوانی كەركوك بۆ (هەواڵ) رایگەیاند: " گۆڕستانەكان لە رووی یاساییەوە سەر بە ئەوقافن، بەڵام ئێمە كاتی خۆی كە پارەی پترۆدۆلار زۆر بوو، ئێمە وەك شارەوانی ئیشمان بۆ زۆربەی گۆڕستانەكان كردووە، بۆ نمونە هەندی رێگای ناو گۆڕستانەكانمان  رێكخستووە بەگرێدەر بۆ كارئاسانی لە كاتی بردنی تەرم  بۆ گۆڕستان، هەروەها  شوورامان بۆ زۆربەی گۆڕستانەكان كردووە وەك گۆڕستانی موسەڵاو هەردووبەری گۆڕستانی بەرامبەر نەخوشخانەی ئازادی و بیری ئاومان بۆ یەك دوو شۆینی دیكە  لێداوە".
وتیشی:" بەڵام پرۆژەكە سەر بە فەرمانگەی ئەوقافە هەموو شتێك دەبێت فەرمانگەی ئەوقاف داوای بكات واتا داواكاری بكەن بە نوسراو لە وەزارەتی ئەوقاف، ئەگەر ئەوان بۆیان دابین نەكرا  ئەوە دەتوانن نوسراو بۆ پارێزگا بكەن بۆ نمونە ئەوقاف نوسراو بۆ پارێزگا بكات بۆ ستونی كارەبا بۆ گۆڕستان ئەوكات پارێزگا نوسراو ئاراستەی فەرمانگەی كارەبا دەكات بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت یا لە پارێزگاوە پارەیان بو دابین دەكرێت".
وتیشی :" بەڵام تا ئیستا ئەوان  نوسراوێكیان بۆ ئێمە نەكردووە بۆ هیچ شتێك ".
سەردار عەلی رونیشیكردەوە :"پارێزگا سەرۆكی یەكەی ئیداری ولێپرسراوی هەموو بەڕێوبەرایتی و فەرماگەكانی كەركوكە ولە پارەی پترۆدۆلار پێویستییەكانیان بۆ دابیندەكەن  بە تایبەت لە ئیستادا (400) ملیار دینار پارەی پترۆدولار هاتووە".
هاوكات ئەندازیار دانیال هەمەوەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:" بۆ چەند گۆڕستانێك كاری رووناككردنەوەمان كردووە، وەك  گۆڕستانی موسەڵا و بەتایبەتی جادە سەرەكییەكەی".
وتیشی:" ئەو كارە پێویستی بە پلانی تایبەتە، لەبەر ئەوەی ئێمە ناتوانین لە خۆمانەوە بڕۆین كاری رووناككردنەوەو ستونی كارەبا بۆ گۆڕستانەكان دابنێین".
ئاماژەی بەوەشكرد:" پێویستە بۆ ئەو كارانە ئەوقاف و لایەنی بەرپرس داوكاری پێشكەشی ئێمە بكات و ئێمەش ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە بێت جێبەجێی بكەین و ئەوەشی لە تواناماندا نەبێت داوا لە ئیدارەی پارێزگا بكەین".
باسی لەوەشكرد:" بەشێك لە گۆڕستانەكان لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە پێشتر كاری كارەباو رووناككردنەوەیان بۆ كراوە".



‌ 321 جار بینراوه‌
4/6/2019 2:19:05 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved