نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
رەش
تەلعەت تاهیر

جلی رەشت زۆرە، دەزانم...
لە كراسێكت، لە كەوایەكت، 
پارچەیەك قوماشی رەشم بۆ هەڵگرە.
ئێمە كاتی خۆی، 
خاوەنی سامانێكی زۆر بوین لە رەش
دایكم كە مرد، 
عەبایەك و چارۆكەیەكی رەشی بۆ جێهێشتین،
هەمووی من بە هەدەرمدا، 
بە دزی خوشك و براكانمەوە، 
هەر ڕۆژەی پارچەیەكم دەبرد...
بیستبوم رەش خەم هەڵدەمژێ و نایداتەوە
بەو هۆیەوە،
 پارچەیەكم دەنایە بەر پشتێنەی 
هەر پیرەمێردێك، 
كە بمزانیبا لە شەڕێكدا 
تەرمی كوڕەكەی گەڕاوەتەوە.
پارچەیەكم وەكو نیشانەی كاپتن 
لە قۆڵی ئەو منداڵە ئێزیدیە بەست
كە بەو سەرمایە، 
بە فانیلەیەكی هاڵبژاردەی فەرەنساوە، 
لە قوڕاوی كەمپێكدا 
خوشكە بچوكەكەی لەكۆڵكردبوو.
هەر ژنێك پرچی سپی ببا
پارچەیەكم لە نێوچەوانی دەبەست، 
گەنج دەبووەوەو قژی دەبریسكایەوە...
لە دواین پارچە..
لافیتەیەكی بچوكم 
بۆ ئەو ساوایە پێ نووسی
كە لەبەر دەرگای ماڵێكدا فڕێدرابوو.
عەباو چارۆكەم تەواوكرد
ئێستا لە باشیم نییە، 
كە بە خاوەن پرسە و عاشقەكان دەڵێم: 
بەرگە بگرە، ئەمە سوننەتی ژیانە...
كەچی خۆم بەرگە ناگرم و 
بەم نزیكانە بێ تۆیی دەمكوژێت.
كە مردیشم، 
بۆ سەر چوارچێوەی وێنەكەم
لە كراسێكت، لە كەوایەكت، 
پارچەیەك قوماشی رەشم بۆ هەڵگرە...
پارچەیەكی بچوك، 
هێندەی ناولەپی ئەو ساوایەی فڕێدرا
وەك من و تۆ، 
كە بۆ یەك نەبووین و
هەر یەكەمان 
لە بەردەرگای ماڵێكدا فڕێدراین.

‌ 541 جار بینراوه‌
4/6/2019 2:59:30 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved