نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
شەوەبێدارەكانی شیعر
ساڵەح هەلاج


كەنیشكەكان
دەمیان پڕەلە شیعری جوان
لێویان سوورەبەوشەی ڕەوان
چاویان نازی لێدەبارێ
بەتیلەی ورد دەیبەخشێنن،
بەسەر نیگای ڕێبوارانی 
چڵیسی ئەوین.!
ئەو شەوانەی شیعرم دەبن
بە دارسێوی بەژن و باڵات
لەسەر سنگی كتێبەكەم جمەیان دێ.
چەند وشەیەك دەبن بەتۆو
ئەوانی تر دەبن بەخۆم
هەوەسبازی دەچێتەناو كەوڵیانەوە
تاسەو حەزی ئیرۆتیكیان،
تێدەكەوێ!
*
شیعرو وشە تامەزرۆكان
دوو دڵداری دژەباون
هەر چركەیەك بەیەك دەگەن
باوشدەكەن بەیەكدیدا
كار لەماچ و هەڵگۆفین و
شەرم نامێنێ.
ئەوەی نەكرێو نەوترێ
ئەمان دەیكەن! 
*
هەندێ شیعر ئاگردارن
تەزووی هەوەس دەئاخننەناوهەستەوە،
تۆش دەچیتە كەوڵیانەوە.
پێم دەبەخشن شیعری جوان جوان!

‌ 419 جار بینراوه‌
4/6/2019 2:57:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved